سه‌ره‌تا
له به‌رنامه‌ی وشه‌ڕێكخه‌ری وۆرددا زۆر دوگمه‌ی بوار یان (تووڵامراز Toolbar) هه‌یه كه هه‌ر تووڵامرازێك كۆمه‌ڵێك ئه‌ركه‌یاریده‌ی له‌خۆ گرتووه و ئه‌شتوانین به‌پێی ویستی خۆمان تووڵ و دوگمه‌ی تووڵامراز یاخود خانهئامرازهكان چالاك و ناچالاك بكه‌ین.
ڕێگا
بۆ چالاككردنی تووڵی ئامرازه‌كان ده‌چینه (بینین view) و پاشان ده‌چینه (تووڵامراز Toolbar) و له‌و لیسته‌یه‌دا كه ده‌رئه‌كه‌وێت چ ئامرازێكمان بوێت دیاری ده‌كه‌ین.
وه‌ك وتمان له‌سه‌ر تووڵی ئامرازه‌كانیش ده‌توانین به ئاره‌زووی خۆمان دوگمه‌ی ئهركهیاریدهكان دابنێین یاخود لاببه‌ین. ئه‌م كاره‌یان له ڕێگای چوونه‌سه‌ر (دوگمه‌ی هه‌ڵبژاردنی بواری ئامرازه‌كان)ه‌وه ده‌كرێت، ئه‌ویش به نیشانه‌كردنی خانه خوازراوهكه له لیستی لابردن و دانانی دوگمه‌كاندا.
ڕاهێنان
١. له (به‌ڵگه‌نامه document)یه‌كی كراوه‌دا، به (كرته click) كردن له دوگمه‌ی هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی ئامرازه‌كان ئه‌چینه سه‌ر خانه‌ی (دانان و لابردنی دوگمه Add or Remove Buttons) و پاشان له خانه‌ی (Formatting)ه‌وه ده‌چینه سه‌ر لیستی هه‌ڵبژاردنی دوگمه‌ی ئهركهیاریدهكان و كامه‌مان بوێ چالاك یان ناچالاكی ده‌كه‌ین.
به‌مه‌ش دوگمه‌ی ئهركهیاریدهكان له‌سه‌ر (پێڕست menu)ی سه‌رووی ڕووپه‌ڕی به‌ڵگه‌نامه‌كه داده‌نێین یاخود لاده‌به‌ین.
بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره و ناسینی ئه‌ركه‌یاریده‌یه‌ك له ژێر ناوی (Superscript)دا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی خواره‌وه‌ش جێبه‌جێ ده‌كه‌ین:
٢. له پێشدا بۆ چالاككردنی دوگمه‌ی (Superscript)، وه‌ك پێشتر باسمان كرد ده‌چینه سه‌ر دوگمه‌ی هه‌ڵبژاردنی بواری ئامرازه‌كان، له‌وێشه‌وه ئه‌چینه سه‌ر خانه‌ی دانان و لابردنی دوگمه(Add or Remove Buttons) و پاشان له خانه‌ی (Formatting)ه‌وه ده‌چینه سه‌ر لیستی هه‌ڵبژاردنی دوگمه‌ی ئهركهیاریدهكان و (Superscript) دیاری ده‌كه‌ین.
به‌م كاره دووگمه‌ی (Superscript)مان له‌سه‌ر تووڵامرازی [لیستmenu]ی سه‌رووی ڕووپه‌ڕی بهڵگهنامهكهوه دانا.
٣. پاشان بۆ نموونه له ڕووپه‌ڕی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ده‌نووسین (Km2) به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و ژماره (دووی دووجا)یه به قه‌باره‌یه‌كی بچوكتره‌وه به‌رزتر له ئاستی (كیلۆمه‌تر)هكه بووه‌ستێ.
٤. بۆ ئه‌م كاره، ژماره دووهكه نیشانه ده‌كه‌ین، پاشان (كرته click) له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Superscript) ده‌كه‌ین له‌سه‌ر (پێڕست/لیست menu)ی سه‌رووی ڕووپه‌ڕی به‌ڵگه‌نامه‌كه و كاره‌كه جێبه‌جێ ده‌بێت.
بۆ زیاتر ڕوونی كاره‌كان سه‌رنجی ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه بده: