سه‌ره‌تا
وه‌ك ده‌زانین له به‌رنامه‌ی (وشه‌ڕێكخه‌ر word processing)دا، ده‌ستكاریكردنی (ده‌ق text) پاش نووسینی، گونجاوه، جا چ له لایه‌نی ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی و ڕێزمانییه‌وه بێت، یان كه‌م و زیادكردنی ده‌قه‌كه و زۆر گۆڕانكاری تری وه‌ك گۆڕینی (جۆره‌پیت font) و هێماكان، كه لێره‌دا باسی ده‌كه‌ین.
ڕێگا
له تووڵی ئامرازه‌كان دا باوترین فه‌رمانه‌كانی (فۆرمات format)كردنی جۆره‌پیت به ناوی (Blod, Italic, Underline)ه‌وه ده‌بینین.
(Bold) جۆره‌پیته‌كه پان و تێر ده‌كات، (Italic) پیته‌كان لار ده‌كات و (Underline) هێڵ به‌ژێر نووسینه‌كه‌دا دێنێت. هه‌روه‌ها له ژێر لیستی (Format) (Font) دا چه‌ندین جۆر و شێوه‌ی ترمان بۆ گۆڕینی (جۆره‌پیت font)ه‌كان به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
ڕاهێنان
١. (به‌ڵگه‌نامه document)یه‌كی تێدا نووسراو ده‌كه‌ینه‌وه.
٢. ئه‌و وشه یان ده‌قه (دیاری select) ده‌كه‌ین كه ده‌مانه‌وێت جۆره‌پیته‌كه‌ی بگۆڕین.
٣. له (لیسته menu)ه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌دا (كرته click) له‌سه‌ر فه‌رمانه‌كانی فۆرماتكردن ده‌كه‌ین، كه (Bold) به پیتی (B) و (Italic) به پیتی (I) و (Underline) به پیتی (U) ناسێنراوه. هه‌روه‌ها ده‌توانرێت هاوكات بۆ هه‌مان وشه یاخود ده‌ق، هه‌رسێ فرمانه‌كه به‌كاربهێنرێت.
٤. بۆ گۆڕینی چۆنێتی (شێواز style) و قه‌باره‌ی جۆره‌پیته‌كان، سه‌رنجی ئه‌م وێنه‌یه ده‌ده‌ین:
٥. بۆ بینینه‌وه‌ی شێوه‌ی زۆرتری جۆره‌پیت و خه‌ته‌كان، ده‌چینه (Format) (Font)، په‌نجه‌ره‌یه‌كی وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌رنجی ده‌ده‌ین و جۆره‌كانی هه‌ڵده‌بژێرین و تاقیان ده‌كه‌ینه‌وه.
٦. كاتێك به لاتینی ده‌نووسین، هه‌ندێ جار ده‌مانه‌وێت گه‌وره و بچووكی پیته‌كان پێچه‌وانه بكه‌ینه‌وه. یاخود ڕێكده‌كه‌وێ ده‌قی دوورودرێژ ده‌نووسین به‌بێ ئه‌وه‌ی دوگمه‌ی (Caps Lock) به‌كاربهێنین، یان (كرته click)مان لێی كردووه و له‌بیرمانكردووه به دووباره كرته‌كردن لێی بگه‌ڕێینه‌وه دۆخی ئاسایی. ئه‌و كاتانه ده‌كرێت بچینه (Format) (Change Case). به‌مه‌ش په‌نجه‌ره‌یه‌كی بچووكمان به چه‌ند هه‌ڵبژاردنێك وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه پاش نیشانه‌كردنی ده‌قی نووسینه‌كه و هه‌ڵبژاردنی جۆرێكی شێوازه‌كانی سه‌ر په‌نجه‌ره‌كه، كرته له‌سه‌ر (Ok) ده‌كه‌ین بۆ فۆرماتكردنی ده‌قه‌كه.
٧. وه‌ك كاتی تر یاخود به كورته‌فه‌رمانی (Ctrl + S) به‌ڵگه‌نامه‌كه پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین.
كورته‌فه‌رمانه‌كانی ئه‌و سێ جۆر فۆڕماتكردنه‌ی باسمان كرد:
(Bold: (Ctrl + B
(Italic: (Ctrl + I
(Underline: (Ctrl + U
كورته‌فه‌رمانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كه بۆ دۆخی ئاسایی خۆی: (Ctrl + Space).