www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌

نوێکردنەوەی زانستپەروەرانی کورد

یەکەم وەشانی ماڵپەڕی زکورد لە ساڵی ٢٠٠٣ دا بوو، کە لەسەر phpNuke بنیات نرابوو، دواتر هەمان شێوەی phpNuke بە ستایڵ و کارگێڕیی دروست کرایەوە، کە بۆ بڵاوکردنەوە و نووسینی بابەت ئاسان بێ، لەلایەکی ترەوە بۆ هەڵسەنگاندن و ڕاست کردنەوەی هەڵەی زمان و تەکنیکیش ئاسی بڵاوکردنەوەی تیا ساز درابوو.

پیشاندانی پەڕەکانی زکورد بۆ ئامێری نوێ بەکەڵک نایەن، لەلایەکی ترەوە بنکەدراوەکان لەسەر کۆدێکی جیاواز چێ کراون کە بۆ یونیکۆد و ئەلفوبێی کوردی ئەمڕۆ نوخسانی تێدا بەدی دەکرێ.

لەبەر ڕۆشنایی گۆڕینەکانی ئەمڕۆی وێب، باشترین شیکار، لە وۆردپرێس دا دەبینمەوە. کە هەم نوێکردنەوە و چێ کردنی سانایە و هەمیش نموونەیەکی فراوانی نوێیە کە بەردەوام لە بەهێزبووندایە.

بۆ ئەو مەبەستە لێرەوە بە دۆستان و خەمخۆرانی زکورد ڕادەگەیەنم، کە نوێکردنەوەی زکورد ئەنجام ئەدرێت. هەر کەسێک پێی خۆشە وەکو پرۆژەیەکی فێربوون، یان ئەرکێکی بچووکی زانکۆ لە ئەستۆی بگرێت ئەوا با پەیوەندیمان لەگەڵدا بگرێت.



کارەکان:
١. گۆڕینی بنکەدراوەی ئێستا بە وۆردپرێس
بەشێوەیەک کە هەموو بابەتەکان و نووسەران و پێکهاتەکانی بنکەدراوەکەی ئێستا کۆچی پێ بکرێ بۆ وۆردپرێس.
- دروست کردنی هاوپۆل
- دروستکردنی نووسەر (بە جۆر و دەسەڵاتی جیاجیا)
- گۆڕینی پیتەکانی وەکو ك، ی و بزوێن بەوەی کە گشتاندنی لەسەر کراوە.

٢. دروستکردنی ڕووکارێکی شیاو بە زکورد، کە لەگەڵ ڕەنگ و ستایلی ئێستادا بگونجێ. لەم ڕووکارەدا، پەڕە بۆ نووسەرەکان جیا بکرێتەوە. بۆ هەر پرۆژەیەک پەڕەی خۆی بۆ دابنرێت. پەڕەی سەرەکی لەسەر هاوپۆلەکان لە نوێوە بۆ کۆن ڕیز بکرێ.


بۆ ئەنجامدانی دانانی وۆردپرێس :
١. هیچ (پێوەکراو plugin)ێکی نامۆ، بێ مۆڵەت نابێت بەکار ببرێت.
٢. هەموو قۆناغەکانی ڕەوتەکە لە بەڵگەنامەیەکدا بنووسرێنەوە و دواتر لەسەر زکورد دادەنرێت.


کۆمەک و هاوکاریی ماڵی :

بێگومان هەموو کارێک کاتی دەوێ، خەرجی و تیچوونی دەبێت. هەرکەس پێی خۆشە لە دابینکردنی خانەخوێی نوێ، خەرجی ئەوانەی کارەکە ئەنجام ئەدەن یان خەڵاتکردنی ئەوانەی کاری تێدا دەکەن لە ئەستۆ بگرێ، دەتوانێت پەیوەندیمان پێوە بکا ([email protected]).



مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تکایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠٢١