زاڕاوەی تەکنۆلۆجیای زانیاریی سەوز Green-IT (یاخود Green ICT, Green computing) بەو مانایە دێت کە سەرچاوە و پێکهێنەرەکانی تەکنۆلۆجیای زانیاری و گەیاندن ڕاژەیەک بن بۆ پاراستنی ژینگە یاخود تەکنۆلۆجیا بەشێوەیەک هەڵدەسووڕێت کە هاوبەش بێ لە پاراستنی ژینگەدا. لەم کتێبەدا هەوڵمداوە دوو جەمسەریی تەکنۆلۆجیا ڕوون بکەمەوە و پێناسەیەکی کورتی زاراوەکانی ئەم بوارە...