پێشه‌كی
له به‌شه‌كانی داهاتوودا ده‌رباره‌ی ته‌كنۆلۆژیای (ASP) ده‌نووسین، به‌ڵام وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌ست به دامه‌زراندنی به‌رنامه‌ی (IIS) وه (PWS) ده‌كه‌ین.
بۆ سوودوه‌ر‌گرتن له ته‌كنۆلۆژیای (ASP) پێویستیمان به ڕاژه‌كارێ ده‌بێ. هه‌بوونی ڕاژه‌كارێ سوودی زۆری هه‌یه نه‌ك هه‌ر ته‌نها له كاتی كاركردن به ته‌كنۆلۆژیای ئه‌ی ئێس پی، به‌ڵكوو له كاتی كاركردن به هه‌ر زمانێكی ماڵپه‌ڕكردن زۆر باشه ئه‌گه‌ر جێگیریان بكه‌ین. ئه‌گه‌ر ڕاژه‌كارێكی ڕاستیشمان هه‌بێ له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ئه‌وه خه‌راپ نییه ئه‌گه‌ر یه‌كێ له به‌رنامه‌كان جێگیر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ڵ ماڵپه‌ڕه دروستكراوه‌كانی ئه‌ی ئێس پی تاقی بكه‌ینه‌وه، پاشان بیانگوێزینه‌وه بۆ سه‌ر ڕاژه‌كاره ڕاستییه‌كه.
له‌ڕاستیدا ئێمه پێویستیمان به كڕینی ئه‌و دوو به‌رنامه‌یه نییه، به‌ڵكوو به‌رنامه‌كه‌كان به‌بێ پاره هه‌یه كه ده‌توانین له ماڵپه‌ڕی مایكۆرسۆفت دایان بگرین و جێگیریان بكه‌ین، یان له‌وانه‌یه تۆ له ناو سی‌دی هه‌تبێ. من له‌م به‌شه‌دا زۆر به كورتی باسی چۆنێتیی جێگیركردنی ئه‌و دوو به‌رنامانه ده‌كه‌م. وه به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به جێگیركردنی به‌رنامه‌كان بكه‌ین یه‌ك، دوو دێڕ باسی ئه‌و دوو به‌رنامه‌یه ده‌كه‌ین.
(IIS) کورتکراوه‌ی (Internet Information Service)ه و هه‌روه‌ها (PWS) کورتکراوه‌ی (Personal Web Server)ه. هه‌ردووكیان به‌رهه‌می مایكۆرسۆفتن و ده‌توانین سوودی زۆریان لێ وه‌ربگرین له كاتی كاركردن به زانستی ته‌كنۆلۆژیای ئه‌ی ئێس پی.
(IIS) بۆ سیسته‌می كارپێكردنی (2000,Windows XP) و (PWS) بۆ سیسته‌می كارپێكردنی (Windows 95,98). وه‌ك له سه‌ره‌وه‌ش باسمان كرد ئه‌و به‌رنامانه یان ئه‌وه‌ته به سی‌دی هه‌ته یان ئه‌وه‌ته د‌ه‌توانی له ئینته‌رنێت دایان بگری. من خۆی چیم کردووه بۆ دامه‌زراندنی به‌رنامه‌که بێگومان هه‌ر ئه‌وه‌ش لێره ده‌نووسم.
ئه‌گه‌ر سیسته‌می كارپێكردنه‌كه‌ت (Windows XP Home Edition)ه ئه‌وه خۆتی له‌گه‌ڵ ماندوو مه‌که، چونکه پێم وا نییه بتوانی (IIS) یان (PWS) جێگیر بکه‌یت، یان ئه‌گه‌ر جێگیریشیان بکه‌ی ئیمكانی هه‌یه نه‌توانی سوود له ڕاژه‌كاره‌كه وه‌ربگریت بۆ ته‌كنۆلۆژیای ئه‌ی ئێس پی، بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه تۆ سیسته‌می كارپێكردنه‌كه‌ت بگۆڕیت بۆ (Windows XP Professional) یان بۆ (Windows 98/95).
مــن (Windows XP Professional) بـــه‌کاردێنـــم. کاتێک به‌رنامه‌ی (IIS ) جــێگیر ده‌که‌م به‌و شــێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌که‌م. من خــۆم پــێم وایه ئـــه‌م ڕێگایه ئاســـانترینه بۆ دامه‌زراندنی (IIS).
جێگیرکردنی (IIS). له‌سه‌ر (Windows XP Professional).
بۆ چۆنێتیی جێگیرکردنی (IIS) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بكه:
١- (ده‌ستپێک- Start) كرته بكه.
٢- (Control Panel) كرته بكه.
٣- (Add/Remove Programs) كرته بكه.
٤- (Add/Remove Windows Components) كرته بكه.
٥- (Internet Information Services) نیشانه بکه.
٦- (داهاتوو Next) کرته بکه و به‌رنامه‌که جێگیر ده‌بێ.
له‌وانه‌یه داوای (CD) بکا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر (CD)ه‌كه‌ت نه‌بوو ئه‌وه له ماڵپه‌ڕی مایکرۆسۆفت به‌رنامه‌که دابگره. بۆ داگرتنی به‌رنامه‌ی (IIS)
ئێره كرته بكه!
٧- دوای جێگیركردنی (IIS)، (بوخچه folder)یێ له‌ژێر ناوی (Inetpub) له‌سه‌ر هاردیسکی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دروست ده‌بێ.
٨- بوخچه‌ی (Inetpub) بکه‌ره‌وه، پاشان هه‌م بوخچه‌ی (wwwroot) بکه‌ره‌وه!
ماڵپه‌ڕه چالاکه‌کانی ئه‌ی ئێس پی بخه‌ره ناو ئه‌و بوخچه‌یه.
بۆ دڵنیابوون له جێگیربوونی (IIS) ئه‌وه ئه‌م ناونیشانه بنووسه:(http://localhost). ئه‌گه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که کرایه‌وه ئه‌وه دڵنیا ده‌بیت که (IIS) له‌ناو کۆمپیوته‌ره‌که‌ت جێگیر کراوه.
جێگیرکردنی (PWS) له‌سه‌ر (Windows 98).
جێگیركردنی به‌رنامه‌ی (IIS ) زۆر ئاسان بوو و بێگومان جێگیركردنی به‌رنامه‌ی (PWS) زۆر سه‌خت نابێ.
بۆ جێگیركردنی به‌رنامه‌كه به‌م شێوه‌یه بكه:
١- (CD)ی سیسته‌می كارپێكردنه‌كه‌ت (Windows 98) بخه‌ره ناو (CD-ROM)ه‌كه‌ت.
٢- بوخچه‌ی (Add-ons) له ناو (CD)ی سیسته‌می كارپێكردنه‌كه‌ت (Windows 98) بدۆزه‌ره‌وه.
٣- بوخچه‌ی (PWS) بدۆزه‌وه پاشان له‌ناو بوخچه‌كه‌دا كرته بكه سه‌ر (Setup.exe) و به‌رنامه‌كه جێگیر بكه!
٤- بوخچه‌یه‌ك به ناوی (Inetpub) له‌سه‌ر هاردیسكی كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت دروست ده‌بێ.
٥- له هه‌نگاوی كۆتاییدا بوخچه‌ی به‌ناوی (wwwroot) بكه‌ره‌وه پاشان ماڵپه‌ڕه دروستكراوه‌كان بگوێزه‌ره‌وه بۆ ناو بوخچه‌كه. بۆ ته‌واو دڵنیابوون له‌وه كه به‌رنامه‌كه جێگیر كراوه ئه‌م ناونیشانه (http://localhost) بنووسه و تاقیی بكه‌وه.