A Master Class
دیزاین-ی لاپه‌ڕه ئینته‌رنێتیه‌كان · پێشه‌كی له‌م كورته‌باسه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین باسی به‌شی پرۆگامكردنی سایته‌كان نه كه‌ین ، به‌ڵكو زیاتر له‌باره‌ی دیزاین بدوێین .
به‌داخه‌وه به‌شی دیزاین زۆر پشتگوێ‌خراوه‌و بۆته هۆی ئاڵۆزی‌و ناڕێكوپێكی.
ڕاسته به‌شی پرۆگرامكردنی سایت قورس‌نی‌یه‌و هه‌ریه‌كێك له ئێمه ده‌توانێت درووستیبكات به‌ڵام درووستكردنی سایتێكی جوان-دیزاین‌و به‌سوود یان زانیاری‌به‌خش پێویستی به‌كاری زیاتر هه‌یه.
به‌شی جوانی هه‌ر سایتێك جۆرێكه له جۆره‌كانی هونه‌ر وه‌كوو نیگاركێشان‌و وێنه‌گرتن‌و په‌یكه‌رتاشی‌و هیتر. وه‌كوو خۆشتان ده‌زانن هونه‌ریش به‌هره‌یه‌و پێویستی به گه‌شه‌كردن هه‌یه.
جگه له‌وه‌ی سایت-درووستكردن پێویستی به به‌هره‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه ، له‌هه‌مانكاتیشدا پێوستی به زانیاریی‌یه‌كی فراوان هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌و پرۆگرام‌و ئامراز‌و زمانانانه‌ی كه به‌كارده‌هێنرێن.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا وێب-دیزاین جۆره هونه‌رێكی سنووردراوه‌و ئه‌م سنووره‌ش له‌لایه‌ن زمانه‌كانی پرۆگرامكردنی سایت كێشراون ، بۆ نموونه زمانی هـ.ت.م.ل تا ڕاده‌یه‌كی وا سنووردراوه كه ڕێگاده‌گرێت له ده‌رچوون له قاڵبێكی دیاریكراو. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه كه زۆربه‌ی‌زۆری سایته‌كانی جیهان له‌یه‌كده‌چن. به هه‌رحاڵ له‌گه‌ڵ هاتنی زمان‌و پرۆگرامی نوێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بینین كه ئازادی درووستكه‌رانی سایت له زیادبووندایه.
· ڕۆلی كولتوور
ئایا ماڵپه‌ڕ (سایت) به شێوه‌یه‌كی گشتی په‌یوه‌ندی هه‌یه به كولتوورێكی ، گه‌لێكی یان ووڵاتێكی دیاریكراو؟
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت به‌ڵێ په‌یوه‌ندیی‌یه‌كی به‌رچاو هه‌یه.
به‌ڵام پێش هه‌مووشتێك پێناسه‌ی سایتی كوردی چی‌یه؟ وه‌ڵامدانه‌وه پێویستی به پرسیار‌و وه‌ڵامێكی تر هه‌یه ، ئه‌میش ، ئایا هونه‌ری كوردی چی‌یه؟ ئایا هونه‌ری كوردی ئه‌وه‌یه كوردێك كارێكی هونه‌ری درووستبكات؟ یاخود پێویسته بابه‌تی كاره هونه‌رییه‌كه بابه‌تێكی كوردی بێت؟
باشه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی بێگانه كارێكی هونه‌ری كوردی درووستبكات ، ئایا هێشتا كارێكی هونه‌ری كوردی پێ‌ده‌ووترێت؟
ئه‌ی ئه‌گه‌ر كوردێك كارێكی هونه‌ری بۆ بێگانه درووستبكات ، ئایا ده‌بێته كارێكی هونه‌ری كوردی یان بێگانه؟
بۆ نموونه: كوردێك مۆسیقای (رۆك ئه‌ند رۆڵ) درووستبكات ، ئایا یه‌م مۆسیقایه كوردیی‌یه؟ یان ئه‌گه‌ر هاتوو( بریتنی سپیرس ) گورانی ( بووكه به بارانه ) بڵێت ، چۆنه؟
با له بابه‌ت ده‌رنه‌چین. ئه‌گه‌ر به جوانی سه‌یری جیاوازی نێوان سایته ئه‌مریكی‌یه‌كان‌و ئه‌وروپی‌یه‌كان بكه‌ین ده‌بینین كه ئه‌مریكی‌یه‌كان زیاتر بایه‌خده‌ده‌ن به به‌شی كاركردنی سایت ، كه‌چی ئه‌وروپی‌یه‌كان گرنگی ده‌به‌خشنه به‌شی جوانی‌یه‌كه‌ی.
سایته عه‌ره‌بی‌یه‌كانیش بایه‌خده‌ده‌ن به ناڕێكوپێكی. هه‌ر سایتێكی عه‌ره‌بی پڕه له ده‌یان یان سه‌دان ڕه‌نگی له‌یه‌ك-نه‌وه‌شاوه یاخود ده‌یان ڕه‌سمی جووڵاو كه به‌شێوه‌یه‌كی نا-پروفێشیۆنال درووستكراون.
باشه ، ئه‌بێ سایتی كوردی چۆن بێت؟ له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت ، سایته كوردییه‌كان لاسایی سایتی عه‌ره‌بی ده‌كه‌نه‌وه‌و پرن له ڕه‌نگی له‌یه‌ك-نه‌وه‌شاوه‌و ڕه‌سمی جووڵاوو ناڕێكوپێكی. له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی‌ناوه‌ڕاست بێت به شێوه‌یه‌كی گشتی.
