ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر دروستبوونی
– ساڵی ١٨٤٧ ئێرنست ڤێرنه‌ر سیمێنس Ernst Werner Siemens له به‌رلین به هاوكاری له‌گه‌ڵ یوهان هالسكه Johan Georg Halske دامه‌زراوه‌یه‌كیان بۆ كاری ته‌له‌گراف به‌ناوی Siemens & Halske دامه‌زراند.

– ساڵی ١٨٤٨ یه‌كه‌م هێڵی ته‌له‌گرافیی له ئه‌وروپا، له نێوان به‌رلین و فرانكفۆرتدا دروست كرد.
– ساڵی ١٨٥٠ كارل برای ڤێرنه‌ر سیمێنس له به‌ریتانیا كۆمپانیا Siemens Brothers Co ـی دامه‌زراند، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی ١٨٥١ به‌دواوه له وڵاتی ڕووسیا له بنیاتنانی تۆڕێكی ته‌له‌گرافیدا ده‌ست به‌كار بوو.
ساڵی ١٨٥٥ سیمێنس لقێكی كۆمپانیاكه‌ی له سانكت پیته‌رسبورگ دامه‌زراند له‌سه‌ر ده‌ستی كارل، له‌پاشاندا برایه‌كی تریان به‌ڕێوه‌بردنه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
ئه‌م لقه‌ی سیمێنس توانیی ساڵی ١٨٨٣ كارگه‌ی دروستكردنی كێبڵ و گه‌یاندن بنیات بنێت.
ساڵی ١٨٦٣ كارگه‌ی دروستكردنی كێبڵ و به‌سته‌ری گه‌یاندنی بنیات نا له به‌ریتانیا.

ساڵی ١٨٦٦ بنچینه‌ی داینه‌مۆ – ئه‌لیكترۆنیی داهێنا، كه كه‌ره‌سه‌یه‌كی خاوی دروستكردنی كاره‌با بوو له ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆناویكردنه‌وه. ئه‌مه بووه هۆكارێك كه سیمێنیس له‌دوایدا له بواری دروستكردنی گڵۆپ و شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ردا كارا بێت.
ساڵه‌كانی ١٨٦٧ تاكوو ١٨٧٠ هێڵی ته‌له‌گرافی ئیندۆئه‌ورووپیی بنیات نا، ئه‌مه پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
ساڵی ١٨٨٢ عه‌ره‌بانه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی داهێنا كه به كاره‌با ده‌جووڵا به‌درێژاییی ٥٤٠ مه‌تر، ڤێرنه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی به ناوی Electro-Motte ناو نا.

ساڵی ١٨٩٢ یه‌كه‌م لقی سیمێنس & هالسكه له شاری تۆكیۆ له یابان كرایه‌وه، له پاشاندا بووه هۆی پێكهێنانی چه‌ندین به‌شی تر له ناوچه‌ی ئاسیادا.
ساڵی ١٨٩٩ پاسی سه‌ر ئاسنڕێ (شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ری شه‌قامه‌كان)ی دروست كرد.
ساڵی ١٩١٢ ده‌ستی كرد به به‌رهه‌مهێنانی ماتۆڕی فڕۆكه.
ساڵی ١٩٢٠ پاش جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م، یه‌كێك بوو له پێنج گه‌وره‌ترین كۆمپانیای ئه‌لیكترۆنی. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا هاوبه‌شیی كرد له دروستكردنی كارگه‌ی گڵۆپ به‌ناوی ئۆسرام Osram ـه‌وه.
ساڵی ١٩٢٥ به‌شی ته‌كنیكیی پزیشكیی كرده‌وه، كه تایبه‌تمه‌ند بوو بۆ دروستكردنی كه‌ره‌سته ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ناو خه‌سته‌خانه‌كان.
ساڵی ١٩٣٩ سیمێنس نزیكه‌ی ١٣٧٠٠٠ كارمه‌ندی هه‌بوو له هه‌موو به‌شه‌كانیدا.
گه‌شه‌كردن و گه‌وره‌بوونی سیمێنس به‌رده‌وام بوو، كه هه‌نووكه ته‌نها له ئه‌ڵمانیادا له ١٢٥ جێگه دامه‌زراوه و به‌شی هه‌یه، له ١٩٠ وڵاتی جیادا بنكه و دامه‌زراوه‌ی هه‌یه كه نزیكه‌ی ٤٧٥ هه‌زار كارمه‌ند (سه‌رژمێری تاكوو سه‌ره‌تای ٢٠٠٧) كاری تێدا ده‌كه‌ن، له‌م هێنده زیاتر له ١٦١ هه‌زار كارمه‌ندی به‌ته‌نها له ئه‌ڵمانیادا ده‌ستبه‌كارن كه ده‌كاته نزیكه‌ی ٣٤٪ ی كۆی گشتیی هه‌موو.
بواری كاری كۆمپانیای سیمێنس
سیمێنس له شه‌ش بواری سه‌ره‌كیدا ڕۆڵێ خۆی ده‌بینێت، كه له‌و بوارانه‌شه‌وه گه‌لێ لق و به‌شی توێژینه‌وه و دروستكردنی تری هه‌یه:
– زانیاری و گه‌یاندن Information & Communication
– كۆنترۆڵكردن و خۆكاری Automation and Controling
– وزه Power
– گواستنه‌وه و هاتوچۆ Tranportation
– ته‌كنیكی پزیشكی Mediacal
– ڕووناككردنه‌وه Lighting
سیمێنس – نیكسدۆرف Siemens-Nixdorf
له ساڵی ١٩٩٠ دا به‌سه‌رمایه‌ی ٥١٪ هاوبه‌شیی كرد له دروستكردنی Nixdorf Computer AG كه كردی به كۆمپانیای هاوبه‌شی سیمێنس – نیكسدۆرف بۆ كاری ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان. ئه‌م دامه‌زراوه ده‌یان پرۆژه‌ی دروستكردنی كۆمپیوته‌ر و نه‌رمه‌كاڵای به‌رهه‌م هێنا، ساڵی ١٩٩٩ نیكسدۆرف ته‌نیا مایه‌وه و بوو به Wincor Nixdorf International GmbH
فوجیتسو – سیمێنس Fujitsu Siemens
دوابه‌دوای جیابوونه‌وه‌ی سیمێنس له نیكسدۆرف ساڵی ١٩٩٩، ڕێككه‌وتنێك واژۆ كرا له نێوان فوجیتسوی ئه‌ورووپا Fujitsu Computers Europe و سیمێنس به‌شی به‌رهه‌مهێنانی كۆمپیوته‌ر Siemens Computer Systems، له‌و كاته‌وه وه‌كوو پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌ڕێوه ده‌چێت له‌نێوان دوو كۆمپانیای ناوبراو دا بۆ دروستكردنی كۆمپیوته‌ر.

FSC گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كۆمپیوته‌ره له ئه‌ورووپادا و، چه‌ندین به‌شی هه‌یه له وڵاتی جیاجیادا، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقاش به‌شی هه‌یه.
له ئامێرێكی بچووكی Personal Digital Assistant – PDA تاكوو كۆمپیوته‌ری گه‌وره Mainframe. ساڵی ٢٠٠٦ به‌شی كار و خزمه‌تگوزاریی سیمێنس Siemens Business Servicesـی كڕی (كه هه‌نووكه به ڕاژه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری IT Solutions and Services ناسراوه). FSC نزیكه‌ی ١١٠٠٠ كارمه‌ند كاری تێدا ده‌كات و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه.
ڕایه‌ڵه‌ی نۆكیا سیمێنس Nokia Siemens Networks
له ڕێكه‌وتی ١/٤/٢٠٠٧ سیمێنس و نۆكیا دامه‌زراوه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ڕاگه‌یاند كه بنكه‌كه‌ی له فینله‌ندایه، كاری ئه‌م دامه‌زراوه‌یه له‌بواری مۆبایل و تۆڕه‌كه‌یدا خۆی ده‌بینێته‌وه. به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی نۆكیا ئاشكرای كردووه، ٦٠٠٠٠ كارمه‌ند له‌م دامه‌زراوه‌یه‌دا كار ده‌كه‌ن.
سه‌رمایه
ساڵی ١٩٦٢ سه‌رمایه‌كه‌ی ٥،٤ ملیار ماركی ئه‌ڵمانی بووه.
ساڵی ١٩٨٧ سه‌رمایه‌كه‌ی ٥١،٤ ملیار ماركی ئه‌ڵمانی بووه.
ساڵی ٢٠٠٥ سه‌رمایه‌كه‌ی ٧٥،٤٤٥ ملیار ئیورۆ بووه. له‌مه ٣،٠٣٣ ملیار ئیورۆی قازانج بووه.
ساڵی ٢٠٠٦ سه‌رمایه‌كه‌ی ٨٧،٣٢٥ ملیار ئیورۆ بووه. له‌م بڕه ٢،٢ ملیار ئیورۆی قازانج بووه.
سه‌رچاوه: http://www.siemens.com