سه‌ره‌تا هه‌میشه ناونیشانی بابه‌ته نووسراوه‌كان ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینن بۆ سه‌رنجڕاكێشانی خوێنه‌ر. ئه‌مه‌ش وای كردووه كه وێڕای گرنگیدان به پوختی و ماناداریی ناونیشانه‌كان بایه‌خمان بۆ شێوه و جوانكاری له جۆری ته‌كنیكی نووسینهكانیشیاندا هه‌بێت. بۆ ئه‌م كاره‌ش به‌رنامه‌ی وشه‌ڕێكخه‌ری وۆرد گرنگی و ئاسانكاریی تایبه‌تی پێشكه‌ش و ئاماده كردووه. ڕێگا له به‌رنامه‌ی وشه‌ڕێكخه‌ری وۆرددا به‌شێك هه‌یه به ناوی (WordArt)ه‌وه، كۆمه‌ڵێك (شێواز style)ی ئاماده و چاككراوی له‌خۆ گرتووه و ده‌توانرێ بۆ نووسینی ناونیشان به‌كار بهێنرێن. هه‌روه‌ك چۆن گۆڕینی ڕه‌نگ و قه‌باره و دروستكردنی سێبه‌ر و تاوتوێكردنی ئه‌و شێوازه چێكراوانه به ئاره‌زووی خۆت گونجاوه و به‌ئاسانی ده‌كرێت. ڕاهێنان ١. (به‌ڵگه‌نامه document)یه‌ك ئه‌كه‌ینه‌وه و ده‌چینه لیستی (WordArt)، (وێنه picture)، (تێخستن insert). ٢. به‌م كاره په‌نجه‌ره‌ی شێوازهكانمان بۆ ده‌كرێته‌وه، شێوازێك هه‌ڵده‌بژێرین و كرته له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Ok) ده‌كه‌ین. ![]() ٣. دوای ئه‌مه په‌نجه‌ره‌یه‌كی ترمان بۆ ده‌كرێته‌وه، له‌وێدا (جۆره‌پیت font) و قه‌باره‌ی نووسین دیاری ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها ناونیشانهكهمانی تێدا ده‌نووسین و كرته‌ی دوگمه‌ی (Ok) ده‌كه‌ین. ![]() ٤. ئێستا ناونیشانه‌كه‌مان به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌ڵمان بژاردبوو له ڕووپه‌ڕی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ئاماده‌یه. گه‌ر ویستمان گۆڕانكاریی تێدا بكه‌ین دوو جار كرته له‌سه‌ر ناونیشانه‌كه ده‌كه‌ین، به‌مه‌ش دووباره به‌شی (WordArt) ده‌كرێته‌وه و ئه‌و گۆڕانانه‌ی ده‌مانه‌وێت ئه‌نجام ده‌ده‌ین. ![]() |
چێكردنی ناونیشان (وۆرد ٢٦)
