مرۆڤ وكۆمپیوتهر هه‌ریه‌كه تایبه‌تمه‌ندیه‌كیان هه‌یه‌و وێكچوونێكیش هه‌یه له نێوان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌دا، ئه‌وێش ئه‌وه‌یه كه هه‌ر یه‌كه‌یان زمانێكی تایبه‌ت (دژوار) به‌كار ده‌به‌ن بۆ تێگه‌یشتن له یه‌كتر. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر دووكه‌سی زمان جیاواز پێكه‌وه بیانه‌وێ بدوێن ، با بڵێین كابرایه‌كی كورد‌و كابرایه‌كی یابانی ئه‌یانه‌وێ بدوێن ، به‌ڵام هیچ كامێكیان له یه‌كتر تێناگه‌ن و بۆ تگهیشتنیش ده‌بێ به‌زمانێكی سێیه‌م بابڵێین ئینگلیسی بدوێن ، یان ئه‌بی وهرگیڕێك له‌نێوانیان دا هه‌بێ .
كۆمپیوته‌ره‌كان وێك یه‌ك نین له شێوه‌ی به‌كار بردن و ئیش كردنیان دا. به‌زمان و سیسته‌می جۆراوجۆر ئیش ده‌كه‌ن ، له‌وانه سیسته‌می دۆز، وێندۆز، لینوكس، ماكینتۆش و هتد،… بۆ ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنێك پێكبێنین له‌نێوانیان و بیانبه‌ستین پێكه‌وه له ڕێگه‌ی تۆڕێكه‌وه (ئینته‌رنێت)، ئه‌وا ئینته‌رنێت چه‌ند شێوه پرۆتۆكۆلێك به‌كار ده‌بات بۆ به‌ستنه‌وه‌یان پێكه‌وه‌و با لێره‌ش به زمان ناوی ببه‌ین .،
Internet Protocol / Transmission Control Protocol كورتكراوه‌كه‌ی =TCP/IP ساڵی 1970 به‌به‌رهه‌م هات یان كه‌وته ئیش ، به‌شێك بوو له‌چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ڕێكخراوی ARPA بوو كه له‌م دواییانه‌دا ناوه‌كه‌ی گۆڕدرا بۆ Darpa ، دارپا كه‌چه‌ند كۆمپیوته‌رو تۆڕێكی پێكه‌وه به‌ستبوو. یارمه‌تیی كردن به‌و ڕێكخراوه گشتیی بوو، بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌یان و بۆیه‌ش به‌بێ لایه‌ن ناسرا. ئاكامیش بوو به موڵكی گشتیی و به‌م شێوه‌یه‌ش هیچ كه‌سێك بۆی نیه كه بڵێ هی منه‌و ته‌نیا من ده‌توانم به‌كاری به‌رم .
پرۆتۆكۆله‌كانی TCP/IP پێكدێن له كه‌رسته‌ی Hardware كاڵای ڕه‌ق ،Software كاڵای نه‌رم ی سه‌ربه‌خۆ. ئه‌مه‌ش هه‌ر مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه هه‌موو كه‌سێك بۆی هه‌یه ببه‌سترێ به‌تۆڕی ئه‌نته‌رنێته‌وه ، به هه‌ر جۆره كۆمپیوته‌رێك بێت.
Protocol پرۆتۆكۆل چییه ؟ پرۆتۆكۆل بۆ كۆمپیوته‌ر له‌سه رئینتهرنێت بریتیه له چه‌ند پێگه‌یه‌ك كه چۆنیه‌تی تێگه‌یشتنی كۆمپیوته‌ره‌كان دیاری ده‌كا (جێبه‌جێ ده‌كا) له سه‌ر ئه‌و تۆڕه‌ی كه پێكه‌وه لێی به‌ستراون . تۆڕی كۆمپیوته‌ر مانای دوو كۆمپیوته‌ر یان زیاتر ده‌گه‌یه‌نێ كه پێكه‌وه به‌ستراون و له‌نێوانیان دا گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری ده‌كرێ . TCP/IP چییه ؟ TCP/IP له‌ڕاستی دا بریتین له دوو پرۆتۆكۆلی جیاواز به‌ڵام شان به‌شانی یه‌ك و هه‌میشه ئیش ده‌كه‌ن له ئینته‌رنێت، بۆیه هه‌ر قبووڵیش كراوه كه وه‌ك یه‌ك سیسته‌می ئیش ناویان ببرێت .
TCP ، ئیشی ئه‌م پرۆتۆكۆله چییه ؟: ئه‌م پرۆتۆكۆله هه‌ڵده‌ستێ به جێبه‌جێ كردنی پێداویستیه‌كان كه چۆن زانیاریه‌كان بكات به به‌سته و بیاننێرێت له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه . TCP هه‌ڵده‌ستێ بۆ دیاری كردنی ڕێگه‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی نامه‌كان و قه‌واڵه‌كان و په‌ڕگه‌كان به گۆڕینه‌وه‌یان بۆ به‌سته‌ی بچووك بچووك Packets ، بۆ خێرا كردنی چوونیان و زووتر گه‌یشتنیان بۆ مه‌به‌ستی پێڕاسپاردراویان. هه‌ر بهستهیهكیش Packet بریتیه له 1 تا 1500 بایت ،له گه‌ڵ ناونیشانی بنێر و وه‌رگیردا . ئه‌و بهستانهش له‌كاتی چوونیان دا له یه‌ك جیا ده‌بنه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆسپه‌كانی ڕێگاو خێرا كردنی خۆیان به گه‌یشتن به مه‌به‌ستیان .
IP ، به‌شێك له كۆمپیوته‌ره‌كان كه پێیان ده‌گوترێ Router یان نێره‌ره‌كان ، ئه‌م پرۆتۆكۆله به‌كار ده‌به‌ن بۆ ناردنی به‌سته‌ی زانیاریه‌كان به ڕێوشوێنی ڕاست دا . هه‌موو به‌سته‌یه‌ك ناونیشانێكی تایبه‌تی هه‌یه كه پێی ده‌گوترێ IP و ئه‌و ناونیشانه‌ش هه‌ر ناونیشانی ئه‌و كۆمپوتهرهشه كه زانیاریه‌كانی ناردووه ، هه‌روه‌ها ناوونیشانی IP ی ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌ی كه زانیاریه‌كان وه‌رده‌گرێت .
هه‌موو كۆمپیوته‌رێك كه ئینته‌رنێتی تێدا هه‌بێت IP ئادرێسێكی هه‌یه و تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی. له چوار به‌ش پێك دێت و له نێوان هه‌ر به‌شێك و به‌شێكی دیكه‌دا نووختهیهك هه‌یه . له به‌ر ئه‌وه‌ی كه بیرهاتنه‌وه‌ی ئه‌و ژمارانه ئیشێكی ئاسان نییه ده‌ست درا به‌ڕێكخستنی ناو له‌باتی ئه‌و ژمارانه ئه‌و ناوانه‌ش ئاسایین بۆ له‌به‌ر كردن. كاتێك كه ناوی كۆمپیوته‌رێك ده‌نووسی و ئه‌وه ناوه‌كه‌یه‌تی ، له ڕاستیدا ئه‌و ناوه ده‌گۆڕدرێته‌وه بۆ ناوی ڕاسته‌قینه یان ژماره‌كان .
هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان و شێوازه‌كانی ئیشكردن پشت به‌ستن به پرۆتۆكۆلی TCP/IP و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه‌ش پرۆتۆكۆله‌كانی دیكه‌ش هاتنه كایه‌وه، كه‌یه‌ك بنه‌ماڵه ده‌بن له‌ڕێگه‌ی TCP/IP و گرینگ‌ترین له نێوانیاندا :
1) Protocol ( SMTP) Simple Mail Transfer كۆنترۆڵ كردنی وه‌رگرتن و ناردنی نامه‌ی ئه‌لێكترۆنی ده‌كات .
2) File Transfer Protocol .FTP گۆڕینه‌وه‌ی په‌ڕگه (فایل) له‌نێوان كۆمپیوته‌ره‌كاندا .
3) Hypertext Transfer Protocol بڵاو كردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان له‌سه‌ر تۆڕی جیهانی ئینته‌رنێت . World Wide Web .www .
ئه‌و پرۆتۆكۆلانهی سه‌ره‌وه شێوازێك پێك دێنن و هه‌موو جۆره كۆمپیوته‌ره‌كان پێكه‌وه ده‌به‌ستن وه‌ك : كۆمپیوته‌ری تاكه‌كه‌سی ، ماكینتۆش ، لینوكس و هتد ،… به‌چاو پۆشی كردن له جیاوازیه‌كانی نێوان سیسته‌مه‌كانیان . هۆكه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه به ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پرۆتۆكۆلانه له ئیشهكهیاندا له پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو سوود وه‌رناگرن .