سه‌ره‌تا
كاتێك (ده‌ق text)ێكی دوورودرێژ به چه‌ند په‌ڕه‌یه‌ك ده‌نووسین، له‌وانه‌یه بمانه‌وێت نووسراوێكی كورت یان ڕێكه‌وتی ئه‌و ڕۆژه له به‌شی سه‌روو یان خوارووی هه‌ر په‌ڕه‌یه‌كیدا بنووسرێت، یاخود ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كان و كاتی نووسینی دیاری بكرێت. له به‌رنامه‌ی (وشه‌ڕێكخه‌ر word processing)ی وۆرد دا دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كاره له تێكڕای په‌ڕه‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا گونجاوه و ئه‌ركه‌یاریده‌ی تایبه‌تی بۆ دانراوه كه به خێرایی و به ساكاری كاره‌كه ده‌دات.
(سه‌رپه‌ڕه header): به‌و ده‌قه ده‌وترێت كه له سه‌رووی هه‌ر په‌ڕه‌یه‌كدا دووباره ده‌بێته‌وه.
(پێپه‌ڕه footer): ئه‌و ده‌قه‌یه كه له خوارووی په‌ڕه‌كاندا دووباره ده‌نووسرێته‌وه.
ڕاهێنان
١. (به‌ڵگه‌نامه document)یه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه، به‌و مه‌به‌سته‌ی نووسراوێكی چه‌ند په‌ڕه‌ییی تێدا بنووسین.
٢. بۆ جیاكردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌كه یاخود به مه‌به‌ستی زیادكردنی په‌ڕه‌ی نوێ، ده‌چینه سه‌ر لیستی (Insert) (Break)، به‌م كاره په‌نجه‌ره‌یه‌كمان بۆ ده‌كرێته‌وه، (Page Break) تێیدا دیاری ده‌كه‌ین و (كرته click) له‌سه‌ر (Ok) ده‌كه‌ین:

ده‌توانین هه‌مان كار به كورته‌فه‌رمانی (Ctrl+Enter) ئه‌نجام بده‌ین، كه به‌مه‌ش ده‌چینه سه‌ره‌تای په‌ڕه‌یه‌كی نوێ.
٣. بۆ دیاریكردنی سه‌رپه‌ڕه و پێپه‌ڕه، كرته‌ی (View) (Header and Footer) ده‌كه‌ین و سه‌رنجی ئامراز و ئه‌ركه‌یاریده‌كانی ده‌ده‌ین:

٤. وه‌ك نموونه له‌لای چه‌پی سه‌رپه‌ڕه‌دا ده‌نووسین (Zkurd.org) پاشان بۆ گواستنه‌وه‌ی (ئاماژه‌كه‌ر Marker) بۆ ناوه‌ڕاستی په‌ڕه‌كه، كرته‌ی دوگمه‌ی (TAB)ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیله‌كه، له‌وێدا ڕێكه‌وت دیاری ده‌كه‌ین، به جارێكی تر كرته‌كردن له‌سه‌ر دوگمه‌ی (TAB) ئاماژه‌كه‌ر ده‌گوێزینه‌وه په‌ڕاوێزی لای ڕاست و له‌وێدا گه‌ر بمانه‌وێت كات یاخود ژماره‌ی په‌ڕه‌كه دیاری ده‌كه‌ین.
٥. به كرته‌كردن له‌و ئامرازه‌ی له وێنه‌كه‌دا به (ئاڵوگۆڕ له‌نێوان سه‌رپه‌ڕه و پێپه‌ڕه)دا ناو براوه، ئاماژه‌كه‌ر له (سه‌رپه‌ڕه)وه ده‌گوێزینه‌وه (پێپه‌ڕه) و له‌وێدا به هه‌مانشێوه گه‌ر بمانه‌وێت ژماره‌ی په‌ڕه‌كان یاخود هه‌ر ده‌قێك كه ئاره‌زوو بكه‌ین له كۆتایی په‌ڕه‌كاندا هه‌بن، له خواره‌وه ده‌ینووسین.
٦. كرته له‌سه‌ر دوگمه‌ی (پێشبینین preview) ده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامی كاره‌كه.
• ئه‌گه‌ر نووسینه‌كه‌مان دوو ستوونی بێت و بمانه‌وێ ژماره بۆ ستوونه‌كان دابنێین، له سه‌رپه‌ڕه و پێپه‌ڕه‌دا ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌نووسین و نیشانه‌ی ده‌كه‌ین:

٧. پاش پاشه‌كه‌وتكردن، به‌ڵگه‌نامه‌كه داده‌خه‌ین.