ئه‌م جاره باسی چۆنێتیی دروستكردنی وه‌رگێڕێك ده‌كه‌ین بۆ وه‌رگێڕانی فۆنتی عه‌لی بۆ یونیكۆد. ئیستاش زۆر له نووسه‌رانی كورد فۆنتی عه‌لی به‌كار ده‌هێنن بۆ نووسین به زمانی كوردی، ئه‌وه‌ش وای كردووه كۆمه‌ڵێ وه‌رگێڕ دروست بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی نووسینی ئه‌و نووسه‌رانه وه‌رگێڕدرێن بۆ یونیكۆد. ئێستا سیسته‌می یونیكۆد به زۆرترین ڕێژه به‌كار ده‌هێنرێ، هه‌روه‌ها نووسه‌رانی كورد به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌و سیسته‌مه به‌كار ده‌هێنن. هه‌بوونی وه‌رگێڕ ئه‌مڕۆ كاراسانی بۆ هه‌موو نووسه‌ران ده‌كات، به‌تایبه‌ت هه‌ندێ كه‌س كه به‌هه‌ر هۆكارێك بێت، به فۆنتی عه‌لی ده‌نووسن.
له خواره‌وه باسی چۆنێتیی دروستكردنی وه‌رگێڕێك ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها له به‌شی خواره‌وه ئه‌و وه‌رگێڕه ئاماده هه‌یه بۆ داگرتن. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆگرمه دابگریت، ئه‌و وتاره بخوێنیته‌وه باشه، چوونكه ئه‌گه‌ر وتاره‌كه‌ت خوێنده‌وه باشتر ده‌توانیت ئه‌و وه‌رگێڕه به‌كار بهێنیت و بیخه‌یته سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆت. هه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌رگێڕه‌ی له سه‌ره‌وه باسمان كرد دروست بكه‌ی، پێویست ناكات شاره‌زایی زۆرت هه‌بێ له ته‌كنیكی (ASP)، چوونكه شته‌كان لێره‌دا زۆر ساد‌ه و ئاسانن. ئێمه به شێوه‌یه‌كی ساد‌ه باسی شته‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیانه بتوانن وه‌رگێڕێك بۆ خۆیان دروست بكه‌ن.
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی باسی چۆنێتیی دروستكردنی ئه‌و وه‌رگێڕه بكه‌ین، پێمان خۆشه باسی ئه‌و (ئه‌رك Function)ه بكه‌ین كه بۆ وه‌رگێڕانی فۆنته‌كه به‌كاری ده‌هێنین. (ئه‌رك Function)ی (Replace)، له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر بڵێین (ASP Function)، ئه‌وه وتنێكی ڕاست نییه، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕاست شته‌كان بێژین، (Replace) یه‌كێكه له (ئه‌رك Funcktion)ه‌كانی (VBScript). واته ڕوونتر ده‌كرێ به‌و شێوه‌یه بنووسین: (VBScript Replace Function).
ئێمه لێره‌دا به‌هۆی به‌كارهێنانی (Replace) ده‌توانین ئه‌و پیتانه‌ی كه له فۆنته‌كانی عه‌لی جیاوازییان هه‌یه له‌گه‌ڵ (Unicode)، بگۆڕین بۆ پیتێك كه خۆمان ده‌مانه‌وێ.
بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر نووسراوه‌یه‌ك به فۆنتی عه‌لی نووسرابێت، تۆ فۆنته‌كه‌ت نه‌بێ، نه‌توانی نووسینه‌كه بخوێنیته‌وه پیته‌كان به‌و شێوه‌یه دیار ده‌بن، پیتی (ض) له جیاتیی پیتی (چ) دیار ده‌بێ، هه‌روه‌ها له جیاتیی پیتی (ۆ) پیتی (ؤ) دیار ده‌بێت، به‌و شێوه‌یه هه‌تا دوایی. جا لێره‌دا ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پیته‌كان وه‌رگێڕین بۆ ئه‌و شێوه‌یه‌ی خۆمان ده‌مانه‌وێ، ده‌توانین ئه‌و پیتانه (Replace) بكه‌ین. واته له جیاتیی پیتی (ض) پیتی (چ) دیار بێت، هه‌روه‌ها له جیاتیی پیتی (ؤ) پیتی (ۆ) دیار بێت. ئه‌وه‌ش بێگومان به ته‌كنیكی (ASP) و ئه‌ركی (Replace) ئه‌و كاره زۆر ئاسانه.
دروستكردنی وه‌رگێڕه‌كه
بۆ دروستكردنی ئه‌و وه‌رگێڕه‌ی باسمان كرد ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ین:
١- سه‌ره‌تا فۆرمێكی ئاسایی دروست ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها خانه‌یه‌ك له جۆری (Textarea)ی تێدا دروست ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسینانه‌ی به فۆنتی عه‌لی ده‌نووسرێن بۆ ناو خانه‌كه (له‌به‌رگرتنه‌وه Copy)ی بكرێن.
٢- هه‌ندێ كۆدی كه‌م به ته‌كنیكی (ASP) ده‌نووسین بۆ ئه‌وه‌ی پیته‌كانمان بۆ بگۆڕێت.
یه‌كه‌م، دروستكردنی فۆرمێك
پێش هه‌موو شتێك لێره‌دا په‌ڕه‌یه‌كی تازه دروست ده‌كه‌ین، ئه‌و په‌ڕه‌یه وه‌ك (Alibounicode.asp) پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین. دواتر فۆرمێك دروست ده‌كه‌ین، له ناو فۆرمه‌كه‌دا خانه‌یه‌ك له جۆری (Textarea) دروست ده‌كه‌ین، ئه‌وه كۆدی فۆرمه‌كه‌یه:
له سه‌ره‌وه له دێڕی (١)دا، شێوازی پۆست به‌كار ده‌هێنین، هه‌روه‌ها (action) هه‌مان په‌ڕه ده‌نووسین كه سه‌رجه‌م كۆده‌كانی تێدا پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین. واته ئه‌و په‌ره‌یه‌ی كه له وێدا هه‌موو كاره‌كان ئه‌نجام ده‌درێن.
له دێڕی (٢)دا، (ناو Name)ی خانه‌كه ده‌نووسین یه‌كسانه به (html). له دێڕی (٣)دا، پێش ئه‌وه‌ی فۆرمه‌كه دابخه‌ین (دوگمه Button)یه‌ك دروست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسینانه‌ی به فۆنتی عه‌لی نووسراون له خانه‌كه‌دا ئه‌گه‌ر دوگمه‌كه‌مان كرته كرد ئه‌وه “عه‌لی فۆنت” بگۆڕێت بۆ یونیكۆد.
دووه‌م، نووسینی هه‌ندێ كۆد
ئه‌و كۆدانه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێ بیاننووسین بۆ دروستكردنی ئه‌و وه‌گێڕه له نێوان
(Textarea) هه‌روه‌ها (/Textarea) ده‌یاننووسین. وه‌ك له خواره‌وه دیاره:
پاشان كۆمه‌ڵێ (گۆڕاو Variable) له جۆری (ڕیزبه‌ند String) ده‌نووسین. بۆ هه‌ر گۆڕاو، بۆ هه‌ر ڕیزبه‌ندێ نرخێك ده‌نووسین. له‌و نرخه‌دا كه ده‌ینووسین (ئه‌رك Function)ی (Replace) ده‌نووسین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پیتانه كه له خانه‌كه نووسراون بۆ ئه‌و پیتانه وه‌رگێڕدرێن كه خۆمان ده‌یاننووسین. به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
له دێڕی (٦)دا گۆڕاوی (ڕیزبه‌ند) ده‌نووسین یه‌كسانه به ئه‌و نووسینه‌ی كه له خانه‌ی فۆرمه‌كه‌دا ده‌نووسرێت، واته ئه‌و نووسینه‌ی له خانه‌ی به‌ناوی (html)دا ده‌نووسرێت. پاشان له دێڕی (٧)دا گۆڕاوی ڕیزبه‌ند ده‌نووسین یه‌كسانه به نرخێك بگۆڕدرێت به نرخێكی تر.
بۆ نموونه:
ئێمه دوو نرخمان هه‌یه، به‌و شێوه‌یه نووسراوه: (“يَ”, “ێ”), لێره‌دا ئه‌گه‌ر هات و پیتی (يَ) له خانه‌كه‌دا نووسرا، ئه‌وه دوای كرته‌كردنی دوگمه‌ی (بگۆڕه)، پیته‌كه ده‌گۆڕدێت بۆ پیتی (ێ).
پاشان ئێمه كۆمه‌ڵێ پیتی ترمان هه‌یه كه بیگۆڕین، بۆیه به هه‌مان شێوه‌یه ئه‌و پیتانه‌ی ده‌مانه‌وێ بیانگۆڕین ده‌یانكه‌ینه نرخی ڕیزبه‌نده‌كان و پاشان، بیرمان نه‌چێ (Replace) بنووسین بۆ ئه‌وه‌ی پیته‌كانمان بۆ بگۆڕدرێن.
له‌ڕاستیدا لێره‌دا ده‌كرێت (ڕیز Array) به‌كار بهێنین، به‌ڵام چوونكه كۆده‌كان زۆر نین، به پێویستی نازانین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ ژماره‌یه‌كی زیاتر پیتت هه‌یه كه ده‌ته‌و‌ێ وه‌ربگێڕدرێن ئه‌وه (Array) به‌كار بهێنه.
ئێمه ئه‌و وه‌رگێڕه‌مان دروست كردووه كه ده‌توانی له خوارتره‌وه دایگریت.
پوخته‌ی ئه‌و وتاره
ئه‌و وتاره‌ی سه‌ره‌وه‌مان ده‌رباره‌ی چۆنێتیی سازكردنی وه‌رگێڕێكه، بۆ ئه‌وه‌ی فۆنتی عه‌لی وه‌رگێڕێت بۆ یونیكۆد. باسمان كرد به نووسینی چه‌ند دێڕێك كۆد ده‌توانین به شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسان وه‌رگێڕێك دروست بكه‌ین و له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ماندا دایبنێین. جا لێره‌دا ده‌كرێ له جیاتیی ئه‌وه‌ی فۆنته‌كانی عه‌لی وه‌رگێڕین، به پێچه‌وانه‌وه هه‌مان كار بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌كرێ نووسینی لاتینی بكرێته سۆرانی، سۆرانی بكرێته لاتینی.
ئه‌وه‌ش ئه‌و سكریپته‌یه:
بۆ داگرتن ئێره كرته بكه‌ن.
پێش ئه‌وه‌ی كۆتایی به وتاره‌كه بهێنین. جێگای خۆیه‌تی بڵێین ئه‌گه‌ر بێت و بخوازین فۆنتی عه‌لی له بنكه‌دراوه پاشه‌كه‌وت بكه‌ین ئه‌وه پێویستی به‌وه ناكات ئه‌وه‌ڵ فۆنته‌كه وه‌رگێڕین و پاشان نووسراوه‌كه (له‌به‌رگرتنه‌وه Copy) بكه‌ین بۆ ناو خانه‌یه‌كی تر، لێره‌دا ده‌كرێ كۆد بنووسین بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ دراوه‌كه بكرێته یونیكۆد و له بنكه‌ی دراوه‌كه‌دا پاشه‌كه‌وت بكرێ.