بەدبەختی

ئەکرێ بڵێین کە بەدبەختیی گرێیەکی دەروونی ئاڵۆسکاو و شیتە‌ڵ نەکراوە لەمێشکدا، دەبینین زۆرکات بەدبەخت ئەو کەسانەن کە لەخەیاڵپڵاو و چاوەڕوانیی ئاکامی کارەکانیاندا بۆ سەرنەکەوتن و کەوتن دەڕوانن.. سەرنج ئەدەین بەڕواڵەت زۆر سوورن لەسەر سەرکەوتن و گەیشتن بەئامانج و بەو نیازەش ڕێ دەگرن، بەڵام لەناخیاندا چاوەڕێی کەوتن و دۆڕانن.. کەواتە وەک ئەو کەسانەن کەلەسەر پەتێک هەنگاو ئەنێن و هەمیشە ترس لەدڵن و چاوەڕێی کەوتنەخوارەوە دەکەن.
باشتر وایە بەخێوکەر و پەروەردەکەران خەیاڵی سەرکەوتن و دەرچوون لە مێشکی منداڵاندا چەسپ بکەن، لەبری ئەوەی ڕاپێچمان بکەن بۆ سووربوون لەسەر سەرکەوتن.. پێیان بڵێن ئێوە “سەرکەوتن بە دەست دێنن” لەبری ئەوەی بڵێن “سەرکەوتوو بن“..!.

لەمووی سەیرتر دایکان لای ئێمە ڕاهاتوون گرێی بەدبەختیی و ئاڵۆزیی دەروونیی لەناخماندا بەخێودەکەن، لەموو هەنگاوێکدا لاوانەوە و ڕازی بەدبەختی خۆیان هەڵدەڕژن و ئێمەش وەک خۆیان بەدۆڕاو و زنجیرەی تەواوکەریی بەدبەختیی خۆیان دادەنێن، کەچی لەپاشینەشدا داوای سەرکەوتن و کراوەییمان لێدەکەن.

لە کتێبی: خوارق اللاشعور

نوسینی خوالێخۆشبوو: علی الوردی (یەکەم زانایی کۆمەڵایەتی عێراقی)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *