وەتسئەپ: ژیریی دەستکرد پوختەی پەیامەکانت بۆ ئامادە دەکات

زۆربەمان لە چەندین گروپ و کۆڕی خێزانی و کاردا بەشدارین، ڕۆژێک بوارت نەبێ دەبینیت دەیان پەیامت بۆ هاتووە و نەتخوێندووەتەوە. وەتسئەپ ئەیەوێت لە ڕێی ژیریی دەستکردەوە هاوکاریت بکات و پوختەیەکت لەو پەیامانەی کە هاتوون بۆ بهۆنێتەوە. ئەمەش لەڕێگەی دانانی پەیامەکان لەسەر ڕاژەکارەکانی خۆت و بەکارهێنانی خۆکاریی ژیریی دەستکرد لە پوختەکردن و نووسیندا. مێتا کە خاوەنی وەتسئەپە و برەوی پێ ئەدات، گفت ئەدات کە پەیامەکان پارێزراو بمێننەوە. (سەرچاوە: heise.de)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *