وه‌ک بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی فۆتۆشۆپ ڕوونه كه فۆتۆشۆپ باشترین پرۆگرامی سه‌رده‌مه بۆ چاره‌سه‌ركردن و دروستكردن و ،،، ــی وێنه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی زۆرتر لێی ورد بینه‌وه ده‌بینین كه ژۆر شتی دیكه‌مان بۆ جێبه‌جێ ده‌كات. یه‌كێك له‌و شته به‌سوودانه گۆڕینی PDF ـه بۆ فۆرماتی وێنه، PDF جۆره فۆرماتێكی په‌ڕگه‌یه كه له‌گه‌ڵ...
ستایله نادیاره‌كان له فۆتۆشۆپ
له‌كاتی خوێندنه‌وه مشكه‌كه‌ت به‌سه‌ر نووسینه‌كاندا بێنه بۆ ئه‌وه‌ی به‌وێنه زیاتر بۆت ڕوون ببێته‌وه.
دروستکردنی شوکلات لە فۆتۆشۆپ
ئه‌م وانه‌یه بریتییه له چۆنیته‌تی دروستكردنی كاریگه‌ری شوكلات.ده‌ستپێده‌كه‌ین:په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه، پاشان بۆ خۆت شێوه‌یه‌ك بكێشه كه كاریگه‌ریه‌كه‌ی له‌سه‌ر دابنێی، یان به ئامرازی شێوه كێشان شێوه‌یه‌ك هه‌ڵبژێره‌و بیكێشه‌من شێوه‌ی دڵه‌كه‌م هه‌ڵبژاردوه‌ئێستا ده‌بێ شێوه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌مان هه‌بێت، گرنگ نییه چ ڕ‌ه‌نگ بێت.ده‌ڕۆین بۆ لیسته‌ی Layer و پاشان Layer Style و له...
چوارخانه ورده‌ی سه‌ر وێنه لە فۆتۆشۆپ
ئه‌م بابه‌ته كاریگه‌ریه‌كی زۆر جوانی له خۆ گرتووه، ئه‌ویش دانانی چوارخانه‌ی ورد و بچووكه له‌سه‌ر وێنه، ئه‌و كاریگه‌ریه‌ش زۆر وێنه‌كه جوان ده‌كات و زۆرتر له ماڵپه‌ڕه‌كانی تایبه‌ت به بواری ڕه‌نگاڵه‌دا سوودی لێوه‌رده‌گیرێت و زۆر به كه‌می له‌سه‌ر وێنه‌ی ئاسایی داده‌نرێت.یه‌كه‌م هه‌نگاو: وێنه‌یه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاریگه‌ریه‌ی له‌سه‌ر دابنێین، من ئه‌مه‌ی...
تێكه‌ڵاوكردنی ڕه‌نگی دوو وێنه لە فۆتۆشۆپ
ئه‌م بابه‌ته بریتییه له چۆنیه‌تی تێكه‌ڵاوكردنی ڕه‌نگی دوو وێنه پێكه‌وه، به شێوه‌یه‌كی جوان.پێش هه‌موو شتێک ده‌بێ دوو وێنه بكه‌ینه‌وه له فۆتۆشۆپ دا بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵاوی یه‌كتریان بكه‌ین. من ئه‌م دوانه‌ی خواره‌وه‌م كردۆته‌وه.پاشان یه‌كێک له‌و وێنه‌نا دێنین بۆ ناوی ئه‌وه‌كه‌ی دیكه‌یان، پێم باشه كه ئه‌وه‌یان بچووكه بیهێنین، وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه.ئێستاش له...
ڕه‌نگی وێنه بكه به هی نووسینه‌كه‌ت لە فۆتۆشۆپ
ئه‌م وانه‌یه بریتییه له چۆنیه‌تی تێكه‌ڵاوكردنی ڕه‌نگی وێنه‌و نووسینه‌كه‌ی سه‌ری، به‌شێوه‌یه‌ک كه ڕه‌نگی نووسینه‌كه وه‌ک ڕه‌نگی وێنه‌كه‌ی لێبێت و به‌شێوه‌یه‌كی خنجیلانه‌و جوان ده‌ركه‌وێت.وێنه‌یه‌ک بكه‌وه، من ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌م كردۆته‌وه:پاشان نووسیینێک بنووسه له سه‌ری.له‌و تابڵویه‌ی كه چینه‌كانی تێدایه، كرته‌یه‌ک به ده‌ستی ڕاستی مشكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بكه سه‌ر چینی نووسینه‌كه‌و پاشان Blending Options هه‌ڵبژێره.په‌نجه‌ره‌یه‌كت بۆ ده‌كرێته‌وه، له...
هاوین بگۆڕه به پاییز له فۆتۆشۆپ
ه‌م وانه‌یه بریتیه له چۆنیه‌تی گۆڕینی ڕه‌نگی وێنه كه له هاویندا گیرابێت، بۆ ڕه‌نگی وێنه‌یه‌ک كه له پاییزدا گیرابێت. به چه‌ند هه‌نگاوێكی كورت.وێنه‌یه‌ک بكه‌وه،( وێنه‌كه ده‌بێ له هاویندا گیرابێت) من ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌م كردۆته‌وه، خراپ نییه ئه‌گه‌ر تۆش له سه‌ر ئه‌وه تاقی بكه‌یته‌وه.له لیسته‌ی Layer دا كرته بكه سه‌ر Duplicate Layer بۆ...
فۆتۆشۆپ له ڕووه‌وه
فۆتۆشۆپ له ڕووەوە 1: لیسته‌كانی فۆتۆشۆپ، ئه‌و لیستانه شیكراونه‌ته‌وه له وانه‌كانی پێشوودا، بریتین له‌م لیستانه، File, Edit, Image, Layer, Select, Filter, View, Window, Help.2: ئامرازه‌كانی فۆتۆشۆپ، ئه‌و ئامرازانه‌ش شیكراونه‌ته‌وه، ئێرهكرته بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه.3: تابڵۆكانی فۆتۆشۆپ، ئه‌م تابڵۆوانه بریتین له چوار به‌شی جۆراوجۆر، هه‌ر به‌شێك ئیشێكی تایبه‌تی هه‌یه. چاوه‌ڕوانی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شانه بن له وانه داهاتووه‌كاندا.4: چوارچێوه‌ی وێنه،...
په‌ڕگه‌ی نوێ لە فۆتۆشۆپ
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له چۆنیه‌تی كردنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌یه‌كی نوێ له فۆتۆشۆپ دا، هه‌ر وێنه‌یه‌ک كه تۆ له فۆتۆشۆپ دا دروستی ده‌كه‌یت و ده‌ستكاری ده‌كه‌یت، مه‌به‌ستێكی له دواوه‌یه یان بۆ شتێكی تایبه‌ت دروستی ده‌كه‌ی، بۆ نموونه وێنه بۆ وێب و بۆ چاپكردن و هتد...هه‌ر یه‌ک له‌و جۆره وێنانه پێویستی به تایبه‌تمه‌ندی تایبه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی...
فۆتۆشۆپ چییه؟
ئه‌م بابه‌ته‌ش وه‌ك له ڕابووردودا ئاماژه‌م پێكردووه ده‌بوایه له یه‌كه‌مین وانه‌كانی فۆتۆشۆپ ببایه كه لێره‌دا بڵاوم بكردایه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستاش كاتێكی زۆری به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیوه‌و هیوادارم سوودی خۆی بگه‌یه‌نێت.فۆتۆشۆپ چییه؟فۆتۆشۆپ پرۆگرامێكی زۆر به‌تواناو ڕێكوپێكه بۆ ده‌ستكاریكردن و جوانكردن و به‌ر‌هه‌م هێنانی وێنه به‌تایبه‌ت و چه‌ندین شتێ دیكه‌ش وه‌ك ماڵپه‌ڕ دروستكردن، و هتد...نموونه، له‌گه‌ڵ فۆتۆشۆپ...