بنه‌ماکانی پهپ: نووسینی کۆد: باش ده‌زانی که له (هتمل)دا به‌م شێوه‌یه په‌ڕه‌یه‌ک دروست ده‌که‌ین:
به‌ڵام له (پهپ)دا به‌م شێوه‌یه دروست ده‌کرێت:
ئێسته با بزانین یه‌که‌م په‌ڕه‌ی (پهپ)که‌مان چۆن دروست بکه‌ین؟ بچۆ بۆ (:C) و له‌وێ بۆ (phpdev) و له‌وێشه‌وه بۆ ناوی (www). له‌وێ به لای ڕاستی مشکه‌که‌ت کرته‌یه‌ک بکه‌ره شوێنێکی بۆش و له لیسته‌که‌تدا پرۆگرامی (Notepad) بکه‌ره‌وه. ئه‌م کۆده‌ی تێدا بنووسه:
پاشان هه‌ر له ناوی بوخچه‌ی (www)دا به ناوی (yekem.php) پاشه‌که‌وتی بکه. ئێسته بۆ بینینی ده‌ره‌نجامه‌که، وه‌کوو (هتمل) کرته ناکه‌ینه سه‌ر خۆی، به‌ڵکوو ده‌چین بۆ ئینته‌رنێت ئیکسلپۆره‌ره‌که و له‌وێ ئه‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه ده‌که‌ینه‌وه: http://localhost/ له ناویدا کۆمه‌ڵێ شت هه‌یه، ده‌گه‌ڕێین به‌سته‌ری (yekem.php) ده‌دۆزینه‌وه. کرته‌یه‌ک ده‌که‌ینه سه‌ری و په‌ڕه‌که‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه، که ئاوا دیاره لاماندا:
ده‌توانین به بێ وشه‌ی (php)که‌ش کۆده‌که بنووسین:
ده‌توانین کۆده‌کانی (پهپ) بخه‌ینه ناو کۆده‌کانی (هتمل) و وه‌ک په‌ڕه‌یه‌کی (پهپ) پاشه‌که‌وتی بکه‌ین:
وه‌ک ده‌بینن (پهپ) ده‌خرێته ناو کۆدی تایبه‌تییه‌وه که له‌گه‌ڵ کۆده‌کانی (هتمل)دا جیاوازییان هه‌یه و سنووری بۆ دا ده‌نێت. با تۆزێ زیاتر ئه‌م "سنووردانه‌رانه" ڕوون که‌ینه‌وه: سنووردانه‌ری (php?>) به‌و مانایه‌یه که لێره‌وه کۆدی (PHP) ده‌ست پێ ده‌کات. (echo) واته: بنووسه، له‌چاپ بده، له‌سه‌ر شاشه‌که ده‌ری بخه. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌قه‌ی که ده‌خرێته ناو دوو هێمای (" ")ه‌وه له‌سه‌ر شاشه‌که ده‌ری بخه بۆ ئه‌وه‌ی ببینرێ. تێبینی: ده‌توانین له جیاتیی (echo) وشه‌ی (print) بنووسین. هه‌موو ده‌قێکیش ده‌بێ بخرێته ناو دوو هێمای (" ")ه‌وه. هه‌ر کۆدێکیش به هێمای خاڵبۆر (;) کۆتاییی پێ دێت. سنووردانه‌ری (<?)ش ڕاده‌گه‌یه‌نێت که لێره‌وه کۆدی (PHP) کۆتاییی پێ دێت.
ئه‌گه‌ر پێمان خۆش بێت، ده‌توانین ده‌قه‌که‌مان بخه‌ینه ناو دوو که‌وانه‌وه:
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ بێینه سه‌ر دێڕی نوێ که‌ڵک له "چقڵه‌ی هتمل" (HTML_tagg) وه‌رده‌گرین (<br>):
که به‌م شیوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌ر ده‌که‌وێت:
ده‌توانین چقڵه‌ی هتمله‌که به جیا بنووسین:
گه‌ر تێبینیتان کردبێت ده‌بینن که "سنووردانه‌ره‌کان" چوونه‌ته سه‌ر دێڕه‌کانه‌وه و ئیتر پێویست به "خاڵبۆره‌کان" ناکات بینووسین و ئه‌نجامه‌که، هه‌ر وه‌کوو سه‌ره‌وه ده‌رده‌که‌وێت:
ڕه‌نگه بپرسن خۆ ئه‌م شتانه به کۆده‌کانی (هتمل)یش ده‌نووسرێت، جا چ پێویست به (پهپ) ده‌کات؟ له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ماڵپه‌ڕێکت هه‌یه که ته‌نیا "ده‌ق"ێکی ئاساییی تێدا به‌کار ده‌چێ و هیچی تر، ئه‌وه هه‌ر به (هتمل) کارت جێبه‌جێ ده‌بێت. به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێ بچین بۆ ئاستی سه‌رووتر، ئاستی سه‌رووتریش پێویست به کۆده‌کانی (پهپ) ده‌کات، که به کۆده‌کانی (هتمل) جێبه‌جێ ناکرێت. به‌و هیوایه تا ئێره ڕوون بووبێت بۆتان. |