له‌م وانه‌یه‌دا چۆنیه‌تی تابڵۆی STOP دروستكردن فێرده‌بین، ئه‌و تابڵۆیه كه تایبه‌ته به ڕێگاوبانی ئۆتۆمۆبیل و به‌شێوه‌یه‌كی ناتایبه‌تیش له‌سه‌ر ئینته‌رنێت له ماڵپه‌ڕدا ده‌توانرێت سوودی لێببرێت. په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه، ![]() پاشان ئامرازی Custom Shape Tool هه‌ڵبژێره، بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی تابڵۆكه هه‌ڵبژێرین، ![]() پاشان له‌سه‌ره‌وه‌ش له‌سه‌ر تووڵی ئامرازه‌كان و رێكخستن شێوه‌ی Sign 1 هه‌ڵبژێره وه‌ک له‌وێنه‌ی خواره‌وه ڕوونه، ![]() ئه‌گه‌ر له‌لای تۆ وانییه، ئێره كرته بكه بۆ فێربوونی چۆنیه‌تی پیشاندانی ئه‌و شێوه شاراوانه. پاشان ڕه‌نگی پێشه‌وه‌ش بگۆڕه به سوور، ![]() ئێستا چینێكی نوێ بكه‌وه، Layer و پاشان New و پاشان ئه‌وه‌ش Layer، به‌و شێوه ئێستا تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی شێوه‌كه ڕێكخراوه‌و ده‌توانین شێوه‌كه بكێشین، وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ڕوونه شێوه‌كه هه‌ڵبژێره‌و پاشان بیكێشه له نێو په‌ڕه كراوه‌كه‌دا، ![]() په‌نجه له‌سه‌ر كلیلی Ctrl له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیلی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دابگره‌و پاشان له هه‌مان كاتدا كرته‌یه‌ک بكه سه‌ر چینی شێوه‌كه له نێو تابڵۆی چینه‌كاندا، ![]() له لیسته‌ی Select دا Modify ده‌ستنیشان بكه‌و پاشان Contract كرته بكه، نرخه‌كه‌ی بكه به 20، ![]() چینێكی نوێ بكه‌وه، Ctrl+Shift+N، پاشان ئامرازی پڕكردن له‌ڕه‌نگ هه‌ڵبژێره‌و كرته‌یه‌ک بكه نێو ئه‌و به‌شه دیاریكراوه، ![]() ده‌بێ له تابڵۆی چینه‌كاندا به‌م شێوه بێت، ![]() چینێكی نوێ بكه‌وه، Ctrl+Shift+N، پاشان له لیسته‌ت Select دا Modify ده‌ستنیشان بكه‌و EXpand كرته بكه، له نێو په‌نجه‌ره بچووكه‌كه‌دا نرخه‌كه‌ی له نێوان 8 تا 11 بێت. من 8 ـم نووسیوه. لهلیستهی Edit دا كرته بكه سه‌ر Stroke و له به‌رانبه‌ر Width ـه‌وه نرخه‌كه‌ی ده‌بێت له نێوان 8 تا 11 بێت، من 8 ـم نووسیوه. له بۆ Color ڕه‌نگی سپی هه‌ڵبژێره، Location ده‌بێ Inside بێت. ![]() به‌و شێوه گه‌یشتووینه‌ته هه‌نگاوی كۆتایی ئیشه‌كه، ته‌نیا پێویستی به نووسینێكه كه ئه‌ویش بریتییه له STOP و به پیتی گه‌وره بیاننووسه، ![]() نموونه‌یه‌كی دیكه، ![]() ئێره كرته بكه بۆ داگرتنی په‌ڕگه‌ی ئیشه‌كه به فۆرماتی PSD. كۆتایی. ئاسۆ نادری. ![]() |
تابلۆی STOP لە فۆتۆشۆپ
