ئه‌م وانه‌یه بریتییه له ڕاهێنانێكی ئاسان بۆ چۆنیه‌تی دروستكردنی كاریگه‌ریه‌ك كه زۆر له باران ده‌چێت، بۆ دانانی له‌سه‌ر وێنه‌كانمان ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ.
وێنه‌یه‌ك بكه‌وه، باشتر وایه كه وێنه‌كه وێنه‌یه‌ك بێت له ده‌ره‌وه گیرا بێت، بۆ نموونه،
پاش كردنه‌وه‌ی وێنه‌كه ده‌بێ لایه‌رێكی نوێ بكه‌ینه‌وه، Layer پاشان New پاشان Layer، به هێمای پڕكردنه‌وه به‌ڕه‌نگ ڕووه‌كه‌ی ڕه‌نگ بكه، گرینگ نیه چ ڕه‌نگێك بێت،
پاش ڕه‌نگكردن، ده‌ڕۆین بۆ لیسته‌ی Filter و پاشان Noise و Add Noise كرته ده‌كه‌ین، بۆ Amount بنووسه 400، له‌خواره‌وه‌ی Distribution ـه‌وه Uniform هه‌ڵبژێره‌و Monochromatic ـیش ئه‌كتیڤ بكه ( هێمای ڕاست دابنێ له نێو چوارگۆشه‌كه‌ی ته‌نیشتیه‌وه)،
كرته بكه سه‌ر لیسته‌ی Filter و پاشان Blur و Motion Blur كرته بكه، بۆ Angle بنووسه 45، بۆ Distance ـیش 38 پاشان OK كرته بكه،
له په‌نجه‌ره‌ی لایه‌ره‌كاندا وه‌ك له‌وێنه‌ی خواره‌وه ڕوونه Hard Light هه‌ڵده‌بژێرین، Opacity ـیش بگۆڕه بۆ 60،
به‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه وانه‌كه به كۆتایی هاتن گه‌یوه‌و كاریگه‌ریه‌كه‌ی سه‌ر وێنه‌كه وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌بێت،
ئاسۆ نادری