سه‌ره‌تا
بۆ نووسین له شێوازی (خشته table)دا و به ئاسانی ڕیزکردنی وشه له‌ژێر یه‌کتردا به‌ڕێکی وه‌ک لیسته‌یه‌ک، (كلیلkey)ی (بازده‌ر TAB) به‌کار ئه‌هێنین.
TAB ناوی ئه‌و دوگمه یاخود ئه‌و كلیله‌یه که لای چه‌پی (ته‌خته‌کلیل keyboard)ه‌که‌ته‌وه له سه‌رو كلیلی (CAPS LOCK)ه‌وه هه‌یه.
له زۆربه‌ی ته‌خته‌کلیله‌کاندا وێنه‌ی دوو پیلی ڕوو پێچه‌وانه و هێڵێکی کورتی ڕاست له‌سه‌ر نووکی پیله‌کان، له‌سه‌ر كلیلی (TAB) کێشراوه، که مانای گواستنه‌وه و بازدانی (ئاماژه‌که‌ر Marker) بۆ ئاڕاسته‌ی جیاواز ده‌دات.
ماوه‌ی نێوان خاڵی سه‌ر (ڕاسته ruler)ی به‌رنامه‌که (٢، ٣) سانتیمه‌تره، که ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌کی ستاندارده بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاماژه‌که‌ر به‌و پێوانه‌یه، دوای په‌نجه‌نان به كلیلی (TAB) دا.
د‌یاره خۆشمان ده‌توانین ڕێژه‌ی ئه‌و پێوانه‌یه بگۆڕین.
ڕاهێنان
١. (به‌ڵگه‌نامه document)یه‌کی نوێ ده‌كه‌ینه‌وه.
٢. کرته له لیستی (Format) پاشان (Tabs) ده‌كه‌ین.
٣. په‌نجه‌ره‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، له خانه‌ی ژێر (ده‌ق text)ی (Tab stop position)دا ژماره (٥ ) یان هه‌ر ڕێژه‌یه‌کی تر که خۆمان مه‌به‌ستمان بێت، ده‌نووسین.
٤. کلیکی دوگمه‌ی (Set) پاشان (OK) ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی بۆمان ده‌رکه‌وتووه. به‌م کاره‌ش ڕێژه ستاندارده‌که‌مان گۆڕی و ماوه‌ی نێوان بڕگه‌کانمان فراوانتر کرد.
٥. یه‌ک یه‌ک ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی ژێر (Alignment) نیشانه ده‌كه‌ین و به کرته‌کردن له دوگمه‌ی (Set) و (OK)، پێنج جۆر کاریگه‌ریی كلیلی (TAB) ده‌بینین.
٦. هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنه‌کانی ژێر (Leader) تاقی ده‌كه‌ینه‌وه و به کرته‌کردن له دوگمه‌ی (Set) پاشان (OK)، له ئه‌نجامه‌کان ده‌ڕوانین.
٧. ئێستاش ده‌ست ده‌كه‌ین به نووسینی لیسته‌یه‌ک و پاش هه‌ر وشه‌یه‌ک، ده‌ست به كلیلی (TAB) دا ده‌نێن و دوای هه‌ر دێڕێکیش به داگرتنی كلیلی (Enter) ی سه‌ر ته‌خته‌کلیله‌که ده‌چینه سه‌ره‌تای دێڕێکی نوێ.
د‌یاره ئه‌توانین ئه‌و کاره‌ی دوگمه‌ی (TAB) ده‌یکات، هه‌ر به ڕاسته‌که به یارمه‌تیی (مشک mouse)ه‌که‌مان بیکه‌ین، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه کاتێکی زۆرتری ئه‌وێت و ڕێکده‌رچوونی ڕیزه‌کان ئاسان نییه.
• ئه‌گه‌ر دوای ته‌واوبوونی لیسته‌که، ویستمان ماوه‌ی نێوان وشه‌کان که‌م و زیاد بکه‌یتن، ئه‌توانین به ڕاکێشانی خاڵی دیاریکراوی ڕاسته‌که، ئه‌و کاره ئه‌نجام بده‌یت، به‌ڵام ئاگاداری ئه‌وه بین که ده‌بێت هه‌موو دێڕه‌که‌مان نیشانه کردبێت، تاکوو ناڕێکی دروست نه‌بێت.
• ئه‌گه‌ر له کۆتاییی دێڕه‌کاندا، له جیاتیی داگرتنی كلیلی (Enter) به ته‌نیا، هاوکات هه‌ردوو كلیلی ( Shift + Enter) دابگرین، بۆ ده‌ستپێکردنی دێڕێکی نوێ، ئه‌و کاته شێوه پیلێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی له وێنه‌که‌دا، له ته‌نیشت وشه‌ی (زانستی)یه‌وه د‌یاره، ده‌بینین.
• ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه دێڕه‌کان به‌یه‌که‌وه به‌ستراون و وه‌ک یه‌ک به‌ش وان، بۆیه بۆ مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه یاخود زیادکردنی ماوه‌ی نێوان وشه‌کان، به ڕاسته‌که، پێویست به نیشانه‌کردنی هه‌موو بڕگه‌کان ناکات، به‌ڵکوو به ته‌نیا دانانی ئاماژه‌که‌ر له به‌رده‌م وشه‌یه‌کدا، کاره‌که ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رنج
پیله‌کان ته‌نیا له کاتی چالاککردنی (ئه‌رکه‌یاریده/دوگمه‌ی پیشاندان Showbutton)دا ده‌رده‌که‌ون.