دروستكردنی ئه‌ڵبومێكی وێنه‌ بۆ ماڵپه‌ڕ

له ‌لیسته‌ی File پاشان Automate و له‌و لیسته‌ بچوكه‌ش كه‌ بۆت دێته‌ ده‌ره‌وه Web Photo Gallery… هه‌ڵببژێره‌ !

ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ت بۆ دێته‌ پێشێ: 

1، 6: بۆ دیاریكردنی شێوه‌ی ئه‌ڵبومه‌كه‌.
2 : دیاریكردنی جۆری یان فۆرماتی پاشه‌كه‌وت كردنی ئه‌ڵبومه‌كه‌ بۆ نموونه‌ htm یان html . 
پێش ئه‌وه‌ی باسی ئیشی خاڵی سێیه‌م و چواره‌م بكه‌م، پێم باشه‌ كه‌ دوو بوخچه‌ (فۆڵده‌ر) ی نوێ دروست بكه‌یت، له‌ یه‌كێك له‌و بوخچانه‌ ئه‌و وێنانه‌ دابنێ كه‌ ئه‌ته‌وێ بیانكه‌ی به‌ ئه‌ڵبوم ، ئه‌وه‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌بێته‌ شوێنی ئه‌ڵبومه‌كه له‌پاش پاشه‌كه‌وت كردنی.
3: دیاریكردنی ئه‌و بوخچه‌یه‌ی كه وێنه‌كانی تێدایه‌و ئه‌ته‌وێ بیانكه‌ی به‌ئه‌ڵبوم. هه‌موو وێنه‌كانی سه‌پۆرت كراو ده‌خاته‌ نێو ئه‌ڵبومه‌كه‌وه‌. ئه‌گه‌ر وێنه‌یه‌كی تیایه‌و ناته‌وێ بیخه‌یته‌ ئه‌ڵبومه‌كه‌وه، له‌وێ لایبه‌ره. !
4: دیاریكردنی ئه‌و بوخچه‌یه‌ی كه‌ په‌ڕگه‌ (فایل) ــه‌كانی ئه‌ڵبومه‌كه‌ی تێبچێت، پاش پاشه‌كه‌وت كردن.
5: نوسینی هه‌ندێك زانیاری له‌سه‌ر خاوه‌ن ئه‌ڵبومه‌كه‌و هه‌ڵبژاردنی جۆری پیته‌كان ( فۆنت ).
6: له‌سه‌ره‌وه‌ش نوسراوه، پێشبینینی شێوه‌ی ئه‌ڵبومه‌كه‌ .
7: ته‌واوكردنی ئیشه‌كه‌.
خاوه‌ن ماڵپه‌ڕیش له‌هه‌موو كه‌سێكی دیكه چاكتر ده‌زانێ كه‌ چۆن ئه‌ڵبومه‌كه‌ دابنێ له‌ نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی.


هیوادارم به‌سود بێت بۆ خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كان. ئـــاسـۆ ‌نـادری

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *