پێناسە نه‌خشه بریتییه له نیمچه به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی دیاریكراو به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ.له‌زمانه‌كانی C++, C دا نه‌خشه به function ناو ده‌برێت هاوشێوه‌ی فۆرتران، ئادا، یاخود له پاسكال دا كه به‌شه به‌رنامه ئه‌توانرێت function یانprocedure بێت. سوود و بایه‌خی نه‌خشه له به‌رنامه‌كاندا نه‌خشه له به‌رنامه‌دا به‌گشتی، شێوه‌یه‌كی ساكارتر ئه‌به‌خشێ به پێكهاته‌ی به‌رنامه‌كه، له زمانی C شدا به‌تایبه‌تیی چونكه C خۆی ئاڵۆزه و به‌رنامه‌كانی درێژن، له‌گه‌ڵیدا نوسینی نه‌خشه له‌به‌رنامه‌دا یارمه‌تی به‌ش كردنی چاره‌سه‌ره‌كان ده‌دات، هه‌میشه ڕاستكردنه‌وه و گۆڕانكاریی تیایاندا نابێته هۆی گۆڕانكاریی زۆر له‌به‌رنامه سه‌ره‌كییه‌كه‌دا.پێناس و ڕاستنوسی نه‌خشه ئه‌م شێوه‌یه له‌خۆی ده‌گری : ![]() ئاکامی نه‌خشه: مه‌به‌ست له‌و نرخ یان زانیارییه یه كه پاش ئه‌نجامدانی كاری نه‌خشه ده‌ستمان ده‌كه‌وێت، نه‌خشه وه‌ك وه‌ڵامێك ده‌یدات تاكو له ئاكامی كاره‌كه‌ی بگه‌ین و كار بۆ ئه‌م وه‌ڵامه‌ی دیاریی بكه‌ین. ئه‌توانرێ نه‌خشه بێ وه‌ڵام بێت و هیچ نرخێك نه‌داته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌توانرێ ئه‌م وه‌ڵامه هه‌ر جۆرێك بێت ژماره، ده‌ق، …هتدناوی نه‌خشه: هه‌ر ناوێك بێت جگه له ناوی نه‌خشه‌ی سه‌ره‌كی واته main ئه‌م ناوه پارێزدراوه بۆ به‌رنامه سه‌ره‌كییه‌كه، گرنگ ئه‌وه‌یه له‌كاتی بانگ كردنی نه‌خشه‌كه هه‌مان ناو به‌كار ببه‌یت.ڕاگه‌یه‌نراوه‌كان: مه‌به‌ست له‌و نرخ و زانیارییانه یه كه بۆ نه‌خشه كه دیاری ده‌كرێت تاكو كاریان له گه‌ڵدا ئه‌نجام بدات. ئه‌توانرێ نه‌خشه بێ ڕاگه‌یه‌نراو پێناس بكرێ، یاخود چه‌ندین ڕاگه‌یه‌نراو له‌خۆی بگرێت.سه‌ره‌تا و كۆتایی نه‌خشه هەموو نه‌خشه‌یه‌ک سه‌ره‌تاو كۆتایی به‌م جۆره نیوه‌كه‌وانه یه سنووردراوه { }. ناواخنی نه‌خشه‌ش هه‌موو ئه‌و ئامراز و ده‌سته‌واژانه‌ی تیا داد‌ه‌ڕێژرێت كه پێویستن بۆ ئه‌نجام دانی خواسته‌كه‌مان.نمونه 1 : ناوی نه‌خشه لێكدان Lekdan، دوو ڕاگه‌یه‌نراو له خۆی ده‌گرێت كه له‌جۆری ژماره ته‌واوه‌كان integer ، ئاكامی ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ش ژماره‌یه‌كی ته‌واوه . كاری نه‌خشه كه لێكدانی دوو ژماره. return : ئه‌نجامی لێكدانه كه ده‌داته‌وه وه‌ك وه‌ڵام، وه‌ك باسكرا نه‌خشه‌كه نرخێك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه وه‌ك وه‌ڵام بۆ كۆتایی كاره‌كه‌ی. بانگكردنی نه‌خشە بانگكردن و فرمانی جێ به‌جێ كردنی نه‌خشه له‌م دوو زمانه‌دا به هۆی ناوی خۆیه‌وه ده‌كرێت، واته به ناوهێنانی نه‌خشه ده‌ستبه‌جێ نه‌خشه‌كه ده‌كه‌وێته كار.شێوازی بانگ كردن : ![]() بۆی هه‌یه نه‌خشه یه‌ك چه‌ندین جار بانگ بكرێ، چ له به‌رنامه سه‌ره‌كییه‌كه و چ له نه‌خشه پێناسكراوه‌كانی تردا.به‌هۆی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كان و نرخی گێڕدراوه‌ی نه‌خشه‌وه ئه‌توانری به‌ئاسانی هه‌ڵه و كه‌لێنه‌كان چاك بكرێن و به‌رنامه‌كه چه‌سپیوتر بكرێت. ئه‌كرێ نه‌خشه‌یه‌ك هیچ وه‌ڵامێك نه‌گه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌و كاته له پێناس كردن‌دا وشه‌ی void به‌كارده‌برێ كه واتای ئه‌وه ده‌دات ئه‌م نه‌خشه‌یه هیچ جۆره نرخێك وه‌ك وه‌ڵام ناداته‌وه پاش ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی.نمونه 2 : ![]() وه‌ک له نمونه‌که‌دا ده‌ره‌که‌وێت، ئاکامی نه‌خشه‌که به void پێناسکراوه، که واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت هیچ نرخێک ناداته‌وه وه‌ک وه‌ڵام، بێگومان ئه‌توانرێت return ; لاببرێت. چونکه کۆتایی کاری نه‌خشه‌که هه‌مان کردار به‌جێدێنێت.چۆنێت بانگ کردن و کارکردن له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌که : Printit (“this is new function“); یاخود له‌ڕێی گۆڕدراوێکه‌وه، که ده‌بێت له‌جۆری char* پێناس کرابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵه له‌به‌رنامه‌که‌دا ده‌بێت و جێبه‌جێ ناکرێت ؛char pcName[] = "zanist – perweran“; نمونه 3:له‌م نمونه‌یه دا نه‌خشه‌که هیچ وه‌رگێراوێکی نییه : چۆنێتی بانگ كردن و كاركردن له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌كه : Printit(); كاری نه‌خشه‌كه ته‌نها نیشاندانی نوسینێكه له‌سه‌ر كۆنسوله‌كه. سه‌رنج 1- ئه‌كرێت ئه‌م به‌شه به‌رنامه‌یه له‌گه‌ڵ به‌شه سه‌ره‌كییه‌كه‌دا له‌یه‌ك په‌ڕگه‌دا پێناسكرابن، یاخود به‌جیا هه‌ڵگیرابن و زانیاریی ڕوونكراوه‌ی بۆ درابێت، هه‌ر وه‌ك له په‌ڕگه‌یه‌كی جۆری (.h) header دا ڕوونكرابێته‌وه و له په‌ڕگه‌ی ( .c |