پێشه‌کی دروستکردنی (بنکه‌ی دراوه database) به به‌رنامه‌ی (Microsoft Access 2000). له بابه‌تی ئه‌م جاره باسی چۆنێتیی دروستکردنی بنکه‌ی دراوه ده‌که‌م. بۆ کاراسانی، وێنه‌ی زۆر به‌کار دێنم. ئه‌م به‌شه تایبه‌ته به‌و که‌سانه‌ی که بۆ یه‌که‌مجار بنکه‌ی دراوه دروست ده‌که‌ن. بۆیه تۆ که شاره‌زای، له‌وانه‌یه به‌جۆرێکی خێراتر بنکه‌ی دراوه‌ی خۆت دروست بکه‌ی. ئێمه لێره‌دا بنکه‌ی دراوه‌یه‌کی بچووک دروست ده‌که‌ین و ناوی ده‌نێین: (په‌ڕاوی میوان Guestbook).دروستکردنی بنکه‌ی دراوه بۆ کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌که به‌و شێوه‌یه بكه: ١- (ده‌ستپێک Start) کلیک بکه! ٢- (به‌رنامه Program) کلیک بکه! ٣- (Microsoft Access) کلیک بکه! ئێستا له‌دوای سێ هه‌نگاو به‌رنامه‌که‌ت کراوه‌یه. له‌دوای کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌که، بنکه‌ی دراوه‌یه‌کی به‌تاڵی تازه هه‌ڵده‌بژێرین. له وێنه‌ی خواره‌وه (Blank Access database) نیشانه کراوه، وه هه‌روه‌ها پاشان (OK) کرته کراوه. تۆش وه‌ک وێنه‌که بکه! له‌دوای کرته‌کردنی (OK) ، ئێستا بنکه‌ی دراوه‌که دروست ده‌که‌ین. ئێمه بنکه‌ی دراوه‌که له‌ژێر ناوی (په‌ڕاوی میوان Guestbook) پاشه‌که‌وت ده‌که‌ین. تۆش وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه بکه: له شوێنی (ناوی په‌ڕگه – File name) بنووسه (په‌ڕاوی میوان Guestbook)، پاشان (دروستکردن Create) کرته بکه. ئێمه بنکه‌ی دراوه‌که‌مان دروست کرد. ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه خشته‌یه‌ک و هه‌ندێ خانه له ناو خشته‌ی بنکه‌ی دراوه‌که‌دا دروست بکه‌ین. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌وه‌ی که نووسراوه (داڕشتن Design) کرته ده‌که‌ین. تۆش وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه بکه: له‌دوای کرته‌کردنی داڕشتن ناوی خانه‌کان ده‌نووسین. پێنچ خانه دروست ده‌که‌ین هه‌ر خانه و به تایبه‌تمه‌ندیی خۆی. تایبه‌تمه‌ندیی خانه‌کان به‌و شێوه‌یه ده‌نووسین. ١- ناوی خانه: (ID) | جۆری دراوه: ژمێره‌ر. ٢- ناوی خانه: (Naw) | جۆری دراوه: تێکست. ٣- ناوی خانه: (Email) | جۆری دراوه: تێکست. ٤- ناوی خانه: (Peyam) | جۆری دراوه: (Memo)، ئه‌مه بۆیه چونکه جێگه‌ی (ده‌ق text)ی زیاتری تێدا ببێته‌وه. ٥- ناوی خانه: (Kat) | جۆری دراوه: (Date/Time). وه له شوێنی نرخی ستانداردی بنووسه: = Now پاشان ئێنته‌ر کلیک بکه. ئێستا دووباره بنکه‌ی دراوه‌که پاشه‌که‌وت بکه! له به‌شی سه‌ره‌وه (په‌ڕگه File) پاشان (پاشه‌که‌وت Save) كرته بکه. پاشان داوات لـــێ ئه‌کا که خشته‌که پاشه‌که‌وت بکه‌ی. تۆش لــــه جێگه‌ی ناوی (خشته Table) بـنووسه خشته، وه‌ک وێنه‌که له خواره‌وه. پاشان (OK) کرته بکه و له‌دوایدا خشته‌که‌ش پاشه‌که‌وت ده‌بێ. ئێستا پرۆسه‌ی دروستکردنی بنکه‌ی دراوه ته‌واو بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆت دواتر ویستت گۆڕانکاری ئه‌نجام بده‌ی ئه‌وه ده‌توانیت تۆ خۆت بنکه‌ی دراوه پاشه‌که‌وت کراوه‌که بکه‌یته‌وه، له خانه‌کاندا هه‌ندێ زانیاری بنووسیت وه پاشه‌که‌وتی بکه‌یته‌وه. له به‌شه‌کانی تردا باسی چۆنیه‌تیی دانانی(پاڵێو filter) ده‌که‌م، بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی نووسیندا هیچ که‌س نه‌توانێ وشه‌ی ناشیرین بنووسێ له خانه‌کانی خشته‌ی بنکه‌ی دراوه‌که، به‌تایبه‌ت که دانانی پاڵێو له بنکه‌ی دراوه‌که‌دا زۆر گرنگه، بۆ نموونه له کاتی دروستکردنی په‌ڕاوی میوان به (ASP)، ئه‌مه‌ش کاراسانیی زۆر ده‌کا و پێویست به نووسینی کۆد ناکا. هیوادارم ئه‌م بابه‌ته ئێوه‌ی به چۆنێتیی دروستکردنی بنکه‌ی دراوه ئاشنا کردبێ به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی. |