زانستپه‌روه‌رانی كورد، گرووپێكی زانستییه‌، له‌ ڕێكه‌وتی 15/03/2003 پێك هاتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی جیهانیی ئینته‌رنێت، ڕاژه‌ی زمانی كوردی بكات. به‌ دیدێكی زانستانه‌وه‌ له‌ زمانی كوردی ورد ده‌بێته‌وه‌ و دژی قه‌تیسبوونیه‌تی و پێی وایه‌ زانستی پێ ده‌نووسرێته‌وه‌.

بەزانست بەهێزین


زانستپه‌روه‌رانی كورد، گرووپێكی زانستییه‌،‌ له‌ ڕێكه‌وتی ١٥/٠٣/٢٠٠٣ پێك هاتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی جیهانیی ئینته‌رنێت، ڕاژه‌ی زمانی كوردی بكات. به‌ دیدێكی زانستانه‌وه‌ له‌ زمانی كوردی ورد ده‌بێته‌وه‌ و دژی قه‌تیسبوونیه‌تی و پێی وایه‌ زانستی پێ ده‌نووسرێته‌وه‌. بایه‌خ به‌ ڕێنووسی یه‌كگرتووی كوردی ده‌دات بۆ دژوه‌ستانی ئاڵۆزیی شێوه‌نووسینه‌كان. له‌ هه‌وڵی دانانی فه‌رهه‌نگی جۆربه‌جۆر، به‌تایبه‌ت فه‌رهه‌نگێكی (ئایتی)یه‌ كه‌ به‌رهه‌می خۆماندووكردنی گرووپێكه‌، نه‌ك تاكه‌كه‌سێك. له‌ هه‌ر كوێش پێویست بووبێ، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی یاسا و ڕێساكانی وشه‌سازی، زاراوه‌ی نوێی ڕۆ ناوه‌ و زانستییانه‌ دایڕشتووه‌ و پێناسی بۆ داناوه‌ و، نه‌یهێشتووه‌ زمانه‌كه‌مان له‌و بواره‌دا‌ په‌كی كه‌وێت. پرۆژه‌ و پرۆگرام و به‌رهه‌می به‌سوود و فێرگه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ و وتاری زانستی و بابه‌تی فێركاری و تاقیكاری و هتدی ئاراسته‌ كردووه‌. له‌ داهاتووشدا له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و پێی وایه‌ هێشتا له‌ سه‌ره‌تای ڕێگایه‌كی بێكۆتایییه‌. هاوكار و پاڵپشت و مه‌كۆیه‌كه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ سوودمه‌ند بن بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد. به‌خێرهاتنی هه‌موو لایه‌ك ده‌كرێت بۆ هاوكاری و پێوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ زانستپه‌روه‌رانی كورد.