ئه‌م وانه‌یه بریتییه له چۆنیه‌تی دروستكردنی به‌سته‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پرۆگرامی Adobe Photoshop و ImageReady. نێوه‌یه‌ک له‌م بابه‌ته له‌فۆتۆشۆپ دا دروست ده‌كرێت ئه‌و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی له ئیمه‌یجڕیدیدا. فۆتۆشۆپ جگه له‌وه‌ی كه باشترین پرۆگرامی سه‌رده‌مه بۆ ده‌ستكاریكردن و دروستكردنی وێنه، ئیشی ماڵپه‌ڕ دروستكردنیش جێبه‌جێ ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی نایاب و زۆر سه‌ركه‌وتووانه، ئه‌گه‌ر كات ته‌رخان بكه‌یت بۆ فۆتۆشۆپ و ئیمه‌یجڕیدی بۆ ماڵپه‌ڕ دروستكردن، ده‌توانی ماڵپه‌ڕێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو و خاوێن دروست بكه‌یت، به‌ڵام به ڕاستی كاتی ده‌وێت. من له‌م بابه‌ته‌دا ته‌نیا تیشک ده‌خه‌مه سه‌ر گۆشه‌یه‌كی بچووكی ئه‌و بواره‌ی فۆتۆشۆپ و ئیمه‌یجڕیدی، ئه‌ویش به‌سته‌ر دانانه. ده‌بێ له پێشدا له فۆتۆشۆپ دا ئه‌و دووگمه یان وێنه‌یه‌ی كه ده‌مانه‌وێ به‌سته‌ری بۆ دابنێین، دروستی بكه‌یت، و پاشان بیگوازیته‌وه بۆ ئیمه‌یجڕیدی بۆ هه‌ندێک جوانكردنی، من بۆ خۆم دوو دووگمه‌م دروستكردوه له فۆتۆشۆپ دا و ده‌توانی تۆش ئه‌و په‌ڕگه‌یه لای خۆت دابگریت و له‌سه‌ر ئه‌وه ئیشه‌كان جێبه‌جێ بكه‌یت داگرتنی دووگمه. ئه‌گه‌ر پێت خۆشه كه‌خۆت دووگمه دروستبكه‌یت، ده‌توانی ئێره كرته بكه‌یت و بابه‌تێک بخوێنیته‌وه له سه‌ر دووگمه دروستكردن بۆ ماڵپه‌ڕ. پاش ئه‌وه‌ی كه په‌ڕگه‌كه‌ت داگرت، له فۆتۆشۆپ دا بیكه‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ک گۆڕانكاری تێدا جێبه‌جێ مه‌كه‌و ڕاسته‌وخۆ بیگوازه‌وه بۆ ئیمه‌یجڕیدی، كرته بكه سه‌ر دووگمه‌ی گواستنه‌وه بۆ ImageReady ![]() پاش ئه‌وه‌ی كه ImageReady كرایه‌وه، كرته‌یه‌ک بكه سه‌ر چینی شێوه‌ی دووگمه‌ی یه‌كه‌م، و شینی بكه ![]() ![]() ئێستا ئامرازی Slice هه‌ڵبژێره، بۆ دیاریكردنی شوێنێک كه بتوانی به‌سته‌ری له‌سه‌ر دابنێیت، ![]() وه‌ک له‌سه‌ره‌وه نووسیومه كه چینی شێوه‌ی دووگمه‌ی یه‌كه‌م دیاریده‌كه‌ین، ئێستا به‌و ئامرازه‌ی Slice چوارچێوه بكێشه به چوارلاكانی شێوه‌ی دووگمه‌ی یه‌كه‌م ( Zkurd.org) ![]() پاش ئه‌و هه‌نگاوه، دووجار كرته بكه‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كه سنوورت كێشا به‌چوارده‌وریدا په‌نجه‌ره‌كی وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ت بۆ ده‌كرێته‌وه ![]() له خانه‌ی URL دا ناوونیشانی ئه‌و شوێنه ئینته‌رنێتیه بنووسه كه كاتێک كه‌سێک كرته‌ی كرده سه‌ر Zkurd.Org بچێته سه‌ری. ده‌توانی له خانه‌ی Target دا شوێنێک هه‌لبژێریت كه په‌ڕه‌كه‌ی تێدا بكرێته‌وه، بۆنموونه: په‌نجه‌ره‌كی نوێ، هه‌مان چوارچێوه، … له تابڵوكانی ImageReady دا له تابڵۆی سێیه‌مدا كرته بكه سه‌ر Roolover و پاشان به‌ده‌ستی ڕاستی مشكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت كرته‌یه‌ک بكه سه‌ر ئه‌و چینه‌ی كه به‌سته‌ری بۆ كراوه‌و Add Rollover State كرته بكه ![]() ![]() له تابڵۆی چینه‌كاندا كرته بكه سه‌ر ئیكۆنی Layer Style و Color Overlay كرته بكه ![]() پاشان له تابڵۆی سه‌ره‌وه‌تردا شێوه‌ی تابڵۆكه‌ت بۆ ده‌گۆڕدرێت و چه‌ند هه‌ڵبژاردنێكت بۆ دێنه پێشه‌وه، له خانه‌ی ڕه‌نگه‌كاندا ڕه‌نگێک هه‌ڵبژێره، ئه‌م ڕه‌نگه كاتێک ده‌رده‌كه‌وێت كه نیشانكه‌ری مشكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ببه‌یته سه‌ر ئه‌و دووگمانه‌ی كه به‌سته‌رمان بۆ كردوون دروستیان ده‌كه‌ین ![]() ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه تائێستا جێبه‌جێمان كردووه بۆ یه‌كێک له دووگمه‌كان بووه‌و یه‌ک به‌سته‌رمان دروستكردووه، ده‌بێ ئه‌و هه‌موو هه‌نگاوانه جارێكی دیكه جێبه‌جێ بكه‌یته‌وه بۆ ئه‌و دووگمه‌كه یان دووگمه‌كانی دیكه كه ماون. به‌ڵام به ئاره‌زووی خۆت ده‌بێت كه چ ڕه‌نگێک هه‌ڵبژێری پاش هه‌نگاوی Color Overlay. پاش ئه‌وه‌ی كه له‌و ئیشانه به ته‌واوی ته‌واو بوویت، ده‌توانی ئیشه‌كه‌ت پاشه‌كه‌وت بكه‌یت، كرته بكه سه‌ر لیسته‌ی File و پاشان Save Optimized As.. هه‌ڵبژێره ![]() له كاتی پاشه‌كه‌وتكردندا ده‌بێ به فۆرماتی HTML پاشه‌كه‌وتی بكه‌یت. ![]() ئێره كرته بكه بۆ بینینی ئه‌وه‌ی كه من جێبه‌جێم كردووه. كۆتایی. ئاسۆ نادری. ![]() |
به‌سته‌ردانان له فۆتۆشۆپ و ئیمه‌یجڕیدی
