تابلۆی STOP لە فۆتۆشۆپ

له‌م وانه‌یه‌دا چۆنیه‌تی تابڵۆی STOP دروستكردن فێرده‌بین، ئه‌و تابڵۆیه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ڕێگاوبانی ئۆتۆمۆبیل و به‌شێوه‌یه‌كی ناتایبه‌تیش له‌سه‌ر ئینته‌رنێت له‌ ماڵپه‌ڕدا ده‌توانرێت سوودی لێببرێت.
په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه‌،

پاشان ئامرازی Custom Shape Tool هه‌ڵبژێره‌، بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی تابڵۆكه‌ هه‌ڵبژێرین،

پاشان له‌سه‌ره‌وه‌ش له‌سه‌ر تووڵی ئامرازه‌كان و رێكخستن شێوه‌ی Sign 1 هه‌ڵبژێره‌ وه‌ک له‌وێنه‌ی خواره‌وه‌ ڕوونه‌،

ئه‌گه‌ر له‌لای تۆ وانییه‌، ئێره‌‌ كرته‌‌ بكه‌ بۆ فێربوونی چۆنیه‌تی پیشاندانی ئه‌و شێوه‌ شاراوانه‌.
پاشان ڕه‌نگی پێشه‌وه‌ش بگۆڕه‌ به‌ سوور،

ئێستا چینێكی نوێ بكه‌وه‌، Layer و پاشان New و پاشان ئه‌وه‌ش Layer، به‌و شێوه‌ ئێستا تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی شێوه‌كه‌ ڕێكخراوه‌و ده‌توانین شێوه‌كه‌ بكێشین، وه‌ک له‌سه‌ره‌وه‌ ڕوونه‌ شێوه‌كه‌ هه‌ڵبژێره‌و پاشان بیكێشه‌ له‌ نێو په‌ڕه‌ كراوه‌كه‌دا،

په‌نجه‌ له‌سه‌ر كلیلی Ctrl له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیلی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دابگره‌و پاشان له ‌هه‌مان كاتدا كرته‌یه‌ک بكه‌ سه‌ر چینی شێوه‌كه‌ له‌ نێو تابڵۆی چینه‌كاندا،

له‌ لیسته‌ی Select دا Modify ده‌ستنیشان بكه‌و پاشان Contract كرته‌ بكه‌، نرخه‌كه‌ی بكه‌ به‌ 20،

چینێكی نوێ بكه‌وه‌، Ctrl+Shift+N، پاشان ئامرازی پڕكردن له‌ڕه‌نگ هه‌ڵبژێره‌و كرته‌یه‌ک بكه‌ نێو ئه‌و به‌شه‌ دیاریكراوه‌،

ده‌بێ له‌ تابڵۆی چینه‌كاندا به‌م شێوه‌ بێت،

چینێكی نوێ بكه‌وه‌، Ctrl+Shift+N، پاشان له‌ لیسته‌ت Select دا Modify ده‌ستنیشان بكه‌و EXpand كرته‌ بكه‌، له‌ نێو په‌نجه‌ره‌ بچووكه‌كه‌دا نرخه‌كه‌ی له‌ نێوان 8 تا 11 بێت. من 8 ـم نووسیوه‌.
له‌لیسته‌ی Edit دا كرته‌ بكه‌ سه‌ر Stroke و له‌ به‌رانبه‌ر Width ـه‌وه‌ نرخه‌كه‌ی ده‌بێت له‌ نێوان 8 تا 11 بێت، من 8 ـم نووسیوه‌. له‌ بۆ Color ڕه‌نگی سپی هه‌ڵبژێره‌، Location ده‌بێ Inside بێت.

به‌و شێوه‌ گه‌یشتووینه‌ته‌ هه‌نگاوی كۆتایی ئیشه‌كه‌، ته‌نیا پێویستی به‌ نووسینێكه‌ كه‌ ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ STOP و به‌ پیتی گه‌وره‌ بیاننووسه‌،

نموونه‌یه‌كی دیكه‌،

ئێره‌ كرته‌ بكه‌ بۆ داگرتنی په‌ڕگه‌ی ئیشه‌كه‌ به‌ فۆرماتی PSD.
كۆتایی.
ئاسۆ نادری.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *