سه‌ره‌تا
له‌م بابه‌ته‌دا چۆنیه‌تیی کۆنکردنی وێنه به‌چه‌ند ههنگاوێکی ئاسان و کورت شی ده‌که‌مه‌وه،
هیوادارم به‌سوود بێت.
فۆتۆشۆپ بکه‌ره‌وه، پاشان ئه‌و وێنه‌یه بکه‌ره‌وه که ده‌ته‌وێ کاریگه‌رییه‌که‌ی له‌سه‌ر جێبه‌جێ بکه‌ی،
بۆ نموونه من ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌م کردۆته‌وه.
بڕۆ بۆ لیسته‌ی Image و پاشان Mode و GrayScale کرته بکه، گه‌ر ئاگاداریت بۆ هاته پێشه‌وه،
OK کرته بکه.
چ ڕه‌نگێك؟
جارێکی دیکه له هه‌مان لیسته‌دا ئه‌مجاره‌یان Duotone کرته بکه، وه‌ک وێنه‌ی خواره‌وه ڕێکی بخه،
له Ink 2 دا من ئه‌م ڕه‌نگه‌م هه‌ڵبژاردووه، زۆر گرنگ نییه که چ ڕه‌نگێک هه‌بێ، گرنگ ئه‌وه‌یه ڕه‌نگه‌که
هه‌ندێک له خاکی یان قاوه‌یی بچێت.
ئه‌مه کۆدی ڕه‌نگه‌که‌یه که من هه‌ڵم بژاردووه، 5A2D02.
بڕۆ بۆ لیسته‌ی Filter و پاشان Artistic و Film Grain کرته بکه، به‌م شێوه‌یه ڕێکی بخه.
OK کرته بکه، دواترین هه‌نگاو، بڕۆ بۆ لیسته‌ی Image پاشان Adjustment و Brightness/Contrast
کرته بکه، له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی که ده‌کرێته‌وه ئه‌م نرخانه بنووسه، Brightness -13، Contrast +34.
له کۆتاییدا OK کرته بکه، ده‌بینی که وێنه‌که کاریگه‌ریی وێنه‌ی کۆنی له‌سه‌ر که‌وتووه. ئه‌وه‌ی من به‌م
شێوه‌یه ده‌رچووه.