بەرنامە داوانامەکردارییەکان application programms ئەو بەرنامانەن کە ئامادەکراون بۆ ئەنجامدانی کارێکی دیاریکراو، (وەک بەرنامەی ۆرد)..
ئەمڕۆ ئەم بەرنامانە جۆر و ژمارەیان زۆر زیادی کردووە، هەر گۆڤارێک ئەکڕیت سی دی یەکی CD بەدیاری لەگەڵدایە، چەندین بەرنامەی جۆراوجۆر و ئامڕازی یارمەتیدەر tools ئەبینیتەوە لەم سی دی یانەدا، کەزۆرجار پڕوپاگەندەی سەر گۆڤارەکەش بۆ بەرنامەکانی سی دی یەکە ەۆکاری سەرنج ڕاکێشن بۆ کڕینی گۆڤارەکە..
دەرچوونی version ئەم بەرنامانە بەکورتی ئەم جۆرانە ئەبینیتەوە :
- دەرچوونی بەشێک لە بەرنامە Shareware version
- دەرچوونی خۆپیشاندنی بەرنامە Demo version
- دەرچوونی سەربەست Freeware version
- دەرچوونی تەواوەتی بەرنامە Full version
- دێمۆ Demo کە واتای خۆپیشاندان demonistartion دەگەیەنێت. ئە جۆرە زیاتر بۆ بازرگانی کردنی بەرنامەکەیە، تیایدا زۆر لە کردار و فەرمانی بەرنامەکە تەنها بۆ خۆ پیشاندان و دەرخستنی توانا و چوستی بەرنامەکەیە، و هەندێکیشی کار ناکات تاکو دەرچوونی تەواوەتی بکڕیت.
واتە ئەرکی ئەم جۆرە پڕووپاگەندە بۆ کردن و ناساندنی بەرهەمەکەیە زیاتر.. بۆیە بەپارە نیە و بگرە کۆمپانیای بەرهەمەێنی بەرنامەکە بەخۆشحاڵییەوە دەیخاتەبەردەستی بەکارەێنەران..
- بەرنامەی جۆری share ئەم جۆرە دەرچوونانەش بۆ ناساندنی بەرهەمەکە و خۆشکردنی بازاڕی بەرنامەکەیە، ئەم جۆرەش بەپارە نییە، بەکارەێنانی بۆ ماوەیەکی دەستنیشان کراوە، 10 تا 100 ڕۆژ..تاکو بتوانی تاقی بکەیتەوە. زۆربەی کردار و توانای بەرنامەکە کار دەکەن لەو ماوەیەدا، پاش تێپەڕبوونی کاتی دیاریکراو، بەرنامەکە لە کار دەکەوێت و داوا دەکات کە پەیوەندی بکەی بە کۆمپانیای دروستکەری بەرنامەکە و دەرچوونی تەواوەتی بکڕیت..
هەندێکیشیان تەنها کردارە گرنگەکان دەوەستێنن و ئەتوانی بەردەوام بەکاری بەێنیت بەڵام بە داواکردنی کڕین و پیشاندانی نامەی پروپاگەندەیی هەراسانت دەکات…
- جۆرێکی ترمان هەیە کە بە تەواوەتی بێپارەیە و بە سەربەست free ناو دەبرێ، ئەم جۆرە بەرنامانە ناکۆتا کار دەکات و کاری خۆی ئەنجام ئەدات.
هەڵبەتە زۆر بەرنامە هەن کە سەربەستن وبێ بەرامبەر دەخرێنە بەردەستمان، خزمەتی زۆرباشیشمان پێدەگەیەنن، بەڵام ئەبێت ئەوەش لەیاد نەکەین مەبەست لەم بەرنامانە گەیاندنی مەبەستێکی لەدواوەیە.. بۆ نمونە؛ کۆمپانیایەک بەرنامەی خستنەگەڕی ئامێرەکانی بێ بەرامبەرە تاکو بازاڕی ئامێرەکانی خۆشبکات و پاڵنەربێت بۆ فرۆشتنی..
- جۆرێکی تر برێتییە لە بەرنامە تەواوەکان full ، واتە دەرچوونی تەواوەتی بەرنامەکەیە، هەموو کردار و خزمەتگوزارییەکان بەتەواوەتی کار دەکەن، بە پارە دەستمان دەکەون و ناکۆتا بەکاردهەێنرێن.. پێ دەچێ بە کۆمپانیای دروستکەری بەرنامەکە پاڵپشت و یارمەتی بەکارەێنان و ئاسانکاریشت بۆ بکا، بگرە زۆر کات دەرچوونی تازەتری بەرنامەکەش بەنرخێکی کەم وەردەگرین..
ماوەتەوە بڵێین، هەر بەرنامەیەکت دامەزراند بزانە کام جۆرە، وە بۆ کام مەبەست داتمەزراندووە، تا لە ڕۆژانی ئایندە بتوانی کەمترین کێشە و زەحمەت ببینیت بۆ لابردن و چاک کردنی بەرنامەکانی ناو سیستەمەکەی بەردەستت..