- x * x = y
- square(1) = 1 * 1 = 1
- square(2) = 2 * 2 = 4
- square(3) = 3 * 3 = 9
بنه‌ماکانی پهپ: گۆڕاوه‌کان (variabels): تا ئێره شتێکی وامان نه‌کرد که به (هتمل HTML) جێبه‌جێ نه‌کرێت. ورده ورده ده‌چینه قووڵاییی (پهپ PHP) و باسه‌که به‌چێژتر ده‌بێت. لێره باسی (گۆڕاو variabel)ه‌کان ده‌که‌ین. ڕه‌نگه له بیرکاری‌دا (گۆڕاو variabel)ت خوێندبێت و بزانی چییه. له (پهپ)دا به بێ "گۆڕاو" نووسینی سکریپیتی بزۆز زۆر سنووردار ده‌بێت. (گۆڕاو variabel) شتێكه كه ده‌توانێ بگۆڕدرێت. له "زانستی كۆمپیوته‌ر" و "بیركاریدا" نیشانده‌ری ناوێكه كه به‌كار ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی "نرخ" یان "چه‌ندایه‌تی" (كمیت)یه‌ك بكات. سه‌یری ئه‌م فۆرمۆله بكه‌ن: x + 1 = 8 له‌و فۆرمۆله‌دا x گۆڕاوێكه كه نوێنه‌رایه‌تیی "ڕه‌نووس" (رقم)ێكی نه‌ناسراو ده‌كات. سه‌یری ئه‌مانه بكه‌ن:
له‌و نموونه‌یه‌دا گۆڕاوه‌كانی x و y "هه‌ڵگر"ێكن بۆ هه‌ر ڕه‌نووسێك. واته ده‌توانین بڵێین كه گۆڕاو ناوێكه كه نوێنه‌ری نرخێكه، ئه‌م نرخه خۆت پێی ده‌ده‌یت. مرۆڤ ده‌توانێ دوایی ئه‌م نرخه بگوێزێته‌وه بۆ هه‌ر شوێنێكی سكریپته‌كه یان له‌نێو په‌ڕگه جۆربه‌جۆره‌كاندا له‌ڕێی گه‌ڕاندنه‌وه یان بانگكردنی گۆڕاوێك. نرخی گۆڕاوه‌كه ده‌توانێ بشگۆڕدرێت. یان با به
نموونه‌یه‌ك "گۆڕاو" ڕوونتر كه‌ینه‌وه: له‌وێدا ناوه‌كانی "سانا" و "ساكار" گۆڕاون، به‌ڵام په‌یامه جۆربه‌جۆره‌كان نرخی ئه‌و گۆڕاوانه‌ن. وه‌ها كارێك به (هتمل HTML) جێبه‌جێ نابێت. كه‌وا بێت، "گۆڕاو"، وه‌کوو هه‌ڵگرێکه بۆ شتێک. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر بته‌وێت ناوی به‌کارهێنه‌ر که له ناو خانه‌یه‌ک له فۆرمێکه‌وه نووسیویه‌تی، به‌ده‌ست بێنی، ده‌بێ بیخه‌یته ناو (گۆڕاو variabel)ێکه‌وه. "گۆڕاو"ه‌کان جۆربه‌جۆرن، به‌ڵام هه‌موویان له یه‌ک شت‌دا هاوبه‌شن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌موویان به هێمای دۆلار ($) ده‌ست پێ ده‌که‌ن. گۆڕاوه‌کان ده‌توانن هه‌م ده‌قیان تێدا بێت، هه‌م ژماره. ئه‌گه‌ر ده‌قیان تێدا بێت ده‌بێت بخرێنه نێوان هێماکانی (" ")ه‌وه:
(4:1): کۆدی گۆڕاوێ که ده‌قی تێدایه
له‌و نموونه‌یه‌دا (willat) گۆڕاوه و به هێمای ($) دیاری ده‌کرێت و پێی ده‌وترێ گۆڕاوی (willat). به‌ڵام ("Kurdistan!") (نرخ value)ی ئه‌و گۆڕاوه‌یه. وا ده‌یخوێنینه‌وه: گۆڕاوی (willat)، یه‌کسانه به نرخی "!Kurdistan". له گۆڕاوی (willat$)دا، نرخی ("!Kurdistan") پاشه‌که‌وت ده‌کرێت، پاشان (echo ) به‌کار ده‌به‌ین بۆ ئه‌وه‌ی که ناوه‌ڕۆکی گۆڕاوی (wilalt$)مان بۆ له‌چاپ بدات (ده‌ر بخات، پیشانی خه‌ڵکی بدات، له وێبگه‌ڕه‌که‌ت پیشانی بدات). که ئاوا ده‌ر که‌وێت:
(4:2): ده‌ره‌نجامی کۆدی گۆڕاوێ که ده‌قی تێدایه
ئه‌گه‌ر گۆڕاوه‌کان له‌به‌رگری ژماره بن پێویست به هێماکانی (" ") ناکات: ;8 = temen$
(4:3): کۆدی گۆڕاوێ که ژماره‌ی تێدایه
که له ئینته‌رنێت ئیکسپلۆره‌ره‌که‌ماندا ئاوا ده‌ر ده‌که‌وێت:
(4:4): ده‌ره‌نجامی کۆدی گۆڕاوێ که ژماره‌ی تێدایه
گۆڕاوه‌کان به‌رانبه‌ر به پیتی گه‌وره و بچووک هه‌سته‌وه‌رن و لێکیان جیا ده‌که‌نه‌وه و هه‌ر کامه‌یان سه‌ربه‌خۆ وه‌ر ده‌گێڕنه‌وه. سه‌رنجی پیتی (T, t) له وشه‌ی (Temen, temen)دا بده‌ن:
(4:5): کۆدی 2 گۆڕاو که به پیتی گه‌وره و بچووک ده‌ست پێ ده‌که‌ن
که ده‌ره‌نجامه‌که‌ی ئاوایه:
(4:6): ده‌ره‌نجامی 2 گۆڕاو که به پیتی گه‌وره و بچووک ده‌ست پێ ده‌که‌ن
ڕه‌نگه بڵێن تا ئێره‌ش هه‌ر به (هتمل HTML) جێبه‌جێ ده‌کرا. به‌ڵام با زیاتر قووڵ بینه‌وه: ئه‌گه‌ر (نرخ value)ێکت له‌ناو شوێنێکدا هه‌بێت، (گۆڕاو variabel)، ڕاگری ئه‌و شوێنه‌یه، واته ڕای ده‌گرێت، هاوکات که ئه‌و نرخه له ماوه‌ی ئیش‌کردنی پرۆگرامه‌که‌دا ده‌گۆڕدرێت. پێچه‌وانه‌ی (گۆڕاو variabel)، (نه‌گۆڕ konstant)ه. (نه‌گۆڕ konstant) له ماوه‌ی ئیش‌کردنی پرۆگرامێکدا نابێ، یان بۆی نییه، بگۆڕدرێت. نموونه‌ی (گۆڕاو variabel)، (زاراوه term)ه‌کانی ناو (کۆکاری additional)یه‌که. وا دابنێ پرۆگرامێک چێ ده‌که‌ی که (کۆکاری additional)یه‌ک بژمێرێت، بۆ نموونه (3+1). ده‌کرێ ته‌نها به (نه‌گۆڕ konstant)ه‌کان ئه‌و پرۆگرامه چێ بکرێت؛ بۆ نموونه ده‌توانێت ئاوا بێت:
(4:7): نموونه‌ی نه‌گۆڕێک
که ئاوا ده‌رده‌چێت:
(4:8): ده‌ره‌نجامی نموونه‌ی نه‌گۆڕه‌که‌ی سه‌ره‌وه جا پرۆگرامێکی وا که ته‌نها دوو ژماره‌ی نه‌گۆڕ پێکه‌وه کۆ بکاته‌وه بۆچی باشه؟ پرۆگرامێکمان ده‌وێت که ئه‌گه‌ر له جیاتیی ژماره‌کان، ژماره‌ی تر بنووسین، بۆمان بژمێرێت، واته ژماره‌کان گۆڕاو بن (بگۆڕدرێن). بۆ شتێکی وا، ئاوا ده‌که‌ین و به ناوی (kokirdin.php) پاشه‌که‌وتی ده‌که‌ین:
(4:9): نموونه‌ی گۆڕاوێک
ئه‌مجاره که ده‌تانه‌وێ سه‌یری ده‌ره‌نجامی ئه‌و کۆده بکه‌ن، ئاوا بنووسن: http://localhost/kokirdin.php?jimare1=50&jimare2=30
جا ده‌بینن ده‌ره‌نجامه‌که ئاوا ده‌ر ده‌چێت:
(4:10): ده‌ره‌نجامی نموونه‌ی گۆڕاوه‌که‌ی سه‌ره‌وه
یان کرته بکه‌نه سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره: کۆکردن تا ئه‌نجامه‌که‌ی ببینن. ئه‌م به‌سته‌ره له په‌نجه‌ره‌یه‌کی نوێ‌دا ده‌کرێته‌وه. جا کاتێ کرایه‌وه، ئه‌مه‌ش به ئادریسه‌که زیاد بکه‌ن: ?jimare1=50&jiamre2=30 واته گشت ئادریسه‌که ئاوای لێ دێت: http://www.zkurd.org/diyako/php/kokirdin.php?jimare1=50&jimare2=30
جا خۆتان له‌و (به‌سته‌ر link)ه‌ی سه‌ه‌ره‌وه‌دا، کاتێ کرایه‌وه، له جیاتیی ژماره‌کانی (50) و (30) ژماره‌ی تر بنووسن و هه‌متر سه‌ر له نوێ تاقیی بکه‌نه‌وه.
|