پێشه‌كی هه‌ندێ له هاوڕێـیان ده‌ڵێن (NetBus) ڤایـرۆسه و له‌ڕێی به‌رنـامه یاریــیه‌کان و ئینته‌رنێته‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه، من ده‌ڵێم ڕاسـته به‌رنامه‌که بـڵاو ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌رنامه‌که خــۆی ڤایـرۆس نییه به‌ڵکوو ترووجانــه. تــرووجان به‌رنامه‌یه‌که که خـۆی وه‌ک شتـێکی به‌سوود نیشان ده‌دات، که گـوایـه به‌رنامه‌یه‌كی به‌که‌ڵـکه. بـه‌ڵام له‌ڕاستیـدا کـۆدی جـۆراوجـۆر لـه‌خـۆ ده‌گـرێ که خه‌ڵكی به‌ئاسـانی ده‌تـوانن له‌و ڕێیه‌وه كۆمپیوته‌ری یه‌کێكی تر كۆنترۆڵ بکه‌ن. به‌ڵام که ده‌ڵێن به‌رنامه‌که خۆی ڤایرۆسه به‌ڕاستی نازانم. (NetBus) به‌رنامه‌ی (NetBus) به‌رنامه‌یه‌کی هاککردنه، ئه‌گه‌ر چی به‌رنامه‌یه‌کی بچووکه، قه‌باره‌یه‌كی زۆر که‌می هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانێ زیانی زۆر گه‌وره بگه‌یه‌نێ. ترووجانی (NetBus)، هه‌ندێ جار به‌هۆی ئه‌و به‌رنامانه‌ی دایان ده‌گرین، دێنه ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌مانه‌وه، به‌تایبه‌ت له ڕێگه‌ی به‌رنامه یارییه‌کانی كۆمپیوته‌ر. ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌كه نه‌وه‌ستێنیت، هه‌موو جارێ له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌کاربوونی ویندۆز خۆی ده‌که‌وێته كار. هه‌ر به ترووجــانهکه خه‌ڵکی ده‌توانن ژماره‌ی ئای‌پی ئه‌دره‌سه‌که‌ت بدۆزنه‌وه. ئه‌مـــه‌ش كاراسانی بۆ بهکــارهێنهرانی ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌کا. ئه‌مه وێـنه‌ی به‌رنامه‌ی (NetBus)ه، (وه‌شان version)ی (١,٦). وه‌ک ده‌بـینی بهکارهێنانـیشی زۆر ئاسانـه. جـاران ئه‌م ترووجانه به مه‌به‌ستی ڕابواردن به‌کـار دههـێنرا. چوونـهناوی کۆمپیوته‌ری هـاوڕێکه‌ت به‌هـۆی ئـای پـی ئـهدرهسـهوه به هـه‌ر مهبهسـتێ بێ من به ڕابواردن و گاڵته‌ی نـازانم و، شتێـکی خـۆش نییه. ئـه‌گه‌ر چی له‌وانه‌یه هه‌ندێ جار بۆ ڕابواردن و گاڵته‌کردن له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا به‌کاری بێنن، به‌ڵام کارێکی ناشـرین و دزێـوه.وریـا به چونـکه خه‌ڵکی ته‌نها بـه بهرنامـهیهکـی بچووکـی وه‌ک (NetBus)وه هه‌روه‌ها بـهزانیارییهکی زۆر کـهمی کۆمپیوته‌ره‌وه ده‌تـوانـن کۆمپیوته‌ره‌که‌ت کـۆنترۆل بکـه‌ن و زیـانی زۆریش به کۆمپیوته‌رکه‌ت بـگهیهنــن. ترووجانی (NetBus) بۆیه زۆر به‌زیانه چونکه خه‌ڵکی به زانیارییه‌کی زۆر که‌مه‌وه ده‌توانن ئامانجهکانـی خـۆیان بپێـکـن و چه‌ندیـن ڤایرۆس و ترووجانت بۆ بنێرن، له‌وانه‌یه به‌کارهێنه‌رانی به‌رنامه‌که ته‌مه‌نێکی کهمـیان هه‌بێ، باش له ئه‌نجامی به‌کارهێنانی به‌رنامه‌که نه‌زانن. ترووجانی (NetBus) خۆشی له‌لایه‌ن دژه ڤایرۆسه‌کانه‌وه وه‌ک ترووجـان مامـهڵهی لـه‌گـه‌ڵ ده‌کـرێ، له به‌شـــی خواره باسـی چـۆنیهتیی خـۆپاراســتـن کـراوه له‌م تــرووجانه. به‌کارهێنه‌ری ئه‌م ترووجانه به‌کـار هێنه‌ری (NetBus) ده‌توانێ به‌و شێوازانــهی خواره‌وه کۆمپیوته‌ره‌که‌ت بخاته ژێـر کۆنترۆڵــی خـۆی و ئامانجه‌کانی خۆی بـپێکێ: ١ـ مشـکی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له‌کـار