له‌م وانه‌یه‌دا فێر ده‌بین كه چۆن نه‌خشه‌یه‌كی جیهان به شێوه‌یه‌كی جوان دروست بكه‌ین.
په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه، 400X400 پیكسل ( ده‌توانی به ئاره‌زووی خۆت بیكه‌یته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی منت به دڵ نییه:).
![](https://web.archive.org/web/20211027152510im_/http://www.zkurd.org/asonaderi/Image/Nexshe1.jpg)
چینێكی نوێ دروست بكه، Layer پاشان New و له‌وێشدا Layer، كورتكراوه‌ی هه‌نگاو Shift+Ctrl+N.
له لیسته‌ی Filter دا Render و پاشان 3D Transform كرته بكه،
په‌نجه‌ره‌یه‌كی وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ت بۆ ده‌كرێته‌وه:
![](https://web.archive.org/web/20211027152510im_/http://www.zkurd.org/asonaderi/Image/Nexshe2.jpg)
وه‌ک له وێنه‌ی سه‌ره‌وه ڕوونه، ئامرازی بازنه كێشان ههڵدهژێرین Sphere Tool و پاشان بازنه‌یه‌ک ده‌كێشین، ئه‌و بازنه‌یه پاشان ده‌بێت به نه‌خشه‌و زه‌وی.
له هه‌مان په‌نجه‌ره‌دا وه‌ک له وێنه‌ی خواره‌وه ڕوونه، ئامرازی چه‌رخاندن هه‌ڵده‌بژێرین و پاشان بازنه‌كه بۆ لای ڕاست ده‌چه‌رخێنین، ده‌بێ شێوه‌یه‌كی وه‌ک نێو وێنه‌ی خواره‌وه پێک بێنیت،
![](https://web.archive.org/web/20211027152510im_/http://www.zkurd.org/asonaderi/Image/Nexshe8.jpg)
وێنه‌ی نه‌خشه‌یه‌کی جیهان بكه‌وه، ئه‌گه‌ر نیته ده‌توانی ئه‌مه‌ی من به‌كار ببه‌یت،
![](https://web.archive.org/web/20211027152510im_/http://www.zkurd.org/asonaderi/Image/Nexshe4.jpg)
پاشان په‌نجه بنێ به Ctrl+A بۆ دیاریكردنی وێنه‌ی نه‌خشه‌كه و پاشان Ctrl+C بۆ كۆپی كردنی. جارێكی دیگه بگه‌ڕێوه بۆ په‌ڕه‌ی بازنه‌كه، له‌وێدا په‌نجه بنێ به Ctrl+V بۆ لكاندنی وێنه‌ی نه‌خشه‌كه له نێو وێنه‌ی بازنه‌كه‌دا،
ئه‌گه‌ر وێنه‌ی نه‌خشه‌كه له هی بازنه‌كه بچووكتره، په‌نجه بنێ به Ctrl+T بۆ ڕێككردنی نه‌خشه‌كه به‌قه‌باره‌ی بازنه‌كه،
ئێستا په‌نجه بنێ به Ctrl+G بۆ بڕینی نه‌خشه‌كه به قه‌د بازنه‌كه، پاشان له تابڵۆی چینه‌كاندا Multiply هه‌ڵبژێره،
![](https://web.archive.org/web/20211027152510im_/http://www.zkurd.org/asonaderi/Image/Nexshe5.jpg)
به‌و شێوه نه‌خشه‌و زه‌ویه‌كه ته‌واو بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ڕه‌نگه‌كه‌ی بگۆڕیت ده‌توانی له تابڵۆی چینه‌كاندا چینی بازنه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌یت،
![](https://web.archive.org/web/20211027152510im_/http://www.zkurd.org/asonaderi/Image/Nexshe6.jpg)
په‌نجه بنێ به Ctrl+U بۆ ده‌ستكاریكردنی ڕه‌نگ، Colorize چالاک بكه‌و پاشان ڕه‌نگ هه‌ڵبژێره به ئاره‌زووی خۆت،
![](https://web.archive.org/web/20211027152510im_/http://www.zkurd.org/asonaderi/Image/Nexshe7.jpg)
كۆتایی ئیشه‌كه‌ی من به‌م شێوه‌یه‌یه:
![](https://web.archive.org/web/20211027152510im_/http://www.zkurd.org/asonaderi/Image/Nexshe8.gif)
نموونه‌یه‌كی دیكه
![](https://web.archive.org/web/20211027152510im_/http://www.zkurd.org/asonaderi/Image/Nexshe9.gif)
ئاسۆ نادری 🙂