ئه‌م بابه‌ته بریتییه له چۆنیه‌تی تێكه‌ڵاوكردنی ڕه‌نگی دوو وێنه پێكه‌وه، به شێوه‌یه‌كی جوان. پێش هه‌موو شتێک ده‌بێ دوو وێنه بكه‌ینه‌وه له فۆتۆشۆپ دا بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵاوی یه‌كتریان بكه‌ین. من ئه‌م دوانه‌ی خواره‌وه‌م كردۆته‌وه. ![]() ![]() پاشان یه‌كێک له‌و وێنه‌نا دێنین بۆ ناوی ئه‌وه‌كه‌ی دیكه‌یان، پێم باشه كه ئه‌وه‌یان بچووكه بیهێنین، وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه. ![]() ئێستاش له تابڵۆی ئامرازه‌كاندا، ئامرازی دیاریكردنی چوارگۆشه‌یی هه‌ڵده‌بژێرین، و پاشان نرخه‌كه‌ی له‌سه‌ره‌وه، له 0 ـه‌وه ده‌یگۆڕین به 30، ئه‌گه‌ر ویستت وێنه‌كان زۆرتر تێكه‌ڵاو بكه‌ی ده‌توانی ئه‌و نرخه‌ش زۆرتر بكه‌یت، ![]() ![]() ئێستا چوارگۆشه‌یه‌ک ده‌كێشینه سه‌ر سنووری هه‌ردوو وێنه‌كه، له‌و شوێنه‌ی كه به‌یه‌ک ده‌گه‌ن، وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه. ![]() ئێستاش دواترین هه‌نگاو جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیلی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت په‌نجه‌یه‌ک بنێ به كلیلی Delete و پاش ئه‌و هه‌نگاوه ده‌بینی كه سنووری نێوان وێنه‌كان تێكه‌ڵاو بوون. وێنه‌ی كۆتایی. ![]() ئاسۆ نادری. ![]() |
تێكه‌ڵاوكردنی ڕه‌نگی دوو وێنه لە فۆتۆشۆپ
