ئەپاچی وەک خێڵی هیندییەکان
ئەپاچی وەک کۆپتەری سەربازی
ئەپاچی وەک ڕاژەکاری وێب
ئه‌پاچی وه‌ك خێڵی هیندییه‌كان
ناوی خێڵێكی به‌ناوبانگی هیندییه ڕه‌سه‌نه‌كانی ئه‌مریكایه، كه هه‌ر له ڕۆژئاوای
ئه‌مه‌ریكاش زیادیان كردووه و ته‌شه‌نه‌یان كردووه.
ناوی ئه‌پاچی له وشه‌ی یوماYuma هاتووه كه‌واتای جه‌نگاوه‌ر men-fighting ده‌گه‌یه‌نێت،
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی له وشه‌ی زونی Zuni وه‌رگرتووه كه واتای دوژمن ده‌به‌خشێت.
له‌سه‌ره‌تادا ساڵانی 1540 و دواتر له كۆرنادۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی نیومه‌كسیكۆ ئه‌ژیان،
كه زیادیان كرد له ساڵی 1600 گه‌یشتنه ئه‌ریزۆنا.
ئه‌م خێڵه زۆر شه‌ڕانی و دڕنده‌بوون به‌رامبه‌ر خێڵ و خه‌ڵكانی ده‌ورووپشتیان،
شه‌ڕ پێكدادان وه‌ك ئاره‌زوویه‌كی دڵخۆشكه‌ره‌یان وابووه. زۆرجار سه‌ركه‌وتنی
شیان له‌شه‌ڕه‌كاندا زیاتر هانی خۆ به‌زل زانین و قاره‌مانێتی ده‌رخستنیانی داوه،
قه‌ت له‌گه‌ڵ خێڵ و ڕه‌چه‌ڵه‌كه‌كانی تردا یه‌ك نه‌بوون، هه‌میشه سه‌ربه‌گۆبه‌ند بوون
و ئاشتییان تێكداوه.
له ئه‌مه‌ریكای باكوور دا ئه‌پاچییه‌كان تاكه خێڵی هیندی بوون كه سه‌ربه‌ستانه ده‌جه‌نگان
وه تام و له‌زه‌تیان له پێكدادان له‌لا خۆش بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌ڕه‌نگێزیی و ناوبانگه بێ فه‌ڕه‌یان
زۆر دڵسۆز و ئاكارپه‌سه‌ند بوون به‌رامبه‌ر هاوڕێیه‌تی و جێی متمانه‌و باوه‌ڕبوون.
هه‌تا ئه‌مڕۆ ئه‌م خێڵه؛ شه‌ڕخواز و كۆڵنه‌ده‌ره، په‌رۆشن بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی
ئه‌و كرده‌وه ڕه‌سه‌نانه‌ی كه خێڵه‌كه‌یانی پێ جیاده‌كرایه‌وه، بگره پیاوه دلێره‌كانیان
له هه‌وڵ و كۆششی ئه‌وه‌دان كه ئه‌م دیارده‌یه له‌ناویاندا به نه‌گۆڕی بمێنێته‌وه.
چه‌ندین كۆمه‌ڵ و خێزانیان لێ جیابۆوه كه هه‌ندێكیان له خوارووی كۆلۆڕادۆ ،
ته‌كساس و هه‌دێكیان له ئه‌ریزۆنا نیشته‌گێن.
ئه‌پاچی وه‌ك كۆپته‌ری سه‌ربازی
جۆره كۆپته‌رێكی جه‌نگییه، شاره‌زایانی بواری سه‌ربازی به‌پته‌وترین كۆپته‌ری دونیا ناوی ده‌به‌ن،
به‌هۆی ئه‌و توانا و شێوازه ته‌كنیكی وئه‌ندازیاریانه‌ی كه تیایدا به‌كارهێنراوه.
كۆمپانیای بۆینگی ئه‌مه‌ریكی دروستیان ده‌كات، دوو فرۆكه‌وان له‌خۆی ده‌گرێ كه
هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌كی ژیان پارێزی تیا دابین كراوه بۆیان له‌ته‌قه‌ی دوژمن.
كۆپته‌ری ئه‌پاچی سیسته‌می ڕێ دۆزینه‌وهNaviagate system به‌كار ده‌بات كه
هه‌میشه زانیاریی ته‌واو و وورد ده‌خاته به‌رده‌م فرۆكه‌وان سه‌باره‌ت به به‌رزی و نزمی
و دووری له شوێنی مه‌به‌ست بگره هه‌موو پۆ و تانه‌كانی ئاستی فڕین به‌شه‌و
و به‌ڕۆژ دیاره ده‌كات و جێگه و ڕێگاكانی دوژمن به پێوانی وورد ده‌دات به‌ده‌سته‌وه.
ئه‌م فرۆكانه كاری پشتگیریی له هێزه زه‌مینییه‌كانی ڕیزی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ ده‌كه‌ن
و بۆ تێكشكاندنی زریپۆش و ده‌بابه و ئامێره سه‌ربازییه‌كانی تر زۆر به‌كار و گونجاوه، هه‌ڵگری
موشه‌كی تێكشكێنه‌ریی ستینگه‌ره Stinger كه تایبه‌ته به وێران كردنی زریپۆش.
وه‌ك باس ده‌كری له جه‌نگی دووهه‌می كه‌نداو دا ساڵی 1991 دژی سوپای ڕژێمی عێراقی
له‌ناوبراو به‌كاربراوه و نزیكه‌ی 500 ده‌بابه‌ی عێراقی تێكشكاندووه.
له سه‌ره‌تاكانی 70 كاندا، ماكدۆنێل دۆگڵاس بیری له‌م جۆره كۆپته‌ره جه‌نگیانه كردووه،
نمونه‌یه‌كی لی دروست كرد له‌سه‌ر داوای سوپای ئه‌مه‌ریكی.. ئه‌بوو هه‌ر خۆشیان بوونه
خاوه‌نی یه‌كه‌م به‌رهه‌می، 675 كۆپته‌ری تاكو ساڵی 1984 لێ دروستكرا.
ئه‌مڕۆ ته‌نها ئه‌مریكییه‌كان ئه‌م جۆره به‌كارنابات، به‌ڵكه به‌ریتانیا، هۆڵه‌ندا،
ئیسرائیلییه‌كانیش پشتیان پێبه‌ستووه، ڕژێمی له‌ناوچووی به‌عسیش چه‌ندین جار دژی هێزی
له‌بن نه‌هاتووی گه‌ل و هێزی پێشمه‌رگه به‌كاری بردووه.
شایانی باسه كه‌په‌ره‌پێدانی توانا و كاری ته‌كنیكی ئه‌م جۆره كۆپته‌ره به‌رده‌وامه و هه‌مه‌چه‌سن
ڕادار و ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی تیا به‌كارده‌برێت.. بێگومان ئه‌م كۆپته‌ره‌ش خاڵی
لاوازی و كێشه‌ی خۆی هه‌یه، به‌تازبه‌ت له ئاووهه‌وای ناله‌باردا، هه‌ربۆیه زۆركات
به كۆپته‌ری كه‌ش و هه‌وا خۆش ناوده‌برێت. یه‌كێك له جۆره‌نوێیه‌كانی ئه‌م كۆپته‌ره
“لۆنگ بۆو” Apache Longbow AH-64D جۆره ڕادارێكی تایبه‌تی په‌ره‌پێدراوی له‌سه‌ر
دامه‌زراوه كه تا 60 خاڵی جێ مه‌به‌ست ده‌پشكنێ و به‌ئه‌ڵقاوئه‌ڵقی 360 پله، به‌هۆی ئه‌م
سیسته‌مه نوێیه‌شه‌وه ئه‌توانێت كاره‌كانی به‌هه‌موو هه‌لومه‌رجێكی ته‌مومژ،
دوكه‌ڵ، كه‌شی ناله‌بار به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.
ماوه‌ته‌وه بڵێین ئه‌پاچی ئاماده‌باش كراوه به هه‌موو كه‌ره‌سه‌یه‌كی له‌ناوبردن
و وێرانكردن، موشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی زۆر هه‌ڵده‌گریت، به‌رامبه‌ره ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌كی
زۆری تێده‌چێت كه به ملیار دۆلار مه‌زنده ده‌كرێت.
ئه‌پاچی وه‌ك ڕاژه‌كاری وێب
ئه‌پاچی ڕاژه‌كارێكی وێبه، بێ به‌رامبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌شێوه‌ی كۆدی
(سه‌رچاوه) كراوه دا open source .
یه‌كه‌م ده‌رچونی له 1.12.1995 به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بڵاوكرایه‌وه‌م پێش ئه‌و ده‌مه چه‌ند مانگێك
بوو له‌ژێرتاقیكردنه‌وه و كه‌لێن بن بڕ كردن‌دا بوو، و وه‌شانی تایبه‌تی لێ بڵاوده‌كرایه‌وه،
ئه‌وه‌بوو مانگی 04.1995 ده‌رچونی 0.6.2 ـی گرنگیی و ڕه‌وتی خۆی سه‌لماند.
