ڕاژه‌کاری FTP چییه و سوودی چییه؟
ڕاژه‌کاری FTP بریتییه له کاڵانه‌رمێک که له‌سه‌ر سیسته‌مێکی وه‌ک ویندۆز داده‌مه‌زرێت و پرۆتۆکۆڵی گواستنه‌وه‌ی په‌ڕگه File Transfer Protocol به‌کار ده‌بات. ڕاژه‌کارێکی FTP ده‌توانێ به‌کار ببرێت بۆ به‌خانه‌خۆێکردنی کۆمپیوته‌ر، واته په‌ڕگه‌کانی نێو کۆمپیوته‌رێک کراوه بکات بۆ که‌سانی دیکه که توانای داگرتنی ئه‌و په‌رگانه‌یان هه‌بێت له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ری خۆیان.
سوودی دامه‌زرادنی ڕاژه‌کارێکی FTP ئه‌وه‌یه که ده‌توانی په‌ڕگه و پرۆگرامه‌کانت له ڕێگه‌یه‌وه بڵاو بكه‌یته‌وه.
له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م به شێوه‌یه‌کی تێروته‌سه‌ل چۆنێتیی دامه‌زراندن و به‌کاربردنی ڕاژه‌کاری FTP شی بکه‌مه‌وه.
له پێشدا پێویست به‌وه ده‌کات که کاڵانه‌رمێک واته پرۆگرامێک دابمه‌زرێنیت بۆ ئه‌وه‌ی ڕاژه‌کارێکی ف‌ت‌پ له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت دابمه‌زرێنێت، تا ئێستا پرۆگرامی Bullet Proof FTP Server ـه که خه‌ڵکانێکی زۆر به‌کاری ده‌هێنن و به شێوه‌یه‌كی سه‌رکه‌وتووانه کاره‌کان جێبه‌جێ ده‌کات.
لێره ده‌توانی پرۆگرامی Bullet Proof FTP Server دابگریت.
وێبگه‌ی پرۆگرام پاش داگرتن، دایبمه‌زرێنه و بیکه‌وه!
دامه‌زراندن
له‌کاتی کردنه‌وه‌دا بۆ یه‌که‌م جار وه‌ک وێنه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بێت، پێویسته له پێشدا به‌کارهێنه‌ر و پێڕستی داگرتن/ ناردنه سه‌ره‌وه دروست بکه‌یت و پاشان ده‌توانی به دروستی ڕاژه‌کاره‌که‌ت بخه‌یته کار.
بۆ دروستکردنی به‌کارهێنه‌رێک کرته بکه سه‌ر ئایکۆنی User Accounts وه‌ک له وێنه‌ی سه‌ره‌وه ڕوون کراوه‌ته‌وه.
له‌و ئاگادارییه‌ی که دێته پیشه‌وه، OK کرته بکه.
پاشان په‌نجه‌ره‌ی تایبه‌ت به به‌کارهێنه‌ران ده‌کرێته‌وه، بۆ دانانی به‌کارهێنه‌رێکی نوێ له خانه‌ی ژێر User Accounts به‌لای ڕاستی مشکی کۆمپیوته‌ر کرته‌یه‌ک بکه و پاشان Add کرته بکه، په‌نجه‌ره‌یه‌ک ده‌کرێته‌وه، ناوی به‌کارهێنه‌رێک بنووسه، واته هه‌ر ناوێک که خۆت ده‌ته‌وێت.
پێویست ده‌کات که پیڕستی داگرتن دیاری بکرێت بۆ ئه‌و به‌کارهێنه‌ره‌ی که دروستت کرد، به‌لای ڕاستی مشکی کۆمپیوته‌ری کۆمپیوته‌ره‌که‌ت کرته‌یه‌ک بکه نێو خانه‌ی Access Rights و پاشان Add کرته بکه.
ئێستا ئه‌و شوێنه هه‌ڵبژێره که ده‌ته‌وێ وه‌ک پێڕستی ڕاژه‌کاره‌که‌ت به‌کاری ببه‌یت، واته ئه‌و شوێنه‌ی که په‌ڕگه‌کانی لێ داده‌نێی و ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که دێنه سه‌ر ڕاژه‌کاره‌که‌ت له‌و شوێنه‌وه داگرتن بکه‌ن.
پاش جێبه‌جێکردنی ئه‌و هه‌نگاوانه، دروستکردنی به‌کارهێنه‌ر و پێڕسته‌که‌ی کۆتاییی پێ هات، به‌ڵام گه‌ر بته‌وێ خه‌ڵک به شێوه‌یه‌کی کراوه و گشتی بتوانن له ڕاژه‌کاره‌که‌وه داگرتن بکه‌ن، ده‌توانی نازناو و وشه‌ی تێپه‌ڕبوونی به‌کارهێنه‌ر ناچالاک بکه‌یت و هه‌موو که‌سێک به‌بێ نووسینی نازناو و وشه‌ی تێپه‌ڕبوون بتوانن له ڕاژه‌کاره‌که‌وه داگرتن بکه‌ن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاش دروستکردنی به‌کارهێنه‌ر توانای ئه‌وه‌ت ده‌بێ که Login و Password ناچالاک بکه‌یت و به ناچالاککردنیان ئه‌و ویسته‌ی سه‌ره‌وه به‌جێ ده‌هێنی.
بۆ داگرتنی په‌ڕگه و پرۆگرام له ئینته‌رنێته‌وه، ده‌توانرێت پرۆگرام به‌کار ببرێت که هه‌وڵ ئه‌دات خێرا داگرتنه‌کان ته‌واو بکات بۆ نموونه پرۆگرامی DAP، که ده‌توانی له‌کاتی داگرتندا 5 په‌یوه‌ندی دروست بکات له‌گه‌ڵ ڕاژه‌کاردا، به‌و شێوه‌یه‌ش داگرتن هه‌ندێک خێرا ده‌بێت، به‌ڵام له ئه‌وه زیان ده‌گه‌یه‌نی به ڕاژه‌کارێکی خۆماڵی. چوونکه کار ده‌کاته سه‌ر Traffici ـی ڕاژه‌کار و له توانای ئاساییی ڕاژه‌کار که‌م ده‌کاته‌وه.
له پرۆگرامی Bullet Proof FTP Server دا ده‌توانی ئه‌و خاڵه ناچالاک بکه‌یت، واته خاڵی دروستبوونی کۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندی له یه‌ک ژماره‌ی ئای‌پی ـه‌وه قبووڵ نه‌کات.
بۆ جێبه‌جێ کردنی، کرته بکه سه‌ر Miscellaneous.
وه‌ک له وێنه‌ی سه‌ره‌وه ڕوونه، خاڵی Max no of Connects Per IP چالاک بکه و پاشان نرخه‌که‌ی بکه به 1 گه‌ر 1 نه‌بوو. بۆ ده‌رچوون له‌و به‌شه OK کرته بکه.
پێش وه‌کارخستنی ڕاژه‌کاره‌که‌ت، پێویست ده‌کات که خێراییی داگرتن و ناردنی ڕاژه‌کار ڕێک بخه‌یت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندیی دیکه‌ی به‌سوود.
له په‌نجه‌ره‌ی سه‌ره‌کیی پرۆگرامه‌که‌دا کرته بکه سه‌ر ئایکۆنی Main Setup، یان ده‌توانی له لیسته‌ی Setup دا Main و پاشان General کرته بکه‌یت.
پاشان په‌نجه‌ره‌یه‌کی له‌م شێوه‌یه ده‌کرێته‌وه.
8- ناوی ڕاژه‌کار.
9- پۆرتی به‌کاربراو، وه‌ک پۆرتی ئاسایی ده‌بێ 21 بێت، به‌ڵام گه‌ر ده‌زانی چی ده‌که‌ی ده‌کرێ ئه‌و پۆرته‌ش بگۆڕدرێت.
10- زۆرترین ژماره‌ی به‌کارهێنه‌ران، واته له یه‌ک کاتدا چه‌ند که‌س بتوانێ په‌ڕگه له ڕاژه‌کاره‌که‌ته‌وه دابگرێت، 0 = بێ‌سنوور.
11- چالاککردنی ڕاژه‌کار به شێوه‌یه‌کی ده‌ستبه‌جێ پاش کردنه‌وه‌ی.
12- پاش چالاککردنی به شێوه‌یه‌کی خۆکار بچێته ته‌نیشت کاتژمێری کۆمپیوته‌ره‌وه.
له‌هه‌مان په‌نجه‌ره‌دا کرته بکه سه‌ر Advanced بۆ دیاریکردنی خێرایی و ڕێگه‌پێدانه‌کانی ڕاژه‌کار.
13- خێراییی ناردن/ وه‌رگرتن، ئه‌و خێرایییه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ سه‌ر خێراییی هێڵی ئینته‌رنێتی خۆت، واته گه‌ر هێڵی خێرات هه‌بێت، ده‌توانی ئه‌و نرخه زۆر بکه‌یت و له زۆربه‌ی کاتدا خێراییی داگرتن هه‌موو کات له نێوان 40 تا 60 کیلۆبایته له چرکه‌دا.
14- ڕاژه‌کاره‌که‌ت ڕێگه بدات به:
* داگرتن و ناردن (ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که دێنه سه‌ر ڕاژه‌کاره‌که توانای داگرتن و ناردنی په‌ڕگه‌یان هه‌بێت له/ بۆ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت).
* ته‌نیا داگرتن.
* ته‌نیا ناردن.
ده‌توانی OK کرته بکه‌یت و ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی سه‌ره‌وه دابخه‌یت.
وه‌کارخستن و داخستنی ڕاژه‌کار:
بۆ وه‌کار خستنی ڕاژه‌کار.
15- پاش چالاککردن له دێڕی خواره‌وه ده‌نووسرێت FTP Server On-line و له‌هه‌مان دێڕدا ژماره‌ی (ئای‌پی)ی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌و ژه‌ماره‌یه ناونیشانی ڕاژه‌کاره‌که‌یه. واته گه‌ر بته‌وێ که‌سێک ڕاژه‌کار و په‌ڕگه‌کان ببینێ ئه‌بێ ئه‌و ژماره‌یه‌ی بۆ بنێری به‌م شێوه‌یه ftp://000.000.000.000 له شوێنی 0 ـه‌کاندا ژماره‌کانی ژماره ئای‌پی ی خۆت ده‌نووسی.
16- بۆ داخستنی ڕاژه‌کار.
17- بینینی ژمێره‌ری ڕاژه‌کار، هه‌موو زانیارییه‌کی پێویستت ده‌داتێ سه‌باره‌ت به کاتی ده‌ستبه‌کاربوونی ڕاژه‌کار و هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی جێبه‌جێکراو له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک زانیاریی دیکه که پێویستن هه‌موو خاوه‌نڕاژه‌کارێک بییانزانێت.
18- پیشاندانی ئاستی ڕاژه‌کار، بۆ نموونه چه‌ند که‌س له‌سه‌ر ڕاژه‌کارن و چی داده‌گرن و چه‌ندیان داگرتووه و هتد …
بۆ ئه‌وه‌ی ڕاژه‌کاره‌که له کارکردن به‌رده‌وام بێت و له‌هه‌مان کاتدا بچێته ته‌نیشت کاتژمێری کۆمپیوته‌ره‌وه ده‌توانی په‌نجه بنێی به F9 دا.
بۆ گه‌ڕانه‌وه و کردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی پرۆگرامه‌که، دوو جار کرته‌ی بکه سه‌ر له ته‌نیشت کاتژمێری کۆمپیوته‌ره‌وه.