سه‌ره‌تا
زۆر جار هه‌ندێك وشه، بڕگه، ناو، ڕسته و ته‌نانه‌ت وێنه‌ش هه‌ن كه به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌كاریان ده‌هێنین. له به‌رنامه‌ی (وشه‌ڕێكخه‌ر word processing)ی وۆرددا بۆ كاراسانیی خۆمان، ده‌توانین ئه‌و وێنه و كورته‌ده‌قانه به هۆی فه‌رمانی (AutoText)ه‌وه كۆگا بكه‌ین تا بتوانین له كاتی پێویستدا به شێوه‌یه‌كی ئاسان و خێرا له جیاتیی نووسینه‌وه‌یان دایان بنێین.
ڕێگا
فه‌رمانی (خۆده‌ق AutoText)، له‌ژێر لیستی (تێخستن insert)دا له‌سه‌ر (پێڕست menu)ی سه‌رووی ڕووپه‌ڕی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌وه هه‌یه.
چێكردنی فه‌رمانه‌كه له‌ڕێی نیشانه‌كردنی وێنه یاخود (ده‌ق text)ه‌كه و (كرته click)كردنی دوگمه‌ی (AutoText)ه‌وه ده‌كرێت. وشه‌ی یه‌كه‌می ده‌قه‌كه یان ناوێكی كورت له (AutoText)ه‌كه ده‌نرێت، پاشان به نووسینی ناوه كورته‌كه و (كرته click)كردنی دوگمه‌ی (F3)ی سه‌ر (ته‌خته‌كلیل Keyboard)ه‌كه، (AutoText)ه‌كه یاخود تێكڕای ده‌قه‌كه له (به‌ڵگه‌نامه document)كه‌دا داده‌نرێت.
ڕاهێنان
١. وه‌ك نموونه‌یه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی كراوه‌دا ده‌نووسین: (به‌رنامه‌ی وشه‌ڕێكخه‌ری وۆرد) و (Select) نیشانه‌ی ده‌كه‌ین.
٢. پاشان ئه‌چینه لیستی (تێخستن insert) و له‌وێوه ئه‌چینه (AutoText) و (New autoText).
٣. له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌دا كه ده‌كرێته‌وه، ناوی (AutoText)ه‌كه ده‌نێین (به‌رنامه‌ی) و كرته‌ی دوگمه‌ی (Ok) ده‌كه‌ین.
٤. (به‌ڵگه‌نامه document)یه‌كی تر ده‌كه‌ینه‌وه تیایدا ده‌نووسین (به‌رنامه‌ی) پاشان (كرته click)ی دوگمه‌ی (F3) ده‌كه‌ین و ده‌بینین تێكڕای ناوه‌كه (به‌رنامه‌ی وشه‌ڕێكخه‌ری وۆرد)مان بۆ دانراوه.
٥. ئه‌گه‌ر ناوی فه‌رمانه‌كه له سێ پیت زیاتر بوو پێویست به داگرتنی دوگمه‌ی (F3)ش ناكات. به‌ڵكوو هه‌ر له‌گه‌ڵ نووسینی یه‌كه‌مین پیته‌كانی (به‌رنامه…)دا (خۆده‌ق AutoText)ه‌كه به شێوه‌یه‌كی (خۆكار automatic) له‌سه‌ر پیلی (مشك mouse)ه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، گه‌ر ویستمان به‌كاری بهێنین كرته‌ی دوگمه‌ی (Enter)ی سه‌ر (ته‌خته‌كیل Keyboard)ی كۆمپیوته‌ره‌كه ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌رنا به‌رده‌وام ده‌بین له نووسین.
٦. كۆمه‌ڵێك (AutoText)ی تر له كۆمه‌ڵێك ڕسته و بڕگه دروست ده‌كه‌ین و بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه پاشه‌كه‌وت بكه‌ین، دای ده‌خه‌ین.
٧. دیاره (AutoText)ه‌كان هه‌ڵگیراون و نه‌فه‌وتاون. گه‌ر ویستمان هه‌ندێكیان بسڕینه‌وه ده‌چینه‌وه لیستی (تێخستن insert) و له‌وێوه (AutoText) و (AutoText) كرته ده‌كه‌ین.
٨. ئه‌وجا له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌دا كه ده‌كرێته‌وه، ئه‌و (AutoText)ه‌ی كه مه‌به‌ستمانه لای ببه‌ین نیشانه ده‌كه‌ین و به كرته‌كردن له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Delete) ده‌یسڕینه‌وه و كلیكی دوگمه‌ی (Ok) ده‌كه‌ین.