(بێ) یان
(به‌بێ)؟
لێره‌دا
ده‌مانه‌وێ به‌راوردكارییه‌ك له‌گه‌ڵ زمانه ئه‌ورووپییه‌كاندا
بكه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته باشتره به نموونه‌یه‌ك ده‌ست پێ
بكه‌ین:
جیاوازیی (بێكار)
له‌گه‌ڵ (بێ كار) له چیدایه؟
لكاندن یان نه‌لكاندنی (بێ)
به وشه‌كه‌ی پاشی خۆیه‌وه به‌ته‌واوی واتای وشه‌كه ده‌گۆڕێ:
ئه‌و پیاوه دوو ساڵ
بێكار بوو.
بێ كار ژیان
ئه‌سته‌مه. ده‌كرێ ئاواش بینووسینه‌وه:
به‌بێ كار ژیان ئه‌سته‌مه.
هه‌ر كاتێ ناوێكت هه‌بوو و خاوه‌نێتییه‌كی لێ سه‌ندرابێته‌وه (بێ)
ده‌لكێنین به سه‌ره‌تای وشه‌كه‌وه:
بێباوك، بێخانوو، بێكه‌س،
بێ‌وڵات، بێ‌نیشتمان، بێپاره، بێتام:
واته: كه‌سێ كه باوكی
نییه. كه‌سێ كه خانووی نییه و هتد.
ئه‌م مه‌به‌سته، له زمانه ئه‌ورووپییه‌كاندا، زۆر جار به
پاشكۆیه‌ك كه ده‌لكێ به وشه‌كه‌وه دیاری ده‌كرێت:
بێخانوو = homeless
بێتام، بێچێژ
= tasteless
كه جیاوازیی هه‌یه له‌گه‌ڵ (without):
بێ تۆ ناچم بۆ ئه‌وێ = I do not go
there without you
(بێـ...) = (less...)
(بێ، به‌بێ) = (without)