هه‌م بزوێن و هه‌م نه‌بزوێن‌

له‌ ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا پیتێكی تایبه‌ت نییه‌ كه‌‌ "پیته‌یارمه‌تیده‌ر"ه‌كانی (y) و (w)یان پێ بنووسرێته‌وه‌. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌ر كه‌ڵك له‌ پیته‌كانی (ی) و (و) وه‌رده‌گیرێ كه‌ بۆ بزوێنه‌كانی (î) و (u)ش به‌كار ده‌چن، واته‌ (ی) و (و) هه‌م بزوێنن و هه‌میش نه‌بزوێن:

(ی y)، (و w)، (ی î)، (و u).

بزوێن: (ی î)، (سلێمانی Silêmanî). (تیر =tîr).
نه‌بزوێن: (ی y)، (كه‌ی key). (به‌یت = beyt).

بزوێن: (و u)، (كول kul).
نه‌بزوێن: (و w)، (خه‌وتن xewtin).

جیاكردنه‌وه‌ی بزوێن و نه‌بزوێن له‌ ئه‌لفبێی لاتیندا زۆر ئاسانه،‌ چونكوو هه‌ر ده‌نگێك پیتی تایبه‌تمه‌ندی خۆی بۆ دانراوه‌. له‌ ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا چونكوو بزوێن و نه‌بزوێن پیته‌كانیان جیا نه‌كراونه‌ته‌وه‌، تۆزێ زه‌حمه‌ته‌ لێك جیا كرێنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێش یان پاش ئه‌وان پیتێكی بزوێن هه‌بێت ئه‌وه‌ ئه‌وان ده‌بنه‌ نه‌بزوێن: (شایان şayan)، (مهی mey)، (یانهyane)، (كه‌وان kewan)، (شه‌و şew)، (ورد wird).