بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت به زمانی كوردی و به پیتی كوردی سۆرانی بنووسیت پێویستت به ته‌خته‌كلیلێك هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت تا ئێستا هیچ ته‌خته‌كلیلێكی بۆ پیتی كوردی درووست نه‌كردووه، ئه‌م ته‌خته‌كلیله‌مان دروست كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كاره‌كانی خۆمانی پێ جێبه‌جێ بكه‌ین.
هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد له وڵاته‌جیاجیاكانی دونیا كۆمپیوته‌ر به‌كاردێنن و هه‌ر وڵاتێك ته‌خته‌كلیلێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، وه به گشتی ته‌خته‌كلیله‌كان كراون به پێنج به‌شی سه‌ره‌كییه‌وه. وامان به باش زانی كه به هه‌ر پێنج شێوه‌كه و به كوردی ته‌خته‌كلیله‌كه دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو بتوانن له‌گه‌ڵ شێوه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی لێی ئه‌ژین و ده‌ستیان ڕاهاتووه به‌خێرایی بنووسن.
پێنج ته‌خته‌كلیله سه‌ره‌كییه‌كان بریتین له:
Azerty كه هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و ئێران و هه‌ندێك وڵاتی تر كه به شێوه‌ی پیتی عه‌ره‌بی ئه‌نووسن.
Qwerty زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و ئه‌و وڵاتانه‌ی به زمانی ئینگلیزی قسه ئه‌كه‌ن به‌كاری دێنن.
Qwertz هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌كاری دێنن وه‌ك ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، سویسرا، نه‌مسا، هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا.
fgGIod
Dvorak
هه‌ریه‌كێك له‌م ته‌خته‌كلیلانه به‌كاربێنیت هیچ گۆڕانكارییه‌ك له فۆنته كوردییه‌كه ڕوونادات، واته ئه‌گه‌ر تۆ جۆری ئازه‌رتی به‌كاربێنیت و پۆستێكی ئه‌له‌كترۆنی بۆ كه‌سێك بنێریت و ئه‌و جۆری كوێرتی یان جۆرێكی تر به‌كاربێنێت، بێ هیچ گرفتێك به‌و شێوه ئه‌یبینێت كه تۆ بۆت نووسیوه، هه‌روه‌ها له كاتی نووسیندا پێویسته فۆنتی: Tahoma، Microsoft Sans Serif، یان فۆنته‌كانی یونیكورد به‌كاربێنیت.