بخا. ئه‌وه‌ش به واتای ئه‌وه‌یه که تۆ نا‌توانیت کار به مشکی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بــکهیت. ٢ـ به‌رنامه‌ی بهزیـانت بۆ دابگرێته ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه. به‌کارهێنه‌ری به‌رنامه‌که ده‌توانێ به‌رنامه‌یه‌ک که خۆی پێی خۆش بێ بۆت بێنێته ناو كۆمپیوته‌ره‌كه، ئه‌وه‌ش بێگومان له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه. کام له جۆره‌کانی پرۆگرام دێنێته ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه بۆخۆی بڕیار ده‌دا. ٣ـ ته‌ماشای زانیاریی نـاو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بکا، سیـخـوڕی بکا، بۆ نموونه له‌وانه‌یه سه‌یری زانیاریی نهێنیی تایبه‌ت به‌خۆت بکا. ٤ـ گوێ له مۆسیقا بگرێ و ده‌نگ له ڕێگه‌ی مایکرۆفۆنه‌وه پاشه‌که‌وت بکا. ٥ـ وێنه‌ی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بگرێ. ٦ـ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بكوژێنێته‌وه و هه‌ڵی بكاته‌وه. ٧ـ سڕینه‌وه‌ی هه‌ندێ له (په‌ڕگه file)كانی ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت. هه‌ر به هه‌مان ترووجـــان ده‌توانێ چه‌ندین شتی تری زیانبه‌خش ئه‌نجام بدات. له‌وانه‌یه هه‌نـدێ جار كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت کۆنترۆل کرابێ، تـۆ ئاگات لێ نه‌بێ، چونـکه کاتێ که‌سێ به‌هـۆی به‌رنامه‌ی (NetBus) كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ده‌خاتـه ژێر کۆنترۆلی خۆی، تۆ ئه‌گه‌ر دژهڤایرۆسـێ به‌کار نه‌هێنی ئه‌وه نازانی که کۆمپیته‌ره‌که‌ت له‌ژێر کۆنترۆڵی که‌سێکی تردایه. چۆنێتیی خـۆپاراستن لـه‌م ترووجــانــه ترووجــانێ ئه‌وه‌نده بـهزیان بێ، ده‌بـێ بێگومـــان هه‌وڵ بده‌ین خۆمانــی لێ بپارێزین. بیرکردنه‌وه له چۆنێتیی خۆپاراستن و دانانی دژه ڤایرۆس خراپ نییه. به‌و ڕێگه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌توانی به‌رنامه‌ی (NetBus) له كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت فڕێ بده‌یته ده‌رێ. به‌رنامه‌ی دژه‌ڤایرۆسی (Panda Antivirus) و (Norton Antivirus) به‌ئاسانی (NetBus) ده‌دۆزنه‌وه و ده‌یسڕنه‌وه.یان ئه‌گه‌ر دژهڤایرۆست نییه، ئه‌وه به‌م شێوه‌یه بیسڕه‌وه: ١ـ كلیك له‌سه‌ر (Start) بكه. ٢ـ كرته له‌سه‌ر (Run) بکه. ٣ـ پاشان له (Run) بنووسه (regedit) پاشان (ok) کلیک بکه. ٤ـ (HKey_LOCAL_MACHINE) به مشکهكهت ده‌ستنیشان بکه، پاشان به لاڕاستی مشکهكهت خاڵی پێنجه‌م ئه‌نجام بده، (Search) کرته بکه. ٥ـ پاشان (Search) کلیک بکه. ٦ـ له‌وێدا بنووسه (NetBus). بۆی بگه‌ڕێ و پاشان ئه‌گه‌ر ترووجانهکهت له‌وێدا دۆزییه‌وه ئه‌وه بیسڕه‌وه.ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه بۆ سڕینه‌وه‌ی (NetBus) ته‌نها یه‌ک ڕێگه‌یه و بێگومان شێوازی جیاواز هه‌ن بۆ سڕینه‌وه‌ی به‌رنامه‌که. وه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م به دژه‌ڤایرۆس کرد، که ئه‌ویش ڕێـگه‌چاره‌یه‌کی زۆر باشه بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌م ترووجانه. |