· سایتی كوردی
ئایا پێویسته هه‌ر سایتێكی كوردی چه‌ند دانه‌یه‌ك ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ربێت؟ ئایا بۆ سایته كوردییه‌كان زۆربه‌یان ڕه‌نگی پشته‌وه‌یان ڕه‌شه؟ پڕن له سه‌دان ڕه‌سمی جوڵاوو لینكی-پچڕا‌و؟ باشه به‌كارهێنانی سكریپت بووه به مۆده؟ هه‌ر یه‌كێكیان زیاتر له پێویست جافاسكریپت‌و (د هـ ت م ل)و فلاش‌و جافائه‌پلێت به‌كاردێنن.
بۆ سایته كوردییه‌كان پڕن له مۆسیقا ، وادیاره مۆسیقای سه‌ر پاڵ-تۆك به‌س نی‌یه. ئه‌گه‌ر سه‌یری سایتی حیزبه‌كانیش بكه‌یت ، ده‌توانیت مۆسیقا داونلۆد بكه‌یت ، ئایا ئه‌مه شتێكی ئاسایی‌یه؟ سایتی هه‌ر حیزبێك زیاتر مۆسیقای تیایه له سایتی دیسكۆتێكه‌كانی شاری ڕیمینی. له‌هه‌مان كاتدا كۆپی-ڕایتی گۆران-بێژه كورده‌كان ڕێزیی‌یان لێ ناگیرێت.
به هه‌مان شێوه داگرتنی پرۆگرامی نایاسایی شتێكی نائاسایی‌یه.
· چون ؟
مه‌به‌ست : پێش درووستكردنی سایت پێویسته بزانیت مه‌به‌ستی سایته‌كه چی‌یه ، سایتی حیزبێكه ، سایتی مۆسیقا یان كۆمپانیاێك. تكایه شته‌كان تێكه‌ڵ مه‌كه ، سایتی حیزب نه‌كراوه بۆ مۆسیقا.
نه‌خشه : دوای ئه‌وه‌ی زانیت مه‌به‌ستی سایته‌كه چی‌یه ، ده‌ستبكه به نه‌خشه‌كێشان (ستۆری-بۆرد). ئه‌وه‌ی له مێشكتدایه بیخه‌ره سه‌ر په‌ڕێكی كاغه‌ز ، نیگاره‌كه‌ی بكێشه ئنجا بۆت ڕوون ده‌بێته‌وه چ پرۆگرامێك پێویسته بۆ درووستكردنی ئه‌م سایته.
ناوه‌ڕۆك : ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆكت نی‌یه كه جیاوازبێت له ناوه‌ڕۆكی سایته‌كانی تر ، وابزانم ده‌ست له‌م كاره هه‌ڵگریت باشتره‌و به‌دوا كارێكی تر بگه‌ڕێ.
سیستم : به‌شه جۆراوجۆره‌كانی سایته‌كان پێویسته له‌یه‌ك جیابكرێنه‌وه. بۆ نموونه : نابێت مۆسیقا‌و هه‌واڵه‌كان له یه‌ك به‌ش كۆبكرێنه‌وه. چونكه میوانانی سایت پێویستی‌یان هه‌یه كه زانیاری به شێوه‌یه‌كی ئاسان بدۆزنه‌وه. هیچ كه‌سێك له ئێمه كاتمان نی‌یه به‌دوای شت بگه‌رێین له سه‌ر سایته ئاڵۆزه‌كه‌ی ئێوه. كه‌واته ؛ بابه‌ته جیاوازه‌كان به‌پێی ناوه‌ڕۆك له به‌شی جیاواز كۆبكه‌وه. ساده‌و ساكاری زۆر گرنگه.
له سه‌ر یه‌كێك له سایته كوردییه‌كان ئه‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه‌م به‌رچاوكه‌وتن: – وێنه‌ی ئۆتۆمۆبیلی جوان – گاڵته‌وگه‌پ – پێشمه‌رگه.
ئایا په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م به‌شانه‌ی سه‌ره‌وه چی‌یه؟
با سایته‌كه‌ت تووشی نه‌خوشی ئاڵۆزی‌و تێكه‌ڵدایی‌و ناڕێكوپێكی نه‌بێت.
ڕه‌نگ‌و ڕه‌سم : هه‌وڵ بده ڕه‌نگه‌كان له‌یه‌ك-وه‌شاوه‌بن. زور به‌كارهێنانی ڕه‌سمی جووڵاوه شتێكی باش نی‌یه. كه من ووتارێك له سه‌ر سایتێك ده‌خوێنمه‌وه ، حه‌زناكه‌م له‌هه‌مان كاتدا ڕه‌سمه‌كانی سایته‌كه وه‌كوو ترافیك-لایت جووڵه‌جووڵ بكات.
ژماره‌ی سكریپته‌كان كه‌م بكه‌وه چونكه خێرایی سایت كه‌مده‌كه‌نه‌وه. هه‌وڵ بده هیچ لاپه‌ڕه‌یه‌ك قه‌باره‌كه‌ی له سه‌د كیلۆبایت زیاترنه‌بێت ، ئه‌گینا میوانه‌كان ده‌بێ زۆر چاوه‌ڕێی ده‌ركه‌وتنی سایته‌كه‌تان بن.
دووباره : ساده‌وساكاری زۆر گرنگه. هه‌وڵ بده سایته‌كه‌تان هه‌ر سایتێكی تر نه‌بێت ، به‌ڵكو سایتێكی جیاواز.
به‌خێربێن بۆ جیهانی وێب-دیزاین.