ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
پێشەکی
(SMTP) کورتکراوەی (Simple Mail Transfer Protocol)ـە، واتە “پرۆتۆکۆلی سانا بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی ئەلەکترۆنی”. بریتییە لە پرۆتۆکۆلی (پێوانەیی standard)ی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی ئەلەکترۆنی لە نێوان کۆمپیوتەرە لێکبەستراوەکانی (ڕایەڵە network)یەکدا.
پرۆتۆکۆلی (SMTP) ڕاستەوخۆ لەگەڵ (TCP) کار دەکات و (بەش port)ی ژمارە (٢٥) بەکار دێنێت، لە پێکەاتەدا زۆر سادەیە و تەنها لە ڕاگواستنی پەیام لە ڕایەڵەدا ڕۆڵی خۆی دەبینێت. پێناسی ئەم پرۆتۆکۆلە بە دوو شێواز لە (RFC-821) و (MIL-STD-1781)دا شی کراوەتەوە، گەرچی هە‌ردوو پێناسەکە لە ناوەڕۆکدا ەاوواتان.
شێوەی کارکردن
(SMTP) کاری ناردنی (پۆست mail) بەڕێگەی (خاڵ-بۆ-خاڵ p-to-p) ئەنجام دەدات. بهەۆی ڕاستەوخۆناردنی پۆست، پشتبەست نییە بەو خانەخوێیانەی لەو نێوەندەدا هە‌ن، هە‌ر کات گەیشتنی پۆست لە بەرامبەرەوە هە‌ڵەی نیشان دا، ڕاستەوخۆ سیستەمە ناوخۆیییەکە ڕایدەگەیەنێت و نێرەر ئاگادار دەکرێتەوە. بێگومان دەکرێت پۆستەکە بخرێتە ڕیزێکی چاوەڕوانییەوە و لە کاتێکی دیاریکراودا لەلایەن ڕاژەکارەکەوە بنێردرێت.
لێرەدا دەردەکەوێت کە خراپیی ئەم جۆرە کارکردنە ـ ڕاستەوخۆ ـ ئەوەیە کە هە‌ردوولا دەبێت سیستەمەکانیان ئامادەباش بن بۆ وەرگرتن و ناردن، تەمەکانیش هە‌میشە لەو بارەدا نین، بەتایبەت لاپ‌تۆپ یان کۆمپیوتەری کەسی کە ئێواران دەکوژێتەوە و (سەرەێڵ online) نامێنێت.

بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه پێویست ده‌كات تایبه‌تمه‌ندیی (DNS-system) به‌كار ببرێت، تاكوو له بری ڕاسته‌وخۆ به‌ڕێكردنی پۆسته‌كه، ڕه‌وانه‌ی (پۆستڕاژه‌كار mail-server)ێك بكرێت پاشان ڕاژه‌كاره‌كه ڕه‌وانه‌ی ڕاژه‌خوازه‌كه‌ی ده‌كات له كاتی (سه‌رهێڵ online)بوونیدا.
پرۆتۆكۆلی (SMTP) له كاتی گواستنه‌وه‌ی په‌یامه‌كاندا گوێ نادات به ناوه‌ڕۆك و شێوازی په‌یامه‌كه.
كڵێشه‌ی پێناسكراو به‌گوێره‌ی (RFC-822)
په‌یامێك له چه‌ند دێڕێك زانیاریی سه‌ره‌تا (header) پێك دێت و، پاشان به‌دوایدا ده‌قی په‌یامه‌كه، واته ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی كه به (جه‌سته‌ی په‌یام Message Body) ناو ده‌برێت.
نێوانی ئه‌م دوو به‌شه دێڕێكی به‌تاڵه، له به‌شی سه‌ره‌تادا (كلیله‌وشه Key-word) و نرخێك ده‌بینرێت.
(كلیله‌وشه Key-word)
بریتییه له وشه‌پارێزراوه‌كان كه له‌م بواره‌دا ته‌رخان كراون بۆ نواندنی كرداره‌كانی په‌یامگۆڕكێ، وه‌ك: (بۆ To)، (له From)، (بابه‌ت Subject)، (ڕێكه‌وت Date) … وه هه‌روه‌ها په‌یامی نێره‌ر، وه‌رگر، ناونیشانی په‌یامه‌كه و كاتی نووسینی په‌یامه‌كه.
(جه‌سته‌ی په‌یام Message Body)
ده‌قی په‌یامه‌كه، یاخود ناوه‌ڕۆكه‌كه ده‌گرێته‌وه كه نێره‌ر ده‌یه‌وێت بیگه‌یه‌نێت به وه‌رگری په‌یام. له‌سه‌ر شێوازی (7bit – ASCII) بنیات ده‌نرێت. قه‌باره‌ی ده‌ق سنووری بۆ ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
فرمانه‌كانی (SMTP)
شێوازی پێوانه‌ییی فرمانه‌كانی (SMTP) له یه‌ك وشه یان بڕگه‌یه‌ك پێك دێت، هه‌موو فرمانێك به كۆدێكی چوارخانه‌یی ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌م فرمانانه‌ی خواره‌وه جێگیرن و له پرۆتۆكۆله‌كه‌دا پێناسیان بۆ دانراوه:
Hello, Mail, Recipient, Data, Reset, Send, Send or Mail, Send and Mail, Verify, Expand, Help, No-Operation, Quit, Turn
له‌خواره‌وه باسیان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ چۆنێتیی ڕێنووسه‌كه‌یاندا:
(سڵاو Hello)
له ڕێگه‌ی ئه‌م فرمانه‌وه (پۆستڕاژه‌خواز Mail-Client) خۆی به (پۆستڕاژه‌كار mail-server) ده‌ناسێنێت.
شێوازی نووسین:
HELO <host>
ئه‌م فرمانه له سه‌ره‌تای په‌ره‌پێدانی پرۆتۆكۆله‌كه به HELO host ده‌نووسرا.
(پۆست Mail)
له‌ڕێگه‌یه‌وه، ناونیشانی نێره‌ر (پۆستنێره‌ر mail-sender) ده‌ستنیشان ده‌كرێت، تاكوو ڕاژه‌كاره‌كه هه‌ڵه یان وه‌ڵامی هاتوو بگه‌یه‌نێت به ئه‌م ناونیشانه.
شێوازی نووسین:
MAIL FROM: <from_address>
(وه‌رگر Recipient)
ناونیشانی وه‌رگر، ده‌ستنیشان ده‌كات په‌یامه‌كه بۆ كێ ڕه‌وانه بكرێت. ده‌كرێت چه‌ند وه‌رگرێك یه‌ك به‌دوای یه‌ك پێناس بكرێن، واته هه‌مان پۆست هاوكات بۆ كه‌سانی تریش ڕه‌وانه بكرێت.
شێوازی نووسین:
RCPT TO: <to_address>
(دراوه Data)
ده‌قی په‌یامی نووسراو ده‌ستنیشان ده‌كات.
وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باس كرا، له‌سه‌ر شێوازی (٧ بیت – ئاسكی) پێك ده‌هێنرێت، كۆتاییی ده‌قه‌كه‌ش به دێڕێك ده‌بێت كه سه‌ره‌تای به خاڵ ده‌ست پێ بكات، یاخود به‌م شێوه‌یه:
سه‌ری دێڕ خاڵ سه‌ری دێڕ CR LF . CR LF
ئه‌م زنجیره نووسه‌یه لای وه‌رگر به‌شێوه‌ی خۆكار ده‌سڕدرێته‌وه.
شێوازی نووسین:
DATA
(ڕێكخستنه‌وه Reset)
له ڕێی ئه‌م فرمانه‌وه كاری په‌یامی نێردراو ده‌وه‌ستێنرێت.
شێوازی نووسین:
RSET
(ناردن Send)
ئه‌م فرمانه به‌كارده‌برێت بۆ ڕاسته‌وخۆ به‌ڕێكردنی پۆسته‌كه.
گه‌ر له‌و كاته‌دا به‌كارهێنه‌ر له‌ڕایه‌ڵه‌دا چالاك نه‌بێت، واته (ده‌رهێڵ offline) بێت، ئه‌وا په‌یامناردنه‌كه به هه‌ڵه وه‌ڵام ده‌داته‌وه. (هه‌ڵه‌كۆد Error code)ی ژماره (٤٥٠) وه‌ك وه‌ڵام ده‌نێرێت (كرداره‌كه ناتوانرێت ئه‌نجام بدرێت، (سندووقی پۆست mail box)ه‌كه ئاماده‌باش نییه.
كاری ئه‌م فرمانه كاتێك كۆتاییی پێ دێت كه پۆسته‌كه بگه‌یه‌نێته وێستگه‌ی ڕاژه‌كاره‌كه به‌ته‌واوه‌تی.
شێوازی نووسین:
SEND FROM <address>
(ناردن یان پۆست Send or Mail)
به‌هۆیه‌وه په‌یامێك ڕه‌وانه‌ی (وێستگه Terminal) ده‌كرێت، گه‌ر وێستگه‌كه ئاماده نه‌بوو ئه‌وا په‌یامه‌كه ڕه‌وانه (forward)ی سندووقی پۆسته‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كه – لێره‌دا نێره‌ر – ده‌كرێت.
ئه‌م فرمانه كاتێك كۆتاییی به ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌هێنێت كه په‌یامه‌كه بگاته وێستگه یاخود به‌ته‌واوه‌تی ڕه‌وانه‌ی سندووقی پۆسته‌ی نێره‌ر بێته‌وه.
شێوازی نووسین:
SOML FROM <address>
(ناردن و پۆست Send and Mail)
به‌هۆیه‌وه په‌یامێك ڕه‌وانه‌ی وێستگه و سندووقی پۆستی به‌كارهێنه‌ر ده‌كرێت.
شێوازی نووسین:
SAML FROM <address>
(پاسادانكردن Verify)
ئه‌م فرمانه ڕێگه‌خۆش ده‌كات بۆ پشكنینی ناوی به‌كارهێنه‌ر، وه‌كوو وه‌ڵامیش پرۆتۆكۆله‌كه ناونیشانی ته‌واو و ناوی به‌كارهێنه‌ر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
شێوازی نووسین:
VRFY <address>
(فراوانكردن Expand)
له‌ڕێگه‌یه‌وه پرسیاری (لیستی پۆسته‌كان mail list) ده‌كرێت.
وه‌ڵامی ئه‌م فرمانه لیستێكه كه ناو و ناونیشانی سندووقی پۆسته‌ی هه‌موو به‌شداربووه‌كانی تیایه.
شێوازی نووسین:
EXPN
(یارمه‌تی Help)
له‌ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت یارمه‌تی و زانیاری له‌سه‌ر (SMTP) و به‌كارهێنانی فرمانه‌كانی وه‌ربگیرێت.
شێوازی نووسین:
HELP
(كرده‌كاری نه No-Operation)
فرمانی (NOOP) داوای وه‌ڵامی (OK) ده‌كات له ڕاژه‌كاره‌كه بۆ ئه‌و په‌یامه‌ی كه نێردراوه. گه‌ر ڕاژه‌كار له‌په‌یوه‌ندیدا مابێته‌وه ئه‌وا وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
شێوازی نووسین:
NOOP
(ده‌رچوون Quit)
كۆتایی به‌كاری (SMTP) ده‌هێنێت و دای ده‌خات.
شێوازی نووسین:
QUIT
(هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه Turn)
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی كاری ڕاژه‌كار ده‌كات بۆ ڕاژه‌خواز.
شێوازی نووسین:
TURN
(كاردانه‌وه و وه‌ڵامه‌كان Replies)
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرۆتۆكۆلی (SMTP) بۆ ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و داخوازییانه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی فرمانه‌كانی سه‌ره‌وه وتووێژی له‌گه‌ڵ كرا، به‌شێوه‌ی ژماره و ده‌ق ده‌بێت.
