پێشه‌كی وشه‌ی (Loop) له فه‌رهه‌نگه‌كه‌دا كراوه‌ته كوردی و سێ وشه‌ی بۆ نووسراوه. (كلوو، گه‌و، ئاڵقه). من جگه له‌و سێ وشه‌یه‌ش ده‌ڵێم واتایه‌كی تریشی هه‌یه، (ده‌وردان)، واته دووباره‌بوونه‌وه . وشه‌ی (Loop) خاڵی سه‌ره‌تاییی هه‌یه و هه‌روه‌ها خاڵی کۆتاییشی هه‌یه و له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌کان به‌کار دێ. هه‌ر کاتێ مه‌رجه‌کان به‌جێ هێنران ئه‌وه (Loop) کۆتاییی دێ. له ته‌كنیكی ئه‌ی ئێس پی (Loop) زۆر به‌کار ده‌هێنرێ، بۆ نموونه له کاتی هێنانی دراوه له بنكه‌یه‌كی دراوه. (For) یه‌كێك له جۆره‌كانی (Loop)ه. واته به‌هۆی به‌كارهێنانی (For) به سكریپته‌كه ده‌ڵێین كه ئێستا (Loop) ده‌ست پێ ده‌كا و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌نده جار دووباره ده‌بێته‌وه. له‌م به‌شه‌دا باسی چۆنێتیی به‌کارهێنانی (Do Loop)یش ده‌كه‌ین که ئه‌ویش دوو جۆره (Do While، Do Until). هه‌روه‌ها له كۆتاییی بابه‌ته‌كه‌دا كورته‌یه‌كیش ده‌رباره‌ی وشه‌ی (Step)یش ده‌نووسین.به‌کارهێنانی (For, Next) و ئه‌ی ئێس پی لێره‌دا وشه‌ی (For) به سكریپته‌كه ده‌ڵێ كه لێره‌وه (Loop) ده‌ست پێ ده‌كا. پاشان گۆڕاوێك ده‌نووسرێ. دواتر ژماره‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردن ده‌نووسرێ و پاشان ژماره‌یه‌ك ده‌نووسرێ كه ده‌بێته خاڵی كۆتایی و، هه‌روه‌ها وشه‌ی (To) له‌نێوان دوو ژماره‌ی ده‌ستپێك و ژماره‌ی كۆتایی ده‌نووسرێ، له پاشان ئه‌وه‌ی كه دووباره ده‌بێته‌وه ده‌نووسرێ و، له كۆتاییدا وشه‌ی (Next) ده‌نووسرێ.نموونه‌ی (١): <% For i = 1 To 20 Response.Write “Jimare” & i & “” Response.Write “
” Next %> له نموونه‌ی سه‌ره‌وه له ژماره‌ی (١) هه‌تا ژماره‌ی (٢٠) ده‌ژمێردرێ و دووباره ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ شتێ (٢٠) جار بنووسین، ئه‌وه پێویست ناکا ئه‌رک بکێشین (٢٠) جار خۆمان بینووسینه‌وه. له دێڕی یه‌که‌می نموونه‌ی سه‌ره‌وه نووسراوه (For i = 1 To 20) ئه‌وه‌ش به کورتی واته ئه‌و نووسراوه‌یه كه له‌نێوان (For i = 1 To 20) وه (Next) هه‌یه دووباره ببێته‌وه هه‌تا گۆڕاو‌ی (i) یه‌کسان ده‌بێ به (20)، واته له ژماره (1) ده‌ست پێ بکا و له ژماره‌ی (20) کۆتاییی بێ.نموونه‌ی (٢): <% For X = 1 To 10 %> ASP
<%Next%> له نموونه‌ی (٢)دا باسه‌که ئاسانتره بۆ تێگه‌یشتن. له دێڕی یه‌که‌می نموونه‌كه‌دا هاتووه: (For X = 1 To 10)، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی له دوای ئه‌و کۆده دێ له (1) هه‌تا (10) جار بنووسرێ. ئێمه‌ش شتێکمان نووسیوه بۆ ئه‌وه‌ی (10) جار بنووسرێ، (ASP) (١٠) جار ده‌نووسرێ. بۆ ئه‌وه‌ی نووسراوه‌کان له کاتی دووباره بوونه‌وه‌یان له دێڕی تازه بنووسرێن ئه‌وه نووسراوه. پاشان له دێڕی كۆتاییدا هاتووه: (داهاتوو Next). لێره‌دا هه‌ركاتێ گۆڕاو‌ی (X) یه‌كسان بوو به (١٠) کۆتایی به دووباره‌بوونه‌وه‌ی نووسراوه‌که دێ.به‌کارهێنانی (Do Loop) و دوو جۆره‌كه‌ی (Do Loop) که ئه‌ویش دوو جۆره (Do While وه Do Until). له‌وانه‌یه پرسیار بکه‌یت: ئایا جیاوازیی نێوان (Do While) و (Do Until) چییه؟ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه: جیاوازیی لێره‌دا ئه‌وه‌یه که (Do Until) کار ده‌کا هه‌تا ئه‌و مه‌رجه‌ی بۆمان داناوه دێته دی. بۆ نموونه: من ده‌نووسم هه‌تا پێنووسه‌که‌م ده‌شکێ. لێره‌دا من دووباره و سێباره هه‌ر ده‌نووسم هه‌تا پێنووسه‌که‌م ده‌شکێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێنووسه‌که‌م شکا، ئیتر مه‌رجه‌که ده‌بێته (True)، مه‌رجه‌كه دێته دی. به‌ڵام (Do While) واته هه‌رچه‌ند که مه‌رجه‌که‌مان (True) بێ (ڕاست بێ) ئه‌ویش له‌سه‌ر کاری خۆی به‌رده‌وام ده‌بێ. له خواره‌وه دوو نموونه ده‌نووسین:نموونه‌ی (٣): <% Dim Jimare Jimare = 1 Do While Jimare < 30 Response.write(“ASP FOR ALL
”) Jimare = Jimare + 1 Loop %> ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه نموونه‌ی سه‌ره‌وه زیاتر ڕوون بکه‌ینه‌وه. نموونه‌که به گۆڕاو‌ی (Jimare) ده‌ست پێ ده‌کات. ئێمه گۆڕاوه‌که‌مان داناوه، یه‌کسانه به ژماره‌ی (1). خاڵی ده‌ستپێکی (Loop) به (Do) ده‌ست پێ ده‌کا و به‌رده‌وام ده‌بێ هه‌تا مه‌رجی ئه‌وه‌ی که گۆڕاو‌ی (Jimare) له (30) که‌متر ده‌بێ. واته نووسراوه‌ی (ASP FOR ALL) به‌رده‌وام ده‌بێ، هه‌ر دووباره ده‌بێته‌وه هه‌تا نرخی گۆڕاوه‌که بچووکتر ده‌بێ له (30)، واته (سفر هه‌تا ٢٩). بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر نموونه‌یه‌کی تر ده‌نووسین: نموونه‌ی (٤): <% Dim X X = 0 Do Until X = 15 Response.Write(“ASP FOR ALL.
”) X = X + 1 Loop %> له‌م نموونه‌یه‌شدا گۆڕاو‌ی (X) یه‌کسانه به (0) ، به‌ڵام ده‌سته‌واژه‌ی (ASP FOR ALL) پازده جاران ده‌نووسرێت و دووباره ده‌بێته‌وه. به‌کورتی: هه‌تا‌کوو گۆڕاو‌ی (X) یه‌کسان ده‌بێ به ( 15)، نووسراوه‌که دووباره ده‌بێته‌وه. وه هه‌ركاتێ گۆڕاو‌ی (X) یه‌كسان بوو به (١٥) ئه‌وه مه‌رجه‌كه ده‌بێته (True). به‌كارهێنانی وشه‌ی (Step). لێره‌دا ئه‌گه‌ر بخوازین شتێ له (٥)ه‌وه هه‌تا (٢٠) جار دووباره ببێته‌وه به‌ڵام هه‌نگاو به هه‌نگاو دووباره ببێته‌وه، وه درێژیی هه‌ر هه‌نگاوێك بڵێین پێنج ژماره‌یه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ژماره‌كه به‌و شێوازه هه‌تا بیست جار دووباره ببێته‌وه. (٥)، (١٠)، (١٥)، (٢٠). لێره‌دا به‌كارهێنانی (Step) ئه‌م كاره‌مان بۆ ئاسان ده‌كا. وشه‌ی (Step) له فه‌رهه‌نگه‌كه‌دا نییه، هه‌تا وشه‌یه‌كی پڕ به پێستی خۆی بۆ ده‌نووسرێ من وشه‌ی (هه‌نگاو) به‌كاردێنم. بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له چۆنێتیی به‌كارهێنانی وشه‌ی (Step) یه‌ك نموونه ده‌نووسین:نموونه‌ی (٥): <% For i = 5 To 20 Step 5 Response.Write “Jimare” & i & “
” Next %> نموونه‌ی (٥) هه‌مان نموونه‌ی ژماره (١)ه. به‌ڵام وشه‌ی (Step) زیاد بووه و هه‌ندێ گۆڕانكاریی تێدا كراوه. لێره‌دا به هۆی وشه‌ی (Step) له ژماره‌ی (٥) هه‌تا ژماره‌ی (٢٠) ده‌نووسرێ و دووباره ده‌بێته‌وه، به‌و شێوه‌یه (٥،١٠،١٥،٢٠). پوخته له‌كاتی نووسینی كۆد، زۆر جار پێویست ده‌كا كه فرمانێ دووباره و سێباره و چه‌ندباره ببێته‌وه. ئه‌مه‌ش له ته‌كنیكی ئه‌ی ئێس پی به چه‌ند شێوازێك ده‌كرێ. (For،Next) ده‌كرێ به‌كار بهێنرێ. له سه‌ره‌وه باسی (Do While) و (Do Until) كراوه. (Do Until) كار ده‌كا هه‌تا مه‌رجه‌كه ده‌بێته (True). به‌ڵام (Do While) هه‌تا مه‌رجه‌كه (True) بێ ئه‌ویش له ده‌وردان، دووباره‌بوونه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ. |