هه‌ندێك جار له نووسینی بابه‌تێكدا، ژماره یان نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر چه‌ند چه‌مك و گوزاره‌یه‌ك داده‌نێین تاكوو دواتر له ژێر بابه‌ته‌كه‌وه مانا و مه‌به‌سته‌كانیان ڕوون بكه‌ینه‌وه. ئه‌م كاره به (پانووس footnote) ناو ده‌برێت و چۆنێتیی ئه‌نجامدانی ڕێگاكانی له‌م ڕاهێنانه‌ی خواره‌وه‌دا شی ده‌كه‌ینه‌وه:
١. (به‌ڵگه‌نامه document)یه‌كی تێدانووسراو ده‌كه‌ینه‌وه.
٢. له كۆتاییی وشه‌یه‌كی (ده‌ق text)ه‌كه‌وه، (ئاماژه‌كه‌ر marker)ه‌که به (مشك mouse)هكه ده‌چه‌سپێنین.
٣. ده‌چینه سه‌ر لیستی (Insert) (Reference) (Footnote).
٤. له‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ی خواره‌وه‌دا كه بۆمان ده‌كرێته‌وه، (كرته click)ی دوگمه‌ی (تێخستن insert) ده‌كه‌ین.
به‌م كاره ژماره‌یه‌كی بچكۆله له‌سه‌ر وشه دیاریكراوه‌كه دروست بووه و له‌ژێر ده‌قه‌كه‌شدا ژماره‌یه‌ك دانراوه بۆ مه‌به‌ستی تۆماركردنی پاشكۆ و ڕوونكردنه‌وه‌ی خوازراو.
٥. ئه‌گه‌ر ده‌قه‌كه‌مان كوردی بێت و ژماره‌ی ژێر بابه‌ته‌كه له‌لای چه‌په‌وه وه‌ستابوو، ده‌توانین بیگوێزینه‌وه لای ڕاست و ڕه‌نگیشه پێویست بكات جۆری (جۆره‌پیت Font)ه‌كه‌ش بگۆڕین به جۆره‌پیتی كوردی.
بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر، سه‌رنجی ئه‌م وێنه‌یه بده:
كورته‌فه‌رمانی دانانی (پانووس footnote)، بریتییه له هاوكات داگرتنی كلیلی: Alt+Ctrl+f