ژماره‌یه‌كی سێ خانه‌یی كه جیاكه‌ره‌وه‌ی جۆری ڕه‌فتاركردنی پرۆتۆكۆله‌كه‌یه به‌دوایدا ده‌قێك وه‌كوو ڕوونكردنه‌وه دێت. وه‌ك له‌م نموونه‌یه‌دا دیاره:
RSET250 Reset state ناردنی داخوازی له به‌كارهێنه‌ره‌وه وه‌ڵامی پرۆتۆكۆله‌كه
ڕاژه‌كاره‌كه وه‌ڵامی هه‌موو فرمانێك ده‌داته‌وه؛ وه‌ڵامه‌كه ده‌ری ده‌خات كه فرمانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه، چاوه‌ڕێی فرمانی تر ده‌كات، یاخود هه‌ڵه ڕووی داوه ئیدی له فرمانه‌كه‌دا یان له سیسته‌مه‌كه‌دا بێت.
له‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌دا جۆره‌كانی وه‌ڵامه‌كانی پرۆتۆكۆله‌كه‌ی تیا ڕوون كراوه‌ته:
واتاكه‌ی | ژماره |
وه‌ڵامی داواكاریی یارمه‌تییه | ٢١١ |
زانیاری بۆ یارمه‌تی | ٢١٤ |
سیسته‌مه‌كه ئاماده‌یه بۆ به‌كارهێنه‌ر | ٢٢٠ |
په‌یوه‌ندییه‌كه ده‌پچڕێت (له كۆتاییپێهێناندایه) | ٢٢١ |
هه‌ڵه له ڕێنووسدا؛ فرمانه‌كه نه‌ناسراوه | ٥٠٠ |
ئه‌و فرمانه پشتیوانیی لێ ناكرێت | ٥٠٢ |
هه‌ڵه له زنجیره‌ی فرمانه‌كه‌دایه | ٥٠٣ |
ئه‌و (دیاریكه‌ر parameter)ه‌ی كه له فرمانه‌كه‌دا هاتووه پشتیوانی ناكرێت | ٥٠٤ |
ناتوانێت كار له‌گه‌ڵ سندووقی پۆسته‌كه‌دا بكات. فرمانی خواستراو به‌ئه‌نجام ناگه‌یه‌نرێت | ٥٥٠ |
به‌كارهێنه‌ر له تۆڕی ناوخۆدا نییه، پۆسته‌كه ڕه‌وانه ده‌كرێت (ناوی ڕێڕه‌و..) | ٥٥١ |
وه‌كوو ٤٥٢ وایه: بیرگه پڕه، ئه‌و كرداره‌ی داوا كراوه به‌ئه‌نجام ناگه‌یه‌نرێت | ٥٥٢ |
كرداری داخوازكراو ئه‌نجام درا | ٢٥٠ |
به‌كارهێنه‌ر له تۆڕی ناوخۆدا نییه، پۆسته‌كه ده‌نێردرێت بۆ (ناوێك …) | ٢٥١ |
پێدانی پۆسته ئاماده‌یه، كۆتاییی په‌یامه‌كه به CRLF | ٣٥٤ |
سیسته‌مه‌كه‌ت سه‌رهێڵ نییه، په‌یوه‌ندییه‌كه ده‌پچڕێت | ٤٢١ |
كرداره‌كه ئه‌نجام نادرێت، كۆمپیوته‌ره‌كه نادۆزێته‌وه | ٤٥٠ |
هه‌ڵه‌یه‌كی ناوخۆیی، فرمانی داواكراو ده‌وه‌ستێنرێت | ٤٥١ |
بیرگه پڕه، ئه‌و كرداره‌ی داواكراوه به‌ئه‌نجام ناگه‌یه‌نرێت | ٤٥٢ |
هه‌ڵه له نووسینی فرمانه‌كه یاخود له به‌ڵگه و دراوه‌كاندا هه‌یه | ٥٠١ |
هه‌ڵه له نووسینی سندووقی پۆسته‌كه‌دا هه‌یه، كرداره‌كه به‌ئه‌نجام ناگه‌یه‌نرێت | ٥٥٣ |
هه‌ڵه له ناردندا ڕووی دا | ٥٥٤ |