سه‌ره‌تا
له به‌رنامه‌ی مایكرۆسۆفت وۆرد دا زۆرێك له ئه‌ركه‌یاریده‌ی جۆراوجۆر له ئامرازه هێڵی لیسته‌ی (فۆرمات format)دا ئه‌بینرێت، كه ساده‌ترینیان ئه‌ركه‌یاریده‌ی گۆڕینی (جۆره‌پیت font)، قه‌باره‌ی پیت، ڕه‌نگ كردن و هتدن …
لێره‌دا ئه‌ركه‌یاریده‌یه‌كی تری به‌رچاو ئه‌ناسێنین كه كاری خاڵبه‌ندكردنی (ده‌ق text) ئه‌نجام ئه‌دات!
ڕێگا
• ئه‌گه‌ر ئامرازی فۆرماتكردن له‌سه‌ر (هێڵی لیسته Menurow) چالاك بێت، ئاسانترین ڕێگا بۆ به‌كاربردنی ئه‌ركه‌یاریده‌ی خاڵبه‌ندكردن (bullets) و به ژماره‌ییكردن (numbering) (كرته click) كردنه له‌و دوگمانه‌ی كه له‌سه‌ر هێڵی لیسته‌كه هه‌ن.
• ئه‌گه‌رنا ده‌توانین له (format) (bullet and numbering)ه‌وه بگه‌ینه ئه‌ركه‌یاریده‌كه.
ڕاهێنا
١. به‌رنامه‌ی وشه‌ڕێكخه‌ری وۆرد ئه‌كه‌ینه‌وه.
٢. ئه‌چینه(format) (bullet and numbering) و له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌دا كه بۆمان ئه‌كرێته‌وه به‌شی (Bulleted) دیاری ئه‌كه‌ین، له‌وێ ئه‌بینین كه ده‌توانین شێوه‌ی جیاوازی نیشانه‌ی خاڵبه‌ندكردن هه‌ڵبژێرین.
٣. پاش دانانی نیشانه‌ی یه‌كه‌م، ڕسته‌ی خاڵی یه‌كه‌م ئه‌نووسین و ئه‌بینین به جارێك كرته‌كردنی (Enter) خاڵێكی نوێ دروست ئه‌بێت و به‌م شێوه‌یه بۆ نووسینی ده‌قی خاڵه‌كان به‌رده‌وام ئه‌بین. به‌ڵام به دوو جار كرته‌كردنی(Enter) كۆتایی به خاڵبه‌ندییه‌كه ئه‌هێنرێت.
٤. بۆ خاڵبه‌ندكردن به‌پێی ژماره یان به‌پێی پیته‌كان ئه‌چینه‌وه (format) (bullet and numbering) و ئه‌مجاره له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی كه بۆمان ئه‌كرێته‌وه به‌شی (Numbered) هه‌ڵئه‌بژێرین.
٥. ئه‌گه‌ر ده‌قێكمان له شێوه‌ی ژماره‌ییدا هه‌بوو، وه ویستمان بیگۆڕین به جۆری خاڵ، یان به پێچه‌وانه‌وه و به شێوه‌ی دی، ته‌نیا پێویستمان به‌وه‌یه كه خاڵه‌كان (نیشانه select) بكه‌ین و بچینه‌وه (format) (bullet and numbering) بۆ گۆڕین به جۆری خواستراو.
٦. ئه‌گه‌ریش ویستمان ئه‌و جۆره (ئاسایی standard)انه‌ی خاڵبه‌ندكردن بگۆڕین بۆ نموونه به هێمایه‌ك! ئه‌وا له(format) (bullet and numbering) (Bulleted) ه‌وه پاش دیاریكردنی جۆرێكی، (كرته click) ئه‌كه‌ین له دوگمه‌ی (Customize) له‌لای ڕاستی به‌شی خواره‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌كه و له‌وێشه‌وه دوگمه‌ی (Character) دائه‌گرین! به‌مه‌ش په‌نجه‌ره‌ی (هێما Symbol)كان ده‌رئه‌كه‌ون كه ئه‌توانین بۆ خستنه‌جێی شێوه‌ی خاڵبه‌ندی دیاری‌یان بكه‌ین و هه‌ڵیانبژێرین:
٧. گه‌ر ویستمان به‌ڵگه‌نامه‌كه (پاشه‌كه‌وت save) ئه‌كه‌ین و به‌رنامه‌كه داده‌خه‌ین.