خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی‌ بنكه‌ی دراوه

پێشه‌كی
خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی (بنكه‌ی دراوه database) یه‌کێکه‌ له‌ کاره‌ خۆشه‌کانی ئه‌ی ئێس پی.‌ له‌ خواره‌وه‌ به‌ کورتی باسی چۆنێتیی هێنانی زانیاری ده‌که‌ین. به‌ڵام جێی خۆیه‌تی باسی بکه‌ین که‌ زۆر شێواز‌ هه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌ پاشه‌که‌وتکراوه‌کانی ناو بنكه‌ی دراوه‌. ئێمه‌ لێره‌دا باسی شێوازێكی ئاسان ده‌که‌ین، وه‌ له‌ داهاتوودا باسی شێوازه‌كانی تریش ده‌كه‌ین. هه‌ندێ که‌س زۆر خۆیان ماندوو ناکه‌ن به‌وه‌ی که‌ کۆده‌که‌ چۆنه‌ و مانای چییه‌، به‌ڵام تێنه‌گه‌یشتن له‌ کۆده‌که‌ هه‌ڵه‌یه‌، چونکه‌ ئه‌گه‌ر له‌ کۆده‌که‌ نه‌گه‌ین هه‌ڵه‌ی زۆر ده‌که‌ین و‌ له‌وانه‌یه‌ تووشی دۆخێك بین بۆ خوشمان نه‌زانین چی ده‌که‌ین، بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ باش سه‌یری کۆده‌کان بکه‌ین و بزانین چی کراوه‌. له‌وانه‌یه‌ کاتێکی بوێ به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه له‌ چۆنێتیی نووسین و به‌كارهێنانی كۆده‌كان بگه‌ین.

خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی‌ بنكه‌ی دراوه
له‌ فه‌رهه‌نگه‌كه‌‌دا
وشه‌ی (ته‌ن) بۆ وشه‌ی (Object) نووسراوه‌. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر وشه‌ی ته‌ن بۆ (Objet) به‌كارهێنرا ئه‌وه‌ مه‌به‌ستی ئێمه‌ ڕوونه‌. له‌م به‌شه‌دا باسی چۆنێتیی به‌ستنه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی دراوه‌ ده‌كه‌ین به‌هۆی (ته‌ن Object)ی (Connection). ئێمه‌ بنكه‌یه‌كی دراوه‌ به‌كار دێنین له‌ژێر ناوی (Guestbook.mdb) و بۆ‌ خشته‌ی بنكه‌ی دراوه‌كه‌‌ش ده‌نووسین (Xishte) و،‌ خانه‌یه‌كیش له‌ ناو خشته‌كه‌ هه‌یه‌ به‌ ناوی: (Naw).بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ ئێمه‌ دوو ته‌نی (Connection) وه (Recordset) به‌كار دێنین.
(ته‌ن Object)ی بنكه‌ی دراوه‌ له‌ ئه‌ی ئێس پی (ADO)ی ناوه‌ که‌ کورتکراوه‌ی (ActiveX Data Object) و ده‌توانین بڵێین هۆیه‌کی په‌یوه‌ندییه‌ له‌نێوان ماڵپه‌ڕێکی (ASP) و‌ بنكه‌یه‌كی دراوه‌. (ADO) له‌ دوو ته‌ن زیاتری هه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ جارێ هه‌ر دوو دانه‌یان به‌كار دێنین. ته‌نی (Connection) و‌ ته‌نی (Recordset). ئێمه‌ هه‌ندێ گۆڕاو‌ به‌کار دێنین. ئه‌و گۆڕاوانه‌ ‌ته‌نها به‌ یه‌ک پیت ده‌نووسین بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانتر بێ بۆ تێگه‌یشتن ئه‌گه‌رنا تۆ پێویست ناکا، ده‌توانیت شتێ تر بنووسیت. سه‌ره‌تا كۆده‌كه‌ ده‌نووسین پاشان به‌وردی كۆده‌كه‌ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ خواره‌وه‌.
www.zkurd.org

ئێمه‌ ئه‌م (گۆڕاو variable)انه‌مان‌ به‌کار هێناوه‌، گۆڕاو‌ی (X), گۆڕاو‌ی (R) وه‌ گۆڕاو‌ی (L). له‌ دێڕی یه‌که‌مدا گۆڕاو‌یه‌کمان نووسیووه‌، گۆڕاو‌ی (X) و‌ نرخی گۆڕاوه‌کشمان داناوه‌ که‌ یه‌کسانه به (“Server.CreateObject “ADODB.Connection) . به‌كورتی له‌ دێڕی یه‌كه‌مدا (Object) به‌ناوی (X) دروست كراوه‌‌ له‌ جۆری (Connection) له‌سه‌ر (ڕاژه‌كار server). 
دواتر له‌ دێڕی دووه‌م بنكه‌ی دراوه‌كه‌مان کردۆته‌وه‌ و،‌ شوێنی بنكه‌ی دراوه‌كه‌شمان دیاری کردووه، وه‌ک ده‌بینی (Microsoft Access Driver) به‌کار هاتووه‌‌.له‌ دێری سێیه‌مدا ده‌بینی که‌ دووباره‌ گۆڕاوێكی تر نووسراووه‌ و‌ ئه‌م جاره‌یان له‌ باتیی (Connection) نووسراوه (Recordset)‌. لێره‌شدا یه‌ك (Object) بۆ (Recordset) دروست كراوه‌، هه‌مان نرخ بۆ گۆڕاو‌ی (R) دانراوه‌ به‌ڵام ته‌نها وشه‌ی (Connection) کراوه‌ته (Recordset)‌. به‌و شێوه‌یه‌ نووسراوه‌:

www.zkurd.org
له‌ دێڕی چواره‌میش گۆڕاوێكمان به‌کار هێناوه‌ گۆڕاو‌ی (L). لێره‌دا دیاری ده‌كرێ،‌ بزانین ئاخۆ چی ئه‌ركێك له‌ بنكه‌ی دراوه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێ. پاشان‌ له‌ دێڕی پێنجه‌مدا وه‌ک ده‌بینی بنكه‌ی (Object)ی (Recordset)‌ به‌و شێوه‌یه‌‌ كراوه‌ته‌وه، (R.Open L, X,1,2). له‌ دێڕی هه‌شته‌مدا نووسراوه، (<٪ Do until R.EOF ٪>) ئێمه‌ له‌ به‌شه‌كانی ڕابردوودا باسی به‌كارهێنانی (Loop)مان كرد. لێره‌شدا (Loop) به‌كار هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م نووسراوه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی ناو خانه‌ی خشتی بنكه‌ی دراوه‌كه‌ بخوێندرێنه‌وه‌. (EOF) كورتكراوه‌ی (End Of File).‌ كه‌واته‌ لێره‌دا هه‌ر كاتێ هه‌موو نووسراوه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان هێنران بۆ خوێندنه‌وه‌،‌ ئه‌و كات مه‌رجه‌كه‌ ده‌بێته (True). پاشان له‌ دێڕی (١٠) نووسراوه ((“Response.write R(“Naw) ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ نووسراوه‌كان بنووسرێن و بتوانرێ بخوێندرێنه‌وه‌. وه‌ به‌ڵام له‌ دێڕی (١٣)، (R.MoveNext ) نووسراوه‌، بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نووسراوه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان، دووباره‌ نه‌بنه‌وه،‌ نووسراوه‌كانی ناو خانه‌كان ته‌نها یه‌ك جار بنووسرێنه‌وه‌. له‌ دێڕی (١٧) هه‌تا (١٩)، ئه‌وه‌ی لێره‌دا كراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆتایی به (Object)،ته‌نه‌‌كانی (Connection) و (Recordset) هێنراوه‌.

كورته‌ی ئه‌م بابه‌ته‌
چۆنێتیی خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی بنكه‌ی دراوه‌، به‌ستنه‌وه‌ی بنكه‌ی دراوه‌ به‌ په‌ڕه‌یه‌كی ئه‌ی ئێس پی، بابه‌تی ئه‌م جاره‌یه‌. هه‌ڵبه‌ت وه‌ك له‌ سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌مان به‌وه‌ كرد كه‌ شێواز زۆرن بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ نووسراوه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی ناو بنكه‌ی دراوه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *