سه‌ره‌تا
GNU کورتكراوهی (GNU is Not UNIX)ه.
پرۆژه‌ی GNU بۆ پێكهێنانی نه‌رمه‌كاڵای پته‌و و جێگیر و دروستكردنی سیسته‌مێكی ئازاد،
چه‌ندین ئامراز و داوانامه‌ی به‌سوودی له ژێر یونیكس و لینوكسدا هێناوه‌ته پێش، كه ده‌توانین
بڵێین ناوكی kernel سیسته‌مه‌كه‌ی لینوس تۆرڤاڵدس و ئامرازه‌كانی GNU پێكه‌وه سیسته‌مێكی
"لینوكس" دروست ده‌كه‌ن.
ئامراز و داوانامه‌ی GNU
له‌و ئامراز و داوانامانه‌ی GNU كه بایه‌خی ته‌واویان هه‌یه لای به‌رنامه‌داڕێژ:
- Shell bash
- وه‌رگێڕی تایبه‌ت gcc بۆ زمانه‌كانی C,C++ له‌گه‌ڵیدا g++.
- ڕاستكهرهوهی هه‌ڵه و شیته‌ڵكردنی debugger gdb .
- GNUmake بۆ دروستكردنی داوانامه له سه‌رچاوه‌ی كۆد.
- نووسه‌ری emacs و چه‌ندین به‌رنامه‌ی تر...
ناوی GNU واتای جۆره گایه‌كی شاخدار ده‌گه‌یه‌نێت (به‌ڵام وه‌ك له سه‌ره‌وه نووسراوه كورتكراوه‌ی
[GNU is Not UNIX]ه)، كه سه‌ری ئه‌م گایه بووه به نیشانه‌ی پرۆژه‌كه. بۆ زیاتر ته‌ماشای لاپه‌ڕه‌ی
(http://www.gnu.org/graphics/agnuhead.html) بكه به درێژی باس له‌م نیشانه‌یه ده‌كات.
دامه‌زراندنی GNU
پرۆژه‌ی GNU بۆ دروستكردنی نه‌رمه‌كاڵای سه‌ربه‌ست ته‌نها واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه به‌رنامه‌كان
خۆڕایی بن، به‌ڵكوو ده‌كرێت خۆت گۆڕانكاری له‌م به‌رنامانه‌دا بكه‌یت و په‌ره‌ی پێ بده‌یت، بۆیه
ڕیتشارد ستالمان Richard Stallman - كه كاری له زۆربه‌ی ئه‌و ئامرازانه‌دا كردوه كه له
سه‌ره‌وه‌دا ناو بران –كه له په‌یمانگایه‌ك به ناوی (MIT) كه كورتكراوه‌ی
(Massachusettes Institute of Technology)ه،له كامبرج كاری ده‌كرد، ده‌ستی كرد به دروستكردنی
پرۆگرامی شیاو بۆ یونیكس كه كۆده‌كه‌ی له سه‌رچاوه‌ی سه‌ربه‌ست بنه بگرێت و بۆ یه‌كه‌مین جار ئه‌م
داواكارییه‌ی له دوو گرووپی (net.unix-wizards و net.usoft) بڵاو كرده‌وه. ئه‌مڕۆكه GNU یه‌كێكه له
پرۆژه‌كانی (Free Software Fundation FSF) كه وه‌ك باسكرا گوزارشت له هێنانه‌دیی سیسته‌مێكی
ئازاد ده‌كات، هه‌موو بهرنامهداڕێژێك پاش قایل‌بوونی مه‌رجه‌كانی پرۆژه‌كه وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی (GPL)
ده‌توانێت ئه‌ندام بێت و كار له په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كاندا بكات.
ڕیتشارد ستالمان ( دامه‌زرێنه‌ری GNU)
ڕێگه‌پێدان و GPL
(GPL) ته‌نانه‌ت ڕێگه ده‌دات كه به‌رنامه‌كه‌ش بفرۆشرێت، له راستیدا مه‌به‌ستی (GNU) مه‌به‌ستێكی
زۆر ڕامیاریتره له‌وه‌ی زۆر كه‌س تێی ده‌گات، لای (GNU) گرنگه كه هه‌ر كۆدێك ده‌نووسرێت به كراوه‌یی
بمێنێته‌وه، پاشان هه‌ر پرۆگرامنووسێكی دی ئه‌م كۆده به‌كار ببات، ڕێی لێ نه‌گیراوه به‌مه‌رجێك ئه‌ویش
كۆده‌كه‌ی خۆی بخاته‌وه پێش چاوی پرۆگرمانووسهكان.
بۆیه پرۆگرام یان نه‌رمه‌كاڵای ئازاد مه‌به‌ست له نرخه‌كه‌ی نییه به‌ڵكوو مه‌به‌ست له كۆدهكهیهتی.
سه‌رچاوه‌كان
١. په‌ڕتووكی C++ Enwicklung mit Linux - Thomas Wieland چاپه‌مه‌نی dpunkt
٢. لاپه‌ڕه‌ی http://www.gnu.org ، و http://www.gnu.org/software/libc/manual
٣. بابه‌تی كاك عه‌لی محه‌مه‌د: سه‌ره‌تایه‌ك له لینوكس - زانستپه‌روه‌رانی كورد
https://zkurd.org/modules.php?name=News&file;=article&sid;=248
٤. په‌ڕتووكی SuSE Linux System und Anwendungen im Überblick - Karl Deutsch چاپی SuSE 2002
٥. Open Source -kurz & gut Oreilly 1999
پێداچوونه‌وه و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.