به‌شی ١: داگرتن: وه‌ک ده‌زانن بۆ دروستکردنی په‌ڕه‌یه‌کی (هتمل HTML)، بێ ئه‌وه‌ی پێویستمان به هه‌ر شتێکی تایبه‌تی تر هه‌بێت ده‌توانین له ناو ساده‌ترین پرۆگرامی نووسینی وه‌ک (نۆتپاد NotePad)دا، کۆده‌کانی (هتمل) بنووسین و به ناوێک که به پاشکۆی (htm.) کۆتاییی هاتبێت پاشه‌که‌وتی بکه‌ین. به‌و جۆره ماڵپه‌ڕێ چێ ده‌که‌ین و کاتێ کرته بکه‌ینه سه‌ری ده‌ره‌نجامه‌که‌شی خێرا ده‌بینین. له (پهپ PHP)شدا هه‌مان کار ده‌که‌ین، به‌ڵام جیاوازییه‌که‌ی له‌وه‌دایه که پێش ئه‌و کاره، ده‌بێ (وه‌شان version)ێكی (پهپ PHP) لێره داگرین و له ناو کۆمپیۆته‌ره‌که‌ماندا دایمه‌زرێنین، پاشان ده‌توانین ده‌ست که‌ینه کۆدنووسین، ئه‌گینا ناتوانین ده‌ره‌نجامه‌که‌ی ببینین. که‌وا بێت ئه‌وه یه‌که‌مین جیاوازیی (هتمل)ه له‌گه‌ڵ (پهپ)دا. ڕه‌نگه بپرسن ئه‌م (پهپ)یه که دای ده‌گرین چیی تێدایه؟ بۆ خستنه‌ڕێی (پهپ) و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و په‌ڕه‌یانه‌ی که به شێوه‌ی (پهپ) سازیان ده‌که‌ین، ببینین، پێویستمان به‌و (پهپ)یه هه‌یه، که کۆمه‌ڵێ شتی گرنگی تێدایه. دواتر زیاتر باسی ناوه‌ڕۆکی ئه‌و (پهپ)یه ده‌که‌ین. دامه‌زراندن: کاتێ که وه‌شانی (پهپ)ت داگرت، ده‌بێ له ناو کۆمپیۆته‌ره‌که‌تدا دایمه‌زرێنی. پاش دامه‌زراندن، بچۆ بۆ Start و ئینجا All programs سه‌یر بکه، ده‌بینی که پرۆگرامێکی نوێ به ناوی (phpdev) به لیسته‌ی پرۆگرامه‌کانت زیاد بووه. مشکه‌که‌ت بخه سه‌ری ، ناواخنه‌که‌ی ده‌ر ده‌که‌وێ، که چه‌ند شتێکی تێدایه. ئێسته بۆ ئه‌وه‌ی (پهپ)ه‌که‌ت بخه‌یته کار، ده‌بێ ئه‌گه‌ر ویندۆزی ئیکسپیت هه‌بێت کرته بکه‌یته سه‌ر (phpdev_ 2K_XP_NT)، ئه‌گه‌ر ویندۆزی (98) یان (ME)ت هه‌بێت، کرته بکه‌یته سه‌ر (phpdev98_ ME). ئه‌گه‌ر
کاره‌که‌ت به سه‌رکه‌وتوویی کردبێ، ئێسته ده‌بێ کۆمه‌ڵێ په‌نجه‌ره‌ی
نیمچه بچووکی ڕه‌ش یه‌ک له دوای یه‌ک بکرێنه‌وه و پاشان (ئینترنت
ئیکسپلوره‌ر)ه‌که‌ت خۆی به ناونیشانی (http://localhost)
بکرێته‌وه که وێنه‌ی "په‌ڕ"ێک و کۆمه‌ڵێ شتی تێدایه. ئه‌گه‌ر هیچی
تێدا نه‌بوو جارێکی تر ئه‌و هه‌نگاوه جێبه‌جێ بکه‌ره‌وه، به‌ڵام
وریای ئاگره‌دیواره‌که‌ت به که پێش به‌و پڕۆسه‌یه نه‌گرێت. له لای
خواری ڕاستی مۆنیتۆره‌که‌ت، له ته‌نیشتی کاتژمێره‌که‌تیشه‌وه
هێمایه‌کی په‌ڕئاسات بۆ دروست ده‌بێت. ئه‌گه‌ر شته‌که‌کانت بۆ ده‌ر که‌وت، واته (Appache)یه‌که‌ت کار ده‌کات. ئێسته بۆ ئه‌وه‌ی بزانی (Apache)یه‌که‌ت له‌گه‌ڵ (PHP)که‌ت کار ده‌کات یان نا سه‌یری ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ی ئینته‌رنێت ئیکسپلۆره‌ره بکه که به ناونیشانی (http://localhost) کراوه‌ته‌وه. له‌وێدا به‌سته‌رێک ده‌بینی به ناوی (phpinfo.php). تێبینییه‌کی گرنگ: ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌سته‌ره ته‌نها به ناوی (phpinfo) دیار بوو و درێژکراوه‌ی (php.)ی پێوه نه‌بوو، ده‌بێ خێرا بچی گۆڕانکارییه‌ک بکه‌ی. ئه‌ویش ئاوا ده‌که‌ی:
.......... جا ئێسته سه‌یری (:C) بکه، ده‌بینی (بوخچه folder)یه‌کی نوێی تێدایه به ناوی (phpdev)، که کۆمه‌ڵێ بوخچه‌ی تری تێدایه. بۆ نموونه:
هه‌روه‌ها (بوخچه folder)یه‌کی تر ده‌بینی به ناوی (www). هه‌ر کاتێ په‌ڕه‌یه‌کی (php)ت دروست کرد، له ناو ئه‌و (بوخچه folder)یه‌دا پاشه‌که‌وتی بکه.
هیوادارین تا ئێره‌ت بۆ جێبه‌جێ بووبێ. |