ناوی ئه‌پاچی هه‌ڵبژێردراوه وه‌ك ڕێز لێنانێك بو هیندییه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان، وه‌ك له‌سه‌ره‌وه
ئاماژه‌ی بۆكرا ئه‌و خێڵه ڕه‌سه‌نه ناوبانگیان هه‌بوو به‌ئازایه‌تیی و توند و تۆڵی ئاكاریان،
تا زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م خێڵه بزانیت بڕۆ ئێره . به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ناوه‌كه جێی ڕه‌زامه‌ندی بوو،
ئه‌گه‌رچی له‌بنه‌ڕ‌ه‌تدا ناوی ئه‌پاچی له‌و گورزه(پاچ) كۆده پشتێنییانه‌وه هات كه بۆ چاكسازی
كردنی ڕاژه‌كار په‌ره‌ی پێدرا، ئه‌پاچی (بریتیه له A PAtCHy Server) بنچینه‌ی
له‌سه‌ر كۆدێكی ئاماده‌كراو دانا و زنجیره‌یه‌ك په‌ڕگه‌ی پاچ patch file .
له‌مانگی 2.1995 دا ناسرواترین و به‌ربڵاوترین كاڵای نه‌رمی ڕاژه‌كار له‌سه‌ر وێب بریتی بوو
له httpd ـی NCSA كه له لایه‌ن ڕۆب ماك كوول په‌ره‌ی پێ‌درابوو له‌زانكۆی ئیلینۆیس
له بنكه‌ی نه‌ته‌وه‌ی National Center for Supercomputing Applications (NCSA) له
ناوه‌ڕاستی 1994 دا په ره‌پێدانی http تاڕاده‌یه‌ك وه‌ستا به هۆی ده‌ست
له‌كاركێشانه‌وه‌ی ڕۆب له NCSA ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر له‌ده‌ست ڕه‌نگینه‌كانی بواری وێب
ده‌ست به‌كار بوون له‌گه‌شه‌پێدانی، به‌ڵام هه‌ر یه‌كه و له‌لایه‌كه‌وه بوو، كه‌پێویست بوو
هه‌موو كۆك بن و ده‌رچونێكی هاوبه‌ش بڵاوبكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌بوو كۆمه‌ڵێ له‌و وێبماسته‌رانه
به‌هۆی پۆستی ئه‌لیكترۆنییه‌وه گورزێكی كاریان پێكهێنا، له‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵه پاتچ دا
توانیان مه‌به‌ست و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌په‌ره‌یان پێدابوو به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.
براین بێلێندۆرف Brian Behlendorf و كلیف سكۆلنیك Cliff Skolnick له كالیفۆڕنیا
پێكه‌وه هه‌ستان به‌دروستكرنی لیسته‌یه‌كی پۆست بۆ ئاڵوگۆڕكردنی زانیاریی له‌و بواره‌دا،
له‌شێوه‌ی پۆستی ئه‌لكترۆنیدا، تاكو بتوانرێت له‌ڕێیه‌وه په‌ره‌پێده‌ران له‌و سه‌كۆیه‌دا كۆبكاته‌وه.
له‌كۆتایی مانگی دوو دا هه‌شت هاوكار خۆبه‌خشانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته قۆڵیان
لێ هه‌ڵماڵی (دوو كه‌سی تریشی هاته سه‌ر له‌دواییدا)، ده‌رچوونی httpd 1.3ــی NCSA یان
كرد به بنه‌چه‌ی كاره‌كه‌یان و له‌سه‌ری گۆڕانكاری و داڕشتنی نوێیان دامه‌زراند،
وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی بۆ كرا له‌ناوه‌ڕاستی 1995 دا هاوكار ڕۆب هارتل،
مۆدێلێكی نوێی داڕشت (كۆده‌كه‌ی ناوی شامبالا Shambhala بوو) كه چه‌سپیوتر
و گۆڕانكاریی نوێی له‌خۆ گرتبوو، بۆ زیاتر له‌م باره‌یه‌وه بڕۆ بۆ لاپه‌ڕه‌ی ئه‌پاچی.
ئه‌پاچی ناوبانگێكی به‌ربڵاوی په‌یدا كرد به‌هۆی توندوتۆڵی له‌به‌جێهێنای
كاری ڕاژه‌كاردا و نه‌رمی له‌گونجان و گۆڕانكارییه‌كاندا. تا مانگی 02.2000 زیاتر
له 6 ملیۆن ڕاژه‌كاری ئینته‌رنێت ئه‌پاچی بوو، ده‌رچوونه‌كانی 2.0 و به‌ره‌وژوور
له‌سه‌ر هه‌موو جۆره سیسته‌مه‌كانی كۆمپیوته‌ر به‌كارن.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی Netcraft ساڵی 2001 ڕێژه‌ی %62 ــی ڕاژه‌كاره‌كانی ئینته‌رنێت
ئه‌پاچی بووه و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ڕوو له زیاد بوونه.
له‌كۆتاییدا ئه‌مه‌وێت بڵێم، ئه‌م سێ ” ئه‌پاچی” یه له خاڵێكی هاوبه‌شدا
یه‌كده‌گرنه‌وه؛ ئه‌ویش توند و تۆڵی له پێكانی مه‌به‌ست، له‌گه‌ڵیدا به هاوبه‌شی
وهاوكاریی چه‌شنه‌كانی تر توانا و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌سه‌لمێنن.