هه‌میشه ناونیشانی بابه‌ته نووسراوه‌كان ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینن بۆ سه‌رنجڕاكێشانی خوێنه‌ر. ئه‌مه‌ش وای كردووه كه وێڕای گرنگیدان به پوختی و ماناداریی ناونیشانه‌كان بایه‌خمان بۆ شێوه و جوانكاری له جۆری ته‌كنیكی نووسینهكانیشیاندا هه‌بێت...
دانانی په‌ڕگه و ته‌نی جیاواز (وۆرد ٢٥)
دیاره هه‌ركاتێك له به‌رنامه‌ی (وشه‌ڕێكخه‌ر word processing)ی وۆرددا بابه‌تێك ئه‌نووسین و پاشه‌كه‌وتی ئه‌كه‌ین، به‌ڵگه‌نامه‌كه ده‌بێته (په‌ڕگه file)یه‌ك و له جێی ده‌ستنیشانكراوی كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه. وه‌ختێكیش بمانه‌وێ به‌ڵگه‌نامه‌كه بكه‌ینه‌وه دوو (كرته click) له‌سه‌ر په‌ڕگه پاشهكهوتبووهكه ده‌كه‌ین...
وێنهدانان و کارکردن له‌سه‌ری (وۆرد ٢٤)
ئاشکرایه زۆر جار وێنه زیاتر له نووسین و وتنمان پێ ده‌گه‌یه‌نێت، جاریش هه‌یه وێنه ده‌بێته ته‌واوکه‌ری نووسین و جێژی زیاتر و ڕوونتر تێگه‌یشتنمان بۆ فه‌راهه‌م ده‌کات. بێگومان ئه‌توانین له به‌رنامه‌ی (وشه‌ڕێكخه‌ر word processing)ی وۆردیشدا وێنه و وێنۆچکه دابنێین یاخود تێکه‌ڵ به ده‌قی نووسینهکانمانی بکه‌ین...
خاڵبه‌ندكردنی ده‌ق (وۆرد ٢٣)
له به‌رنامه‌ی مایكرۆسۆفت وۆرد دا زۆرێك له ئه‌ركه‌یاریده‌ی جۆراوجۆر له ئامرازه هێڵی لیسته‌ی (فۆرمات format)دا ئه‌بینرێت، كه ساده‌ترینیان ئه‌ركه‌یاریده‌ی گۆڕینی (جۆره‌پیت font)، قه‌باره‌ی پیت، ڕه‌نگ كردن و هتدن ...
خشته و ده‌قی ستوونی (وۆرد ٢٢)
كاتێك له به‌رنامه‌ی (وشه‌ڕێكخه‌ر word processing)ی وۆرددا كار له چۆنێتی و نووسینی (ده‌ق text)ی لیسته‌یه‌كدا ده‌كه‌ین، ئه‌ركه‌یاریده‌ی (بازده‌ر Tabkey) یاخود ئه‌و بهشهپڕۆگرامهی به (خشته Table) ناو ده‌برێت، به‌كارده‌هێنین. (خشته) له كۆمه‌ڵه (خانههێڵی ستوونی و ئاسۆیی columns and rows) پێك دێت، كه زانیاریی خواستراوی تێدا پۆلێن و ڕیز ده‌كرێت...
كاركردن له‌گه‌ڵ (داڕێژه Template) (وۆرد ٢١)
بۆ ئاسانكاریی كاره‌كانمان ده‌توانین كه‌ڵك له (داڕێژهبهڵگهنامه Document Template) وه‌رگرین، واته ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له پێشدا داڕێژراون...
به‌کارهێنانی (شێوازه‌کان styles) (وۆرد ٢٠)
به‌کارهێنانی (شێوازه‌کان styles) له به‌رنامه‌ی (وشهڕێکخهر word processing)ی (مایكرۆسۆفت وۆرد Microsoft Word)دا، به مه‌به‌ستی دیاریکردن و هه‌ڵبژاردنی شێوه و قه‌باره‌ی (سه‌ردێڕ/ ناونیشان heading) و جیاکردنه‌وه‌ی نووسینه‌کان له کاتی نووسینی (ده‌ق text)ێکی دوورودرێژدا، یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ بهئاسانیگۆڕین و به‌کاربردنیان...
كرداری (چاپکردن Print) (وۆرد ١٩)
ئاسانترین ڕێگا بۆ چاپکردنی تێکڕای به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی به‌رنامه‌ی وشه‌ڕێکخه‌ری وۆرد، کرته‌کردنه له‌سه‌ر دوگمه/ئهرکهیاریدهی (چاپکردن Print) له تووڵی ئامرازه‌کاندا، وه یان هاوکات داگرتنی هه‌ردوو کلیلی (CTRL+ P)...
به‌کارهێنانی كلیلی (بازده‌ر TAB) (وۆرد ١٨)
بۆ نووسین له شێوازی (خشته table)دا و به ئاسانی ڕیزکردنی وشه له‌ژێر یه‌کتردا به‌ڕێکی وه‌ک لیسته‌یه‌ک، (كلیلkey)ی (بازده‌ر TAB) به‌کار ئه‌هێنین...
دانانی سه‌رپه‌ڕه و پێپه‌ڕه (وۆرد ١٧)
كاتێك (ده‌ق text)ێكی دوورودرێژ به چه‌ند په‌ڕه‌یه‌ك ده‌نووسین، له‌وانه‌یه بمانه‌وێت نووسراوێكی كورت یان ڕێكه‌وتی ئه‌و ڕۆژه له به‌شی سه‌روو یان خوارووی هه‌ر پهڕهیهكیدا بنووسرێت، یاخود ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كان و كاتی نووسینی دیاری بكرێت...