| سه‌ره‌تا مایكرۆسۆفت وۆرد ئامرازێكی یاریده‌ده‌ره بۆ نووسین، وه‌ك هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی تری (وشه‌ڕێكخه‌ر word processing) مامه‌ڵه‌ی وشه و ده‌قی پێده‌كرێت. ڕووكه‌شی نووسین له به‌رنامه‌ی وشهڕێكخهرداجیاوازییهكی ئه‌وتۆی نییه له‌گه‌ڵ نووسین به ئامێری چاپگه‌ری. گه‌وره‌ترین جیاوازی نێوانیان ئه‌وه‌یه كه ده‌توانرێت گۆڕان له ده‌قی نووسین له به‌رنامه‌ی وشهڕێكخهردا بكرێت پاش نوویسینی. ده‌توانرێت به ئاسانی هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی ڕاست بكرێته‌وه و ده‌قه‌كه كه‌م و زیاد بكرێت به‌وه‌ی نووسینی تری بخرێته سه‌ر یاخود لێی بسڕێته‌وه. ده‌توانرێت كاری ڕێنووسڕاستكردنهوه و پێڕستی وشه‌ی هاوواتای تێدا بهكارببرێت. ده‌توانرێت شێوه و قه‌باره‌ی جیاواز بۆ نووسین به‌كاربهێنرێت و وێنه‌ی بخرێته ناو. لێره‌دا ئه‌مانه و چه‌ندین زانیاری و كاری تر كه ده‌توانرێت له وۆرد دا بكرێت، به چه‌ند وانه‌یه‌ك له چه‌ند به‌شێكی جیاوازدا ده‌خه‌ینه ڕوو:-ناساندن ١. به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی وۆرد ده‌كه‌ینه‌وه.٢. سه‌رنجی ئه‌م ڕوووێنهیه و ئهركهیاریدهكان ده‌ده‌ین و ڕوونكردنه‌وه‌ی وشه‌كان ده‌خوێنینه‌وه. Menurow هێڵی لیسته: به‌ره‌و خوار ده‌جوڵێت به (كرته click)كردن له فه‌رمانی سه‌ردێڕه‌كان.Toolbar تووڵامراز: چه‌ند دوگمه‌یه‌ك ده‌گرێته‌خۆ كه ده‌توانین به‌هۆیه‌وه به‌خێرایی فه‌رمان و ئهركهیاریدهكان هه‌ڵبژێرین.Ruler ڕاسته: به‌كارده‌هێنرێت بۆ دیاریكردنی بۆشایی پێش بڕگه، په‌ڕاوێز/ڕۆخ و ستوونه به‌رینه‌كان.Disorderlist لێواری ڕاكێشان: ده‌قی نووسینه‌كه ده‌جوڵێنێت، چ به ئاسۆیی و چ به ستونی. Statusbar تووڵهدۆخ: لێره‌دا زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و (به‌ڵگه‌نامه document)یه‌ی كاری تێدا ده‌كرێت ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ نموونه، چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه و (نیشانه‌كه‌ر Marker) له كوێدایه.Helpicon دوگمه‌ی یارمه‌تی: ئه‌ركه‌یاریده‌ی ڕاسته‌وخۆیه له‌گه‌ڵ یارمه‌تیده‌ری ئۆفیس.Show/conceallbutton دوگمه‌ی پیشاندان و شاردنه‌وه: پیشاندان یان شاردنه‌وه‌ی هێما چاپنهكهرهكان.Systemmenubutton دوگمه‌ی لیسته‌ی سیسته‌م: په‌نجه‌ره‌ی ئه‌ركه كارتێكه‌ره‌كان ده‌گرێته‌خۆ، وه‌ک: زیاد و كه‌مكردن، چاككردن یان گه‌ڕاندنه‌وه بۆ دۆخی خۆی و داخستن.٣. (كرته click)ی دوگمه‌ی (یارمه‌تی help) ٥. كرته‌ی (Help) له‌سه‌ر (پێڕست/لیسته Menu)كه و پاشان كرته‌ی (Explation/What is This) ده‌كه‌ین. ئێستا نیشانه‌یه‌كی پرسیار له‌گه‌ڵ پیلی مشكهكهدایه. ئه‌گه‌ر كرته‌ی هه‌ر ئهركهیاریده یاخود دوگمه‌یه‌ك بكه‌ین باسێكمان ده‌رباره‌ی ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌داتێ. بۆ نموونه كرتهیی دوگمه‌ی (شاردنه‌وه و پیشاندان) * بۆ ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ره و دوگمه‌كان وه‌ك ئه‌م زانیارییانه دیاربن لاتان، ده‌بێت (Windows XP) له بابه‌تدا هه‌ڵبژێردرابێت. ئه‌م كاره‌ش به‌م شێوه‌یه ده‌كه‌ین: له شوێنێكی به‌تاڵی (Writing desk)كه‌كه كرته‌ی دوگمه‌ی ڕاستی مشكه‌كه و پاشان كرته‌ی (Quality) ده‌كه‌ین. دواتریش كرته له‌سه‌ر (بابه‌ت Theme) ده‌كه‌ین و ویندۆوسی ئێكس پی هه‌ڵده‌بژێرین و كرته له‌سه‌ر (Ok) ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر پێشتر هه‌ڵنه‌بژێردرابوو! |
ڕوووێنه و ئهركهیاریده (وۆرد ١)


Menurow هێڵی لیسته: به‌ره‌و خوار ده‌جوڵێت به (كرته click)كردن له فه‌رمانی سه‌ردێڕه‌كان.Toolbar تووڵامراز: چه‌ند دوگمه‌یه‌ك ده‌گرێته‌خۆ كه ده‌توانین به‌هۆیه‌وه به‌خێرایی فه‌رمان و ئهركهیاریدهكان هه‌ڵبژێرین.Ruler ڕاسته: به‌كارده‌هێنرێت بۆ دیاریكردنی بۆشایی پێش بڕگه، په‌ڕاوێز/ڕۆخ و ستوونه به‌رینه‌كان.Disorderlist لێواری ڕاكێشان: ده‌قی نووسینه‌كه ده‌جوڵێنێت، چ به ئاسۆیی و چ به ستونی. Statusbar تووڵهدۆخ: لێره‌دا زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و (به‌ڵگه‌نامه document)یه‌ی كاری تێدا ده‌كرێت ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ نموونه، چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه و (نیشانه‌كه‌ر Marker) له كوێدایه.Helpicon دوگمه‌ی یارمه‌تی: ئه‌ركه‌یاریده‌ی ڕاسته‌وخۆیه له‌گه‌ڵ یارمه‌تیده‌ری ئۆفیس.Show/conceallbutton دوگمه‌ی پیشاندان و شاردنه‌وه: پیشاندان یان شاردنه‌وه‌ی هێما چاپنهكهرهكان.Systemmenubutton دوگمه‌ی لیسته‌ی سیسته‌م: په‌نجه‌ره‌ی ئه‌ركه كارتێكه‌ره‌كان ده‌گرێته‌خۆ، وه‌ک: زیاد و كه‌مكردن، چاككردن یان گه‌ڕاندنه‌وه بۆ دۆخی خۆی و داخستن.٣. (كرته click)ی دوگمه‌ی (یارمه‌تی help)
٥. كرته‌ی (Help) له‌سه‌ر (پێڕست/لیسته Menu)كه و پاشان كرته‌ی (Explation/What is This) ده‌كه‌ین. ئێستا نیشانه‌یه‌كی پرسیار له‌گه‌ڵ پیلی مشكهكهدایه. ئه‌گه‌ر كرته‌ی هه‌ر ئهركهیاریده یاخود دوگمه‌یه‌ك بكه‌ین باسێكمان ده‌رباره‌ی ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌داتێ. بۆ نموونه كرتهیی دوگمه‌ی (شاردنه‌وه و پیشاندان)