مۆدێم چییه ؟ ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنییه، وه‌ك كاڵایه‌ك له كۆمپیوته‌ر ده‌به‌سترێت، به‌كاردێت وه‌ك ڕێكخه‌رێك بۆ وه‌رگرتن و ناردنی زانیاری و داتا به‌شێوه‌ی دیجیتاڵ له‌سه‌ر هێڵێكی ته‌له‌فۆن له تۆڕه كۆمپیوته‌رییه‌كاندا..

گه‌ر بمانه‌وێت دوو كۆمپیوته‌ری ته‌نیشت یه‌ك پێكه‌وه ببه‌ستین به‌مه‌بستی ئاڵوگۆڕ پێكردنی زانیاری له‌نێوانیاندا، ئه‌وا به‌كێبڵێكی تایبه‌تی به‌یه‌كیان ده‌گه‌یه‌نین و كاره‌كه ئه‌نجام ئه‌ده‌ین، به‌ڵام گه‌ر ئه‌و كۆمپیوته‌رانه دورربن له‌یه‌ك ئه‌وا ناتوانین به‌و كێبڵه یان به‌و ڕێگه‌چاره‌یه پێكه‌وه بیانبه‌ستین، له‌به‌ر نه‌بونی كێبڵێكی به‌وجۆره درێژ وگونجاو بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره..
خۆشبه‌ختانه به‌ستنێكی دیكه هه‌یه كه ده‌توانێت جێگه‌ی ئه‌و كێبڵه‌مان بۆ بگرێته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی هێڵی ته‌له‌فون كردنه‌وه‌یه. لێره‌دا گرفتێك دێته‌كایه‌وه، ئه‌ویش كۆمپیوته‌ر زانیاری و داتا به‌شێوه‌ی شه‌پۆلی ژماره‌یی (دیجیتاڵ) Digital signal ده‌نێرێت (لێره‌دا ژماره‌یی؛ مه‌به‌ست له سفر و یه‌كه)، به‌ڵام كابینه‌ی ته‌لفۆن كردن و هێڵی گواستنه‌وه‌كانی به‌شێوه‌ی شه‌پۆلی گۆڕدراو (ئه‌نالۆگ) Analog signal قسه‌كردن و ده‌نگ ڕاگوێز ده‌كه‌ن وه‌ك ته‌زووی كاره‌بایی..
لێره‌دا مۆدێم كاری خۆی ده‌كات و زانیاری و نێردراوی كۆمپیوته‌ر كه به‌شیوه‌ی شه‌پۆلی ژماره‌ییه ده‌گۆڕێت بۆ ی شه‌پۆلی گۆردراو « به‌م كاره‌ی ده‌ڵێن MOdulator » و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ڕاگوێز ده‌بێت به‌هێڵی ته‌له‌فۆندا. به‌رامبه‌ر به‌مه‌یش مۆدێمێكی تر زانیاریی و داتاكان وه‌رده‌گرێت و ده‌یكاته‌وه به به‌شێوه‌ی شه‌پۆلی ژماره‌یی، پێچه‌وانه‌ی كاری پێشوو « به‌م كاره‌ی ده‌ڵێن DEModulator » و كۆمپیوته‌ری وه‌رگر زانیاریی و داتاكان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك وه‌رده‌گرێت.. مۆدێم یش له‌م دوو كاره‌یه‌وه ناوه‌كه‌ی وه‌رگیراوه؛ Modulator و Demodulator كه پێكه‌وه ووشه‌ی MODEM پێكدێنن.
جۆره به‌ستنی ترمان هه‌یه بۆ په‌یوه‌ندی كردن و ڕاگوێزكردن وه‌ك :
ISDN كه كورتكراوه‌ی (Integrates Services Digital Network) ه، كه به‌شێوه‌ی دیجیتاڵ و به‌خێرایی 64000 بیت كار ده‌كات. شایه‌نی باسه دوو كه‌ناڵی ڕاگواستنی هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته B1,B2 هه‌ردووكی به‌كاربن خێرایی ڕاگواستن ده‌بێت به 128000بیت. هه‌ڵبه‌ته ISDN نێوه‌ندێكی جیاوازی هه‌یه وه‌ك له مۆدێم، له‌نێوان كۆمپیوته‌ر و ڕایه‌ڵه‌ی ISDN ه‌كه‌دا.
دوو جۆر مۆدێم هه‌یه كه‌له كۆمپیوته‌ر ده‌به‌سترێت؛ ناوه‌كی Internal وه ده‌ره‌كی External، مۆدێی ناوه‌كی وه‌ك كارتێكی card لێكبه‌ستنه (پارچه بۆردێكه چه‌ند سوڕێكی ئه‌لیكترۆنیی له‌سه نه‌خشان كراوه بۆ ئه‌نجامدانی كارێك..) كه له‌ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا داده‌مه‌زرێنرێت، مۆدێمی ده‌ره‌كیش وه‌ك ئامێرێكی جیا به‌هۆی كێبڵی خۆیه‌وه له كۆمپیوته‌ر ده‌به‌سترێت ( له‌سه‌ر به‌شێكی وه‌ك: دوای یه‌ك COM، دوای یه‌كی گشتی USB جێگیر ده‌كرێت) و ته‌زووی كاره‌بای خۆی به‌جیا له‌سه‌رچاوه‌ی كاره‌باوه وه‌رده‌گرێت، بێگومان ناوه‌كی ووزه‌ی كاره‌بای له كۆمپیوته‌ره‌كه‌وه بۆ دێت..


مۆدێمی ترمان هه‌یه وه‌ك PC-card modem كه‌پێشتر ناو ده‌برا به PCMCIA له شێوه‌دا جیاوازی هه‌یه و قه‌باره‌یه‌كه‌ی بچووكه، سه‌ره‌تا به‌كارده‌هێنرا له‌گه‌ڵ جۆری هه‌ڵگر Laptop دا.

گرنگترین خاڵ ده‌بێت له‌كاتی كڕینی مۆدێمدا ڕه‌چاو بكرێ، خێرایی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یه‌تی، تا مۆدێمێك خێراتربێت به‌كاتێكی كه‌م زانیاریی و داتای زۆرتر ئاڵوگۆڕ ده‌كات و خه‌رجی كه‌متر ده‌وێت.
باشترین پێوه‌ریش بۆ پێناس كردنی خێرایی مۆدێم ژماره‌ی (بیت)ی ڕاگوێزراوه له چركه‌یه‌كدا Bit per second “bps” ، كه هه‌ر بیتێكیش برێتییه له ژماره 1 یا سفر، كه ده‌ڵێین خێرایی مۆدێمێك 56 كیلۆ بیته، واته؛ له‌چركه‌یه‌كدا 56 كیلۆ سفر و یه‌كی ده‌توانێت وه‌ربگرێ وه یا بنێرێت، مۆدێم كاری زۆر پێ ئه‌نجام ده‌درێ، ناسراوترینی له‌ژیانی ئه‌مڕۆماندا چوونه ناو تۆڕی ئینته‌رنێته و ئه‌نجامدانی هه‌موو كاره‌كانه كه ئه‌م خزمه‌تگوزارییه پێشكه‌شی ده‌كات (پۆست كردنی ئه‌لیكترۆنی email، فاكس، كڕین، هه‌واڵ…هتد)، هه‌روه‌ها ده‌توانین له سیسته‌مێكی BBS به‌شداری بیین كه وه‌ك مه‌ڵبه‌ندێك زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ری كه‌سی PC كۆده‌كاته‌وه و سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده له‌پرۆگرام و زانیاری‌دا..

شایه‌نی باسه مۆدێمی ده‌ره‌كی بۆ ته‌نها جۆرێكی كۆمپیوته‌ر دروست ناكرێت، به‌ڵكه ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره كۆمپیوته‌رێكدا به‌كاربهێنرێت، بۆ نمونه له‌گه‌ڵ ماكینتۆش MAC، كۆمپیوته‌ری كه‌سی PC یان ئه‌میگا AMEGA به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌و كاڵای نه‌رمی software جیای خۆی له‌گه‌ڵدا داده‌مه‌زرێت. مۆدێمی ناوه‌كی به‌تایبه‌ت بۆ جۆرێكی كۆمپیوته‌ر دروست ئه‌كرێت، بۆ نمونه مۆدێمێكی ناوه‌كی ماكینتۆش له كۆمپیوته‌ری كه‌سی نابه‌سترێت و ناتوانین به‌كاری بهێنین.
كاتێ ڕێژه‌ی زانیاری وداتاكان زیادی كرد، پێداویستی خه‌ڵكی كارێكی وای كرد په‌ره به ڕاگواستن و خیێرایی مۆدێم بدرێت، داهێنانی مۆدێم به‌گوێره‌ی خێرایی :
300 بیت له چركه‌یه‌كدا ساڵانی 1963 تاكو 1983
1200 بیت له چركه‌یه‌كدا ساڵانی 1984 و 1985
پاشان 2400 بیت له چركه‌یه‌كدا (V.22 bis) 9600 بیت له چركه‌یه‌كدا كۆتایی ساڵی 1990 و سه‌ره‌تای 1991 (V.32 bis)
19.2 كیلۆ بیت له چركه‌یه‌كدا
28.8 كیلۆ بیت له چركه‌یه‌كدا (V.24 bis)
33.6 كیلۆ بیت له چركه‌یه‌كدا
56 كیلۆ بیت له چركه‌یه‌كدا، كه له ساڵی 1998 دا بوو به ستاندارد (V.90 bis)
ADSL كه به‌شێوه‌یه‌كی تیۆری خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 8 مێگا بیت له چركه‌یه‌كدا، ساڵی 1999 به‌دواوه.
مۆدێم سیفه‌تی داواكردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌یه هه‌یه له‌یه‌ك كاتدا، هاوكات به‌هه‌ردوو ئاراسته، بۆیه به full-duplex ناو ئه‌برێت. خۆ ئه‌گه‌ر هات و ته‌نها به‌یه‌ك ئاراسته ڕاگواستنی Transmission كرد له یه‌ك كاتدا ئه‌وه به half-duplex دائه‌نرێت.