كێشه‌ی پیتی (ڕ) "ڕ" ده‌نگێكی گڕه كه له سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاست و كۆتاییی وشه‌دا دێت:
تێبینی: نابێ (ڕ)ی گڕ له‌گه‌ڵ (ر)ی ساده تێكه‌ڵ بكرێت. یاسا: (هه‌موو ده‌نگێكی (ڕ) له سه‌ره‌تای وشه‌دا گڕه و ده‌بێ به (ڕ)ی گڕ بنووسرێت، نه‌ك به (ر)ی ساده).
هه‌ندێ كه‌س له سه‌ره‌تادا به‌شێوه‌ی (ر) ده‌ینووسن و هێماكه‌ی بۆ
دانانێن. (ر) ده‌نگێكی ساده‌یه و زۆر جیاوازه له (ڕ).
له سه‌ره‌تای وشه‌دا هه‌موو ده‌نگی (ڕ)ی زمانی
كوردی، گڕه، ده‌بێ هه‌موو كاتێ به
هێماكه‌یه‌وه بنووسرێت. نابێ بوترێت: "ئێمه ده‌زانین
هه‌موو ده‌نگێكی سه‌ره‌تا گڕه، كه‌وا بێت با به (ر) بنووسرێت و
خۆمان تێی ده‌گه‌ین كه گڕه." ڕاست، ڕێگا، ڕۆخ، ڕژد، ڕه‌نج، ڕزگار، ڕه‌ش، ڕه‌نگ، ڕۆڵه. |