پێشه‌كی: زۆرجاران وا پێویسته ئه‌و شتانه‌ی دروستیان ده‌كه‌ین به (Password) بیانپارێزین. ئه‌م جاره باسی دانانی (Password) ده‌كه‌ین بۆ بنكه‌یه‌كی دراوه كه به به‌رنامه‌ی (Microsoft Access) دروست كرابێ. دانانی (Password) بۆ بنكه‌دراوه زۆر گرنگه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كارخانه‌یه‌ك كۆمه‌ڵێ كارمه‌ندی هه‌بێ، زانیاریی هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه، ساڵی له‌دایكبوونیان، ژماره هه‌ژمار (حساب)ی بانكه‌كانیان، هتد، له ناو بنكه‌دراوه‌كه‌دا پاشه‌كه‌وت كرابێ، زۆر گرنگه زانیاریی ئه‌و كارمه‌ندانه بپارێزرێ، بیر له‌وه بكرێته‌وه كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بنكه‌دراوه‌كه به (Password) بپارێزرێ، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها كه‌سێ كه (وشه‌ی تێپه‌ڕبوون Password)ه‌كه ده‌زانێ، بتوانێ بنكه‌دراوه‌كه بكاته‌وه. له خواره‌وه باسی شێوازێكی زۆر ئاسان ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی بنكه‌یه‌كی دراوه به (Password)، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ش به‌رنامه‌ی (Microsoft Access) به‌كار دێنین. وه‌ك نموونه ده‌ڵێین بنكه‌یه‌كی دراوه‌مان هه‌یه به‌ناوی (Zkurd.mdb). له‌ناو ئه‌و بنكه‌دراوه‌دا زانیاریی زۆر هه‌یه تایبه‌ت به ئه‌ندامانی زكورد. به‌و شێوازه‌ی خواره‌وه ده‌توانین (Password) بۆ بنكه‌دراوه‌كه‌ی (Zkurd.mdb) دابنێین. كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی (Microsoft Access ): سه‌ره‌تا پێش هه‌موو شتێ به‌رنامه‌ی (Microsoft Access )ده‌كه‌ینه‌وه. پاشان ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین: بۆ كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی (Microsoft Access ) ئه‌و كارانه ده‌كه‌ین: ١- (ده‌ستپێك Start) كرته ده‌كه‌ین. ٢- (پڕۆگرام Program) كرته ده‌كه‌ین. ٣- (Microsoft Access) كرته ده‌كه‌ین. پاشان به‌رنامه‌كه ده‌كرێته‌وه، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه: ![]() دانانی (Password) بۆ بنكه‌دراوه‌كه : له سه‌ره‌وه توانیمان به‌رنامه‌كه بكه‌ینه‌وه، ئێستا له‌م به‌شه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین بنكه‌دراوه‌كه به‌و شێوازه‌ی خواره‌وه بكه‌ینه‌وه: ١- له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پێڕسته‌كان (په‌ڕگه File)كرته ده‌كه‌ین، پاشان (كردنه‌وه Open)كرته ده‌كه‌ین، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه: ![]() ٢- له دوای كرته‌كردنی (كردنه‌وه Open)، ئێستا په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه، ئه‌و بنكه‌دراوه‌ی كه ده‌مانه‌وێ (Password)ی بۆ دابنێین ئه‌وه یه‌ك جار كرته‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. پاشان له ته‌نیشت ئه‌و دوگمه‌ی كه لێی نووسراوه (Open)، ئه‌و فلێشه (وه‌ك ئه‌و تیره‌ی كه به ڕه‌نگی شین كێشراوه بۆ خواره‌وه)، كرته ده‌كه‌ین. پاشان (Open Exclusive)كرته ده‌كه‌ین وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه: ![]() ئێستا له دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و بنكه‌دراو‌ه‌یه‌مان بۆ ده‌كرێته‌وه كه ده‌مانه‌وێ (Password)ی بۆ دابنێین. ٣- له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پێڕسته‌كان (Tools) پاشان (Security) كرته ده‌كه‌ین وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه: ![]() ٤- پاشان (Set Database Password) كرته ده‌كه‌ین. ٥- له دوای كرته‌كردنی (Set Database Password) په‌نجه‌ره‌یه‌كی بچووك ده‌بێته‌وه، دوو خانه‌ی تێدایه، له نێو ئه‌و دوو خانه‌دا (Password) ده‌نووسین. له دوای نووسینی (Password)ه‌كه ئێستا (OK) كرته ده‌كه‌ین. به كرته كردنی (OK) ئێستا بنكه‌دراوه‌كه به (Password) پارێزراوه. پوخته‌ی ئه‌م وتاره: له‌م وتاره‌دا به كورتی باسی چۆنێتیی دانانی (Password)مان كرد بۆ بنكه‌دراوه. سه‌ره‌تا پێش هه‌موو شت به‌رنامه‌ی (Microsoft Access)مان كرده‌وه. پاشان ئه‌و بنكه‌دراوه‌ی كه خۆمان ویستمان (Password)ی بۆ دابنێین كردمانه‌وه. ئه‌وه بوو (File)، پاشان (Open) كرته كرا. له دوای كرته‌كردنی (Open)، له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی كرایه‌وه ئه‌و بنكه‌دراوه‌یه‌ی ویستمان (Password)ی بۆ دابنێین یه‌ك جار كرته‌مان له‌سه‌ر كرد. له ته‌نیشت ئه‌و دوگمه‌یه‌ی كه لێی نووسراوه (Open)، (ئه‌و تیره‌ی كه بۆ خواره‌وه كێشراوه) كرته كرا. دواتر (Open Exclusive)كرته كرا، وه‌ك له وێنه‌كانی سه‌ره‌وه‌دا باش دیاره. پاشان له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پێڕسته‌كان (Tools) پاشان (Security)، دواتر (Set Database Password) كرته كرا. به كرته‌كردنی (Set Database Password) ئه‌وه بوو دووخانه‌ی كرانه‌وه، توانیمان له‌وێدا (Password) بۆ بنكه‌دراوه‌كه بنووسین.ئه‌وه وتاری ئه‌م جاره بوو. |
دانانی (وشه‌ی تێپه‌ڕبوون Password) بۆ بنكه‌دراوه
