له‌م وانه‌یه‌دا شیده‌كه‌مه‌وه كه چۆن له شێوه‌كانی نێو فۆتۆشۆپ سوود وه‌ربگرین و له‌نێو وێنه‌و شتی دیكه‌دا به‌كاریان ببه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شێوانه ده‌ربخه‌ین و بیانبینین له سه‌ر تووڵی ئامرازه‌كانی فۆتۆشۆپ، ده‌بێ كرته بكه‌ینه سه‌ر Custom Shape Tool، له نێو تابڵۆی ئامرازه‌كانی فۆتۆشۆپ‌دا، ![]() پاشان له‌سه‌ره‌وه له‌سه‌ر تووڵی ئامرازه‌كان شێوه‌كانمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، ![]() به‌ڵام ده‌توانین ئه‌و شێوانه زۆر بكه‌ین و شێوه‌ی دیكه‌ی تێ بێنین، ![]() بۆ ئه‌وه‌ی زۆریان بكه‌ین كرته بكه سه‌ر ئه‌و هێمایه‌ی كه بازنه‌یه‌كی سووری به‌ده‌وردا كێشراوه له‌نێو وێنه‌ی خواره‌وه، ![]() پاشان له‌و لیسته‌یه‌ی كه بۆت دێته پێشه‌وه، كرته بكه سه‌ر Load Shapes، و پاشان ده‌چێته ئه‌و شوێنه‌ی كه شێوه‌كانی تێدایه‌و له‌وێدا All دیاریبكهو پاشان Load كرته بكه، ![]() ئێستا گه‌ر جارێكی دیكه سه‌یری شێوه‌كان بكه‌ینه‌وه ده‌بینین كه زۆر بوون و شێوه‌ی جۆراوجۆری تێهاتووه. چۆنیه‌تی به‌كاربردنی ئه‌و شێوانه: لێره‌دا شێوه‌یه‌ک بۆ به‌كاربردنی ئه‌و شێوانه شیده‌كه‌مه‌وه، بۆ نموونه په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه، به‌ئاره‌زووی خۆت پانی و به‌رزی بۆ هه‌ڵبژێره، شێوه‌یه‌ک له شێوه‌كان هه‌ڵبژێره، من ئه‌م شێوه‌یه‌م هه‌ڵبژاردووه كه بریتییه لهگهڵایهک، ![]() ![]() له‌هه‌مان په‌نجه‌ره‌دا كرته بكه سه‌ر Color Overlay و ڕه‌نگه‌كه‌ی بگۆڕه به ڕه‌نگی ( پرته‌قاڵی تاریک) ئه‌مه كۆدهكهیهتی E39E0B پاشان OK كرته بكه. ![]() له لیسته‌ت Filter دا Blur و پاشان Gaussian Blur كرته بكه، وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه ڕێكیبخه: ![]() جارێكی دیكه له لیسته‌ی Filter دا و به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان Sharpen و پاشان Unsharp Mask كرته ده‌كه‌ین، وه‌ک خواره‌وه ڕێكیبخه، ![]() پاشان ده‌بینین له‌و شێوه‌یه‌ی فۆتۆشۆپ گه‌ڵایه‌كی ڕه‌نگدار و جوانمان دروستكرد، ئه‌نجامه‌كه‌ی لای من به‌م شێوه‌یه بوو 🙂 ![]() كۆتایی. ئاسۆ نادری. ![]() |