له‌م وانه‌یه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه تێكه‌ڵاوكردنی وێنه له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی پشته‌وه‌ی چه‌ند ئاسانه!
وێنه‌یه‌ك بكه‌وه، من ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌م كردۆته‌وه:
ئێستا ده‌ستبنێ به Ctrl و A له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیلی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بۆ دیاریكردنی وێنه‌كه، پاشان Ctrl و C ،
ئێستا ده‌بێ په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌یته‌وه، كرته بكه‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌ی نوێ و ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ی كه‌ده‌یكه‌یته‌وه ده‌بێ پا‌نی و به‌رزی له‌هی وێنه‌كه زیاتر بێت، نموونه هی وێنه‌ی سه‌ره‌وه 430×340 ــه، ده‌بێ ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ی كه‌ده‌یكه‌ته‌وه لانیكه‌م 20 پیكسل له هی وێنه‌كه زیاتر بێت. بۆ ئه‌وه‌ی كه كاریگه‌ری گۆڕانكاریه‌كه به‌باشی ده‌ركه‌وێت.
پاش كردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌كه، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتوه كه ڕوی په‌ڕه‌كه ڕه‌نگ بكه‌ی، من به‌ئه‌م شینه ڕه‌نگم كردووه: 5854FA، پاش ئه‌و هه‌نگاوه ده‌ستبنێ به Ctrl و V بۆ چه‌سپاندنی وێنه‌كه له‌نێو په‌ڕه نوێكه‌دا. وێنه:
له‌م هه‌نگاوه‌دا ده‌بێ بڕۆین بۆ خاڵه‌كانی ژێره‌وه‌ی لایه‌ره‌كان و له‌وێدا Luminosity هه‌ڵده‌بژێرین، سه‌یری وێنه‌ی خواره‌وه بكه:
به‌و شێوه ده‌بینین كه‌ڕه‌نگی وێنه‌كه وه‌ك ڕه‌نگی پاشه‌وه‌ی خۆی لێهاتووه.
تێبینی: ئه‌گه‌ر بته‌وێ ڕه‌نگی دوو وێنه تێكه‌ڵاو بكه‌ی، ده‌توانی هه‌نگاوه‌كانی سه‌ره‌وه جێبه‌جێ بكه‌ی، به‌ڵام له‌باتی ئه‌وه‌ی كه‌په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌یته‌وه ده‌بێ وێنه‌یه‌ك بكه‌یته‌وه.
ئــاسـۆ